|
له‌سلێمانیه‌وه
تا له‌نده‌ن ناڕه‌زایه‌تی ئێمه‌ی په‌نابه‌ران بۆ
به‌دیهێنانی داخوازیه‌كانمان به‌رده‌وامه!
ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی په‌نابه‌ران له‌شاری
سلێمانی و له‌ندن
له‌چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران و
تێكۆشانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
به‌دژی سیاسه‌تی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانو
وخسته‌رووی داواكاریه‌كانمان دوو خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری
له‌شاری سلیمانی وله‌نده‌ن بۆبه‌رده‌م ده‌زگابه‌رپرسه‌كانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ریخرا. ئه‌مه‌ی خواره‌وه
كۆرته‌راپۆرتیكه ده‌رباره‌ی ئه‌م خۆپیشاندانانه:
له شاری سلیمانی:
له‌سه‌ر بانگه‌وازی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی 25/2 له‌به‌رده‌ركی سه‌را
جه‌ماوه‌رێك له‌په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان وكه‌سوكاری
په‌نابه‌ران وئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌یان
له‌سه‌ره له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها
كه‌سوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌رێگای ژیانی
په‌نابه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ستدا له‌شارو شارۆچكه‌كانی
كوردستانه‌وه نزیك 130 په‌نابه‌ری به‌زۆر نیراوه‌كان
به‌شداری خۆپیشاندانیكیانكرد.
خۆپیشانده‌ران به درۆشمی (رێكه‌وتننامه‌كانتان
له‌سه‌رحسابی ژیان‌و چاره‌نووسی په‌نابه‌ران
هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه ،فرۆكه‌خانه‌كانتان مه‌خه‌نه سه‌ر پشت
بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
،په‌نابه‌ره به‌زۆر نێراوه‌كان قه‌ره بۆبكه‌نه‌وه ،كار
یان بیمه‌ی بێكاریمان ده‌ۆێت، بژی ئازادی سه‌فه‌ر و
هه‌ڵبژاردنی شۆینی ژیان. .. له‌گه‌ڵ ووتنه‌وه‌ی شیعاری نا
بۆ گه‌ڕانه‌وه نا بۆ گه‌ڕانه‌وه ،مافی په‌نابه‌ری مافی
ئینسانه.. رێكه‌تننامه‌كانتان هه‌ڵبوه‌شینه‌وه. . كار
یان بیمه‌ی بێكاریمان ده‌وێت.. .
پاشان ده‌ستپیكی خۆپیشاندانه‌كه ده‌شتی جه‌مال سكرتێری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له
ووته‌یه‌كدا په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌رانی ئاراسته‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانكرد له په‌یوه‌ند به‌مامه‌ڵه‌یه‌ك كه به
ژیان‌و چاره‌نووسی هاوڵاتیانی كوردستانه‌وه گرتوویانه‌ته
به‌ر له هاوكاری و ئاسانكاری به‌سیاسه‌تی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران وه‌ڵام نه‌دانه‌وه به‌خواست و
داواكاریه‌كانی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان وكه‌سوكاری
ئه‌وانه‌ی مندالایان وونبوو یان گیانی له‌ده‌ستداوه
وه‌یان به‌هۆی زه‌ختو فشاری ژیانی په‌نابه‌ریوه ده‌ستیان
بردوه بۆ خۆكوژی.. ویرای ئیدانه‌ی سیاسه‌تی مامه‌له‌و
بارزگانی به هاولاتیانی كورد‌و عیراقیه‌وه تاكیدی له‌سه‌ر
یه‌كگرتووی وهاوپشتی ریزه‌كانی په‌نابه‌رانكردوه و
راوه‌ستانیان له پاڵ ناره‌زایه‌تیه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای
كوردستان له‌پێناو خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانیدا كرده‌وه..
له‌كۆتایدا به‌شداربوان و په‌نابه‌رانی له هانده‌ران
دڵنیاكرده‌وه هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆن ڕاناوه‌ستێ تا
به‌ده‌ستهێنانی خواسته ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌ران
وئه‌وه‌شی ووت په‌نابه‌ران له هه‌وڵ خه‌بات و
تێكۆشانیانان ته‌نها نین به‌ڵكو به‌ده‌یان رێكخراوی
په‌نابه‌ریو ئینسانی‌و یه‌كیتی كریكاریی و په‌رله‌مانتاری
ئه‌وروپا و رێكخراوی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ی و حزب‌و لایه‌نی
سیاسی عیراقی‌و كوردستانی به‌هرمه‌نده.
