هه‌ڵمه‌تیَكی دیكه‌ی گرتن ورِاونان
ودیپۆرت كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیَراقی به‌گشتی
و په‌نابه‌رانی كورد به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن
حكومه‌ته رِاسته‌كانی ئه‌وروپا وئوسترالیا وه
ده‌ستى پیَكردوه وتا ئیَستا به‌ده‌یان
په‌نابه‌ران له‌نیَو كه‌مپ و گرتووخانه ده‌ست
به‌سه‌ره‌كاندا ، به‌دور له هه‌موو پیَوانه‌یه‌كی
ئینسانی و نیوده‌وله‌تی له‌باره‌ی مافه‌كانی
مرۆڤه‌وه، رِاگیروان. ئاشكراشه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته
به‌هاوكاری و پشتیوانی حكومه‌تی عیَراقی پرۆسه‌ی
دیپۆرت كردنه‌وه‌یان جیَ به‌جیَده‌كریَت.
سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران له كاتیَكدا ده‌چیَت پیَش
كه‌شه‌پۆلیَكى خویَناوى له‌تیرۆرو ته‌قینه‌وه و
كوشتنی خه‌ڵكی بیَتاوان، رِووی له‌ژیانى خه‌ڵكى
عیَراق كردووه و له‌ولاشه‌وه شه‌رِ و
كیَشمه‌كیَشى نیَو باڵه جۆراجۆره‌ركانی
ده‌سه‌لاتى ئیَستاى عیَراق و كیتله‌كانى نیَو
په‌رلمان وهه‌وڵیان بۆ ته‌سفیه حسابی یه‌كتری
به‌رِاده‌یه‌ك دریژه‌ی هه‌یه، كه‌بوارى بۆ بوونى
كه‌مترین ئاست له ئه‌منیه‌ت وئاسایش له‌به‌رده‌م
هاولاتیاندا نه‌هیَشتۆته‌وه. له لایه‌كی
دیكه‌وه زریانی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی عیراق
و كوردستان به ئه‌وپه‌ری ئه‌وجی خۆی گه‌یشتوه
به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌لاتانه و به تالاَن بردنی
سه‌روت سامانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه، له پیَناو
ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی و دژ
به‌گه‌نده‌ڵی وخزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان.
ئه‌گه‌ر حكومه‌ته رِاسته‌كانی
ئه‌وروپا به‌خاتری وه‌لام دانه‌وه به قه‌یرانه
ئابووری وسیاسه‌كانیان شانی خۆیان له ته‌واوی
په‌یمان وگریَبه‌سته نیَو ده‌وڵه‌تیه‌كان
ده‌رده‌كیَشن، ئه‌وا حكومه‌تی عیَراقیش دوسیه‌ی
په‌نابه‌رانی كردۆته كارتیَكی سیاسی له پیَناو
قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وبۆ گه‌یشتن به
هه‌ندیك ئیمتیازات، سیاسه‌تى دیپۆرتی په‌نابه‌رانى
قبولكردوه‌و فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا یان خستۆته
خزمه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته دژی مرۆڤانه‌یه‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیَراقی له‌دریژه‌ی هه‌وڵه‌كانی
خۆیدا كه‌مپینیَكی 20 رۆژه‌ی راگه‌یاندوه
له‌ئاستی ولاتانی ئه‌وروپا و عیراق وكوردستان
به‌مه‌به‌ستی فشار خستنه سه‌رحكومه‌تی عیَراقی بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆتۆكۆلانه‌ی به ژیان‌و
ئاینده‌ی په‌نابه‌ران گۆتۆتیَ پیَش و هاوكات له
پیَناو وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی هیچ په‌نابه‌ریَكی
به‌زۆر نیَراوه له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا. له‌و
باره‌یه‌وه هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن روو ده‌كه‌نه
سه‌رجه‌م ریَكخراوه و نیهاده جه‌ماوه‌ریو
پیشه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كان و ریَكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئاراسته‌ی راكیشانی
پشتیوانی بۆ جیَ به‌جیَكردنی ئه‌و داواكاریانه.