ته‌قه‌کردن و کوشتنی خه‌ڵکی بێ تاوانی کوردستان، به‌تووندی
ئیدانه ده‌که‌ین!
بۆ پشتیوانی له داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری نارازی کوردستان
وه‌رنه مه‌یدان!
په‌نابه‌ران، ئینسان دۆستان،ئازادیخوازان
هه‌روه‌ک ئاگاداران دۆینێ خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و
پێشکه‌وتووخوازی کوردستان، هاودڵی وهاوخه‌باتی خۆیان
لەگەڵ بزووتنه‌وه‌ی شورشگیرانه‌ی تونس‌و میسر راگەیاند‌و
دژی گه‌نده‌ڵی وبیکاری‌و نەبوونی ئاو‌و کاره‌با هاتنه
مه‌یدان. خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌و مه‌ده‌نیان
له‌به‌رده‌رکی سه‌را به‌رێخست. دواتر لاوانی نارازی و
توڕە له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌رو گه‌نده‌ڵی کوردستان،
ئازار‌و ده‌ردو نارەحه‌تێەکانی چه‌ندساڵه‌ی خۆیان
به‌رامبه‌ر بەده‌سه‌لاتی فیرعه‌ونیه‌کانی کوردستان
خستەروو، به‌ڵام هیزه چه‌کداره‌کانی پارتی دیموکراتی
کوردستان به‌ته‌قه‌کردن‌و کوشتن و بریندارکردنی ده‌یان
هاوڵاتی وه‌ڵامیان به داخوازیه‌کانی لاوانی دڵ پر له
ئومید دایه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان که 20 ساڵه ته‌مه‌نی خۆیان
له‌سه‌ر ژیان‌و ئاینده‌ی خه‌ڵکی کوردستان تاقیده‌که‌نەوە،
ماف‌و ئازادی و موقه‌ده‌راتی خه‌ڵکی کوردستانیان به زه‌بری
چه‌ک که‌تۆته ده‌ست، جگه له‌سه‌رکوت و بێمافی‌و بی‌کاری،
په‌لاماردان‌و کوشتنی رۆژنامه‌نوسان‌و نەیارانی سیاسی،
گه‌نده‌ڵی‌و به پاشکۆکردن‌و راگرتنی خه‌ڵکی کوردستان
به‌دیار سیاسه‌تی ئه‌مریکاو غه‌رب‌و ولاتانی
ناو‌چه‌که‌وه، به‌خشینه‌وه‌ی پڕوپاگەندەی ریاکارانەی
چاکسازی، هیچ شتێکی تریان لێ سه‌وز نه‌بووە. خه‌ڵکی
کوردستان مافی خۆیانه بۆکوتایی هێنان به‌و هه‌لومه‌رجه
دژواره‌ی به‌سه‌ریاندا داسه‌پاوه بێنه مه‌یدان، مافی
خۆیانه داوای پێداویستیە سه‌ره‌تایه‌کانی سه‌رده‌م‌و
ئاڵوگۆر لەژیانیاندا بکه‌ن، مافی ره‌وای خۆیانه داوای
دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێک بکه‌ن که نایه‌کسانی
هه‌ڵبوشێنیته‌وه‌و ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانی‌و ئاسوده‌یی
وئارامی جیگەی بگرێته‌وه. کاتێک هیچ ئاڵوگۆرێکی واقعی
به‌سه‌ر ژیانیان نه‌هاتووه، که‌مایه‌تیه‌ک سه‌روه‌ت‌و
سامانی کۆمه‌ڵگای له‌نیو خۆیان و ده‌سته‌و تاقمه
چه‌کداره‌کانیاندا به‌شکردوه، زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگاش
له‌وپه‌ری بێده‌ره‌تانی و بیکاریدا قوڵپ ئه‌دات، ئیتر هیچ
بوارێک بۆ خەڵک نامێنێتەوە تەنها هاتنەمەیدان‌و سەندنی
مافەکانی خۆی نەبێ.
ئازیزان!