پاشان ئامانج عبدوڵا به‌رپرسی لقی كوردستانی فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی نامه‌ی فیدراسیۆنی
خۆینده‌وه كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستانكراو. ..
پاشان هه‌ریه‌ك له ئاسۆگۆران ئه‌ندامی سكرتاریتی
فیدراسیۆن و عیرافان كه‌ریم ئه‌ندامی راوێژكاری فیدراسیۆن
په‌یامی پشتیوانی خۆیان به خۆپیشانده‌ران راگه‌یاندو
په‌یتا په‌یتا درۆشمه‌كانی خۆپیشانده‌رانیان له‌گه‌ڵ
به‌شدار بوان ده‌وته‌وه سه‌رنجی هاولاتیانی شه‌قامی
به‌رده‌ركی سه‌رای بۆ خۆی ڕاكیشا.
پاش یه‌ك كاتژمێر سكرتێری فیدراسیۆن كۆتای به
خۆپیشاندانه‌كه هێنا.
شایه‌نی باسه رادیۆی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی
له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان و سكرتێری فیدراسیۆن
له خۆپیشاندانه‌كه‌وه سازدا و هه‌ریه‌ك له‌ده‌زگای
ڕاگه‌یاندنی (ته‌له‌فیزیوونی گه‌لی كوردستان،كه‌ی ئین
ئین،كه‌نالی سه‌ته‌لایتی په‌یام،رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و
ئۆكتۆبه‌رو وده‌ستوور و ژماره‌یه‌كی دیكه له په‌یامنیران
ئاماده‌ی خۆپیشاندانه بوون.
هه‌روه‌ها ژماریه‌كی زۆر تۆمار بۆ پشتیوانی له خواستی
په‌نابه‌ره دیپۆركراوه‌كان كۆكرایه‌وه..
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ سكرتیری فیدراسیۆن له‌گه‌ل
هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن كه له قه‌لادزی و چوارقورنه‌و
كه‌لارو رانیه‌و حاجی ئاوا وده‌ربه‌ندیخانه‌وه هاتبوون
كۆبووه نۆینه‌رانی شار‌و شارۆچكه‌كان هه‌ڵبژیرا.
له‌نده‌ن:
پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 25/2/2010 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی بۆ پشتیوانی له مارشی ناڕه‌زایه‌تی
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که‌به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی كوردستان
كراو‌نه‌ته‌وه ، له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم
له‌کوردستان، خۆپیشاندانێکی ناره‌زایه‌تی به‌ڕێخست.
له‌م خۆپیشاندانه‌دا که‌ژماره‌یه‌ک له‌په‌نابه‌ران
به‌شداربوون سمیره ئه‌حمه‌د مشاوری سکرتاریه‌تی فیدراسیۆن
که‌ڕێکخه‌ری خۆپیشاندانه‌که بوو هۆی سازدانی ئه‌م
خۆپیشاندانه‌ی بۆ ئاماده‌بونان ڕوونکرده‌وه، دوایی
به‌شیعاری نابۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، نا بۆ
ساتوسه‌ودای حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا
به‌دژی په‌نابه‌ران، نا به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
به‌زمانی ئینگلیزی و کوردی ده‌وترایه‌وه‌و هه‌روه‌ها
به‌یانی هاوبه‌شی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی و کۆله‌یشن بۆ وه‌ستانی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
بڵاوکرایه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پلاکارت به‌رزکرابۆوه
له‌دیفاع له‌په‌نابه‌ران.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه شوێنی خۆپیشاندانه‌که که نوسینگه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێمی لێیه، ناوچه‌یه‌کی زۆر قه‌ره‌بالغی
جالیه‌ی کوردی و عه‌ره‌بیه‌و به‌سه‌دان که‌س به‌ویدا
ده‌رۆیشتن و گوێیان بۆ شیعاره‌کان ده‌گرت و
بلاوکراوه‌که‌یان وه‌رده‌گرت و پرسیاریان ده‌کرد.
