دەستدرێژی بۆسەر ئاسۆس هەردی کارێکی ترسنۆکانەو مایەی شەرمەزاریە!

رۆژی ٢٩/٨/٢٠١١ لە نزیک شوێنی کارەکەی، لەشاری سلێمانی، چەکدارێکی نەناسراو بە کلکە دەمانچە هێرشی کردەسەر ئاسۆس هەردی، رۆژنامەنوس‌و بەرپرسی کۆمپانیای ئاوێنە. لە ئاکامی ئەم هێرشە ترسنۆکانەیەدا ناوبراو بریندار دەبێت‌و رەوانەی خەستەخانە دەکرێ بۆ چارەسەرکردن.

ئه‌مه ‌یه‌كه‌مین جار نی‌یە‌ رۆژنامه‌نوسان له‌ژیرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان رووبه‌رووی لێدان‌و سوكایه‌تی‌و هه‌ره‌شەی كوشتن ده‌بنه‌وه.‌‌ ئاماره‌كانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان‌و سه‌نته‌ری میترۆ و بگرە دەزگا نێودەولەتیەکانی چاودیری رەوشی رۆژنامەگەری‌ ئاماژە بە رەوشی خراپی رۆژنامەگەری‌و هەڕەشەی سەر رۆژنامەنوسان دەکەن. تەنانەت میدیای حزبه‌كانی دەسەڵاتیش ناتوانن نكولی لەو پێشێلكاریانه‌ بکەن به‌رامبه‌ر به‌ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری‌و پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی.

ئێمە لە گروپی چەتری ئازادی-لەندەن بەتوندی ئیدانەی ئەم کارە دڕندانەیە دەکەین‌. بەئەرکی دەسەڵاتدارانی شاری سلێمانی‌و دەزگا بەرپرسەکانی دەزانین کە بکەری ئەم تاوانە قێزەونە بدۆزنەوەو بیدەنە دەست دادگا بۆ وەرگرتنی سزای کارە دزێوەکەی. جدیبونی دەسەڵاتداران لە دۆزینەوەی تاوانباردا ئەو گومانە کەم دەکاتەوە کە خۆیان لەپشتی ئەم کردەوە تیرۆریستیەوە بن، بەپێچەوانەوە ئەو گومانەی هەیە لەسەر دەسەلات دەبێتە یەقین، لەبەرئەوەی ئاسۆس هەردی لە ماوەی دووساڵی رابردوودا بەشێوەی ئاشکرا دژایەتی کارو کردەوە سەرکوتگەر‌و دژی ئازادیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی کردوە کە لەدژی خەڵك و رۆشنبیران‌و خۆپیشاندەران ئەنجامیان داوە. لەوبارەشدا دەسەڵات زیاتر خۆی دەخاتە بەردەم رق‌و نەفرەتی هاوڵاتیان‌و جەماوەری ئازادیخواز لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان.

چەتری ئازادی- لەندەن

٣٠ی ئابی