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاواره‌یی‌و ده‌ربه‌ده‌ری و
بێمافی لاوانی کوردستانە، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی جەستەی
لاوان‌و ئازیزانی ئێمه‌یان کرده خۆراکی ده‌ریاو یاری
نیوده‌ستی بانده قاچاخچی‌و ئینسان کوژه‌کان، ئه‌وانه‌ی
ئاسانکاری و ئیسکۆرتی حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا و
رینیشانده‌ر وهاوکاری سیاسه‌تی دیپۆرتی په‌نابه‌رانیانیان
کرد، فرۆکه‌خانه‌کانیان بەرووی وه‌رگرتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌راندا ئاوەڵاکرد، ئه‌وانه‌ی لاوانی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه‌یان تووشی هه‌ڵدیرو نا ئومیدی و ناچار
به‌خۆکوژی کرد، ئه‌وانه‌ی ده‌یان دایکیان تامه‌زرۆی
وه‌رگرتنه‌وه‌ی مه‌رگی جگه‌رگۆشه‌کانیان کرد، ئه‌وانه‌ی
فه‌رهه‌نگی ژنکوشتنیان گویزایه‌وه ئه‌وروپا وداڵده‌ی
بکوژان و تاوانباران دەدەن‌و یاسای پیاوسالاریان به
به‌رۆکی کۆمه‌ڵگادا داسه‌پاند، ئه‌وانه‌ی سه‌دان لاوی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه‌یان یه‌خسیری ده‌ستی گرتووخانه
ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان کرد، ئه‌وانه‌ی خواستی په‌نابه‌ره
دیپۆرتکراوه‌کانیان پشتگۆی خستووه، ئه‌وانه‌ن ته‌نها له
هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بیری ئێمه‌یان ده‌که‌وێته‌وه و ژیانی
ئێمه‌یان به بارمتەگرتووه، یاسا‌و ریسا بۆ ده‌ربرینی
خواسته سه‌ره‌تایه‌کانمان داده‌رێژن، شارەزای
پاساوهێنانەوەو چه‌واشه‌کاریی‌و بکوژی هاتنه مه‌یدانی
ئیراده‌ی هۆشیارانه‌ی خه‌ڵکی کوردستانن .
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی خۆی به
به‌شێکی جیانه‌کراوه له خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ
ئازادی‌و یه‌کسانی‌و خۆشگوزه‌رانی ده‌زانێت، به‌شیکه
له‌کیشمه‌کیش و بزوتنه‌وه چینایه‌تیه‌کانى کۆمه‌لگاى
عیراق و کوردستان . لیبراوانه به‌رگری له خواسته‌کانی
لاوان لەبیمه‌ی بی‌کاری وماف و ئازادیه‌کان ده‌کات، له
پێشیانه‌وه به‌رگری له ئازادی بێقیدوشه‌رتی سیاسی
وخۆپیشاندان وبیروڕا ده‌ربرین .
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی که‌سوکاری
قوربانیانی خۆپیشاندانی شاری سلێمانی ده‌کات، هیوای
چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌خوازێ، هاوکات سه‌رباری
به‌تووندی ئیدانه‌کردنی ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران و
داواکردنی سزادانی بکه‌رانی، پشتیوانی‌و هاوکاری بێدریغی
خۆی له خۆپیشانده‌ران راده‌گه‌ینێت و له‌پاڵ خواست‌و
داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئاڵوگۆرێکی
شۆرشگیرانه‌و ریشه‌یی له‌کوردستان راده‌وه‌ستێت.
بانگه‌وازی په‌نابه‌ران ده‌کات له‌سه‌راسه‌ری ئه‌وروپا له
خۆپیشاندان‌وکه‌میپنی فیدراسیۆن‌و حزب‌و رێکخراوه
سیاسیەکاندا به‌شداری بکه‌ن و رێگای راکیشانی پشتیوانی بۆ
خواسته به‌رهه‌قه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بگرنه به‌ر.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتی شۆرشگیرانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان
سکرتاریەتی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
18-2-2011
|
|
 |
|