پاشان هه‌یئه‌تێکی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی که‌پێکهاتبوو له سه‌میره ئه‌حمه‌د و ریچارد،
چاویان که‌وت به خه‌سره‌و ئاجگایی – Khasro Ajgayi -
به‌رپرسی نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له به‌ریتانیا،
که‌وینه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌یئه‌ته‌دایه و سمیره
ئه‌حمه‌د هۆی خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی بۆ ڕونکرده‌وه‌و و
نیگه‌رانی فیدراسیۆن و خۆپیشانده‌ران و زۆرێک
له‌په‌نابه‌رانی ئه‌وروپای پێگه‌یاندن له‌وه‌ی حکومه‌تی
هه‌رێم که‌هێچ وه‌ڵامێک به‌خواست و داواکانی فیدراسیۆن
ناداته‌وه که‌چه‌ندین نامه‌ی ناره‌زایه‌تی له‌ڕێکه‌وتنی
حکومه‌تی هه‌رێم و وولاتانی ئه‌ورپای مۆرکردوه بۆ
ناردنه‌وه‌ی پانه‌به‌ران، که فیدراسیۆن وه‌ک ڕێکخراوێکی
نوێنه‌ری په‌نابه‌ران به‌دژی سیاسه‌تی ساتوسه‌ودای
حکومه‌تی هه‌رێمن بۆ ناردنه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران و ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندن که‌ئه‌مڕۆ مارسیکی
گه‌وره له‌کوردستان سازدراوه هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،
پاشان نامه‌ی تایبه‌تی فیدراسیۆنی له‌مڕووه‌وه ته‌سلیم
کرد. وه به‌رێز نوینه‌ری نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم
له‌به‌ریتانیا خه‌سره‌و ئاجگایی نامه‌که‌ی وه‌رگرت و
له‌وه‌ڵامدا ووتی حه‌تمه‌ن من داواکه‌تان ده‌گه‌یه‌نمه
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حه‌زده‌که‌م له‌م ڕوه‌وه
له‌په‌یوه‌ندا بم له‌گه‌ڵ فیدراسیۆن.
پاشان سمیره ئه‌حمه‌د هاته‌وه لای خۆپیشانده‌ران و
چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ نوینه‌ری نوسینگه‌ی حکومه‌تی
هه‌رێم له‌به‌ریتانیا بۆ باسکردن و ده‌ستخۆشی
ئاماده‌بوینیان کرد له‌م خۆپیشاندانه‌دا.
بزوتنه‌وه‌ی ئیمه په‌نابه‌ران و خه‌باتی ریكخراوو
هوشیارانه‌ی فیدراسیون تاداسه‌پاندنی داخوازیه‌كانمان
به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتداران و حكومه‌تانی ئه‌وروپادا دریژه‌ی
ده‌بیت.
ئه‌و خواست و داوكاریه‌كانه ی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری
عێراق و سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستانكراوه :
1. ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه‌ی كه له‌سه‌ر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئیمزاكراوه وه‌به‌ڕه‌سمی
ڕابگه‌یه‌نرێت.
2. ئه‌م ڕه‌وشه‌ی په‌نابه‌ران له‌وڵاتانی ئه‌وروپا و
به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئیدانه‌و
سه‌ركۆنه بكه‌ن و به‌ڕه‌سمی به‌حاڵه‌تی پێشێلكارییه‌كانی
مافی مرۆڤی له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن
3. ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ی به‌زۆره‌ملی ڕه‌وانه‌ی
كوردستان ده‌كرێنه‌وه له‌لایه‌ن فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه
وه‌رنه‌گیرێنه‌وه.
4. زه‌خت بۆ ووڵاته ئه‌وروپایه‌كان له ڕێگای (UN)
بهێنرێت ئه‌م زه‌خت وزۆره له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی كورد له
لایه‌ن ووڵاته ئه‌ورپایه‌كانه‌وه هه‌ڵگیرێ.
5. زه‌ختو فشار بهێنرێت بۆ حكومه‌تی عێراقی ته‌واوی ئه‌و
ڕێكه‌تنه ئاشكرا‌و نهێنیانه‌ی له‌سه‌ر حسابی په‌نابه‌ران
كراوه هه‌ڵبوه‌شینه‌وه،هیچ په‌نابه‌رێك له فرۆكه‌خانه‌ی
به‌غدا وه‌رنه‌گیرێته‌وه.
6. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆره ملی دیپۆرتی كوردستان
كروانه‌ته‌وه قه‌ره‌بوو بكرینه‌وه ،بیمه یان كاری
گونجاویان بۆ دابین بكرێت. وه‌ڵام به خواسته‌كانی
په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان بده‌نه‌وه كه به‌شێوه‌ی
یاداشت ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان وسه‌رۆكی حكومه‌ت كراوه.
7. داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌یین كه منداڵه‌كانیان له‌ڕیگای په‌نابه‌ریدا
تیاچوون.
وینه‌ی نامه‌كه ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له( بانكی مون
سكرتیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا،رێكخراوی عفوی دووه‌لی وهیومه‌نرایت وچ)كرا
ڕاپۆرتێکی
وێنه‌یی خۆپیشاندانی
په‌نابه‌ران له‌شاری سلێمانی
بۆ بینینی کلیکی
ئێره بکه
|