بیَ شۆخی؛ ( ی. ن. ك)
داكۆكی له‌په‌نابه‌ران ده‌كات

ڕیَبوار عارف
كۆنفرانسی مه‌كته‌بی
به‌ریتانیای(ی. ن. ك) و پرۆژه‌ی داكۆكیكردن
له په‌نابه‌ران
ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا
به‌شیَوه‌یه‌كی گشتی له‌ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه یه‌كیه‌تی نیشتمانی
كوردستاندا به‌دی ده‌كریَت (مزگیَنی
به‌لَیَندانی) ڕاگرتنی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی كورده له به‌ریتانیا،
له‌مباره‌وه مه‌كته‌بی به‌ریتانیای ( ی.ن.ك)
له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردودا هه‌والَی كۆتای هاتنی
كۆنفرانسیَكیان له‌ژیَر دروشمی ( نه‌خیَر بۆ
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، به‌لَی بۆ
داكۆكیكردن له‌مافه ڕه‌واكانیان) ڕاگه‌یاندن
كه‌تیدا پیَشنووسی پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن
به‌ڕیَز شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د لیَپسراوی
مه‌كته‌بی یه‌كیه‌تی له‌به‌ریتانیا
ئاماده‌كرابوو بۆ تاوتویَكردن وپاشان
ئاراسته‌ی هه‌ر سیَ حكومه‌تی به‌ریتانیا،
عیراق وكوردستان ده‌كریَ. له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا
جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه كراوه‌ته‌وه
كه‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران له‌ولاتانی
ده‌ره‌وه‌و ژیانی په‌نابه‌ران له ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه دابین بكریت وسه‌رئه‌نجام پرۆژه‌كه
بیَته بریایكی یاسایی له‌نیوان هه‌رسیَ
حكومه‌تدا.
وه‌ك له‌ڕاگه‌یاندنی
ئه‌م كۆنفرانسه‌دا باس له‌هه‌موو ئه‌و
هه‌ولانه‌كراوه كه له‌ڕابردودا وه‌ك (ی.ن.ك)
بۆ ڕاگرتنی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
ئه‌نجام دراوه. هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كات
كه:(( یه‌كیَك له هه‌ولَه هه‌ر
دیاره‌كانیان ئه‌وه‌بوو كه‌له‌ماوه‌ی ڕابردودا
یه‌كیه‌تی توانی ڕیَگه