|
كاری یان بیمه‌ی بێكاریمان ده‌وێت،
رێكه‌وتننامه‌كان له‌سه‌ر حسابی ژیان و چاره‌نووسی
په‌نابه‌رانی كورد له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ئه‌وروپا
هه‌ڵبوه‌شینه‌وه
لقی كوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقی
فرۆكه‌خانه‌كانتان مه‌خه‌نه سه‌رپشت بۆ ووڵاتانی
ئه‌وروپا و ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، كه‌سوكاری
ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانی له‌رێگای ژیانی
په‌نابه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ستدا قه‌ره‌بۆ
بكه‌نه‌وه، خواستی په‌نابه‌ران به‌شێكی
جیانه‌كراوه‌ی خواسته‌كانی خه‌لكی كوردستانه بۆ
ژیانێكی ئاسوده و خۆشگوزه‌رانی، به‌خۆپیشاندانی
ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ره
دیپۆرتكراوه‌كان له به‌رده‌ركی سه‌را له شاری
سلێمانی په‌یوه‌ست بن!
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتداران كه‌وتوونه‌ته
په‌یمان ئیمزا كردن له‌گه‌ڵ ووڵاتانی
دانیمارك و سوید وبه‌ریتانیا ونرویجوسویسراو
فنلاند...به‌گیانی ئێمه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه سات‌و
سه‌ودا و بازرگانی ده‌كه‌ن تا به‌زۆر
بماننێرنه‌وه ، كێشه‌ی په‌نابه‌رانیان كردۆته
كارتێكی سیاسی له‌پێناو قازانج و به‌رژه‌وه‌ندێ
سیاسی و ئابووریه‌كانیان به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا
زیاتر له 4 هه‌زار په‌نابه‌ری كورد به‌وپه‌ری
شێوازی نائینسانی به‌كه‌له‌پچه‌و ئیهانه‌و
سوكایه‌تی دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداو وهه‌ولێر
سلێمانی كراونه‌ته‌وه به‌وهۆیه‌وه كاره‌ساتی
خۆكوژی ونائۆمیدیولێكه‌وه‌تۆته‌وه تا ئێستا هیچ
لایه‌نێك له‌ئاستی وه‌ڵام دانه‌وه به‌پێداویستی
وداواكاریه‌كانی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان بێ
ده‌نگن.
ئێمه ئه‌م سیاسه‌ته چه‌وت و نامه‌سولانه‌یه‌ی
حكومه‌تی عێراقی به‌تووندی ئیدانه ده‌كه‌ین
وداواده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ڕاگیرێ، داوا
له‌ته‌واوی كه‌سوكاری په‌نابه‌ر دیپۆرتكراوه‌كان و
خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و ئینسان دۆستی كوردستان
ورێكخراوه جه‌ماوه‌ری پیشه‌یه‌كان ده‌كه‌ین
له‌گه‌ڵماندا ده‌نگی ناره‌زایه‌تی به‌رز
بكه‌نه‌وه و به‌شداری ئه‌م خۆپیشاندانه بكه‌ن.
ڕۆژی: پێنج شه‌مه 25-2-2010
كاتژمێر: 2پاشنیوه‌رۆ
شۆین: به‌ر ده‌ركی سه‌را له‌شاری سلیمانی
بـــــۆ زانیاری زیـــاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به
ئـــامــانج عبدالله (بـــه‌رپــرسی لقی فیدراسیۆن
له‌كوردستان) به ژماره‌ی
:07702204844
abdullaamanj @yahoo.com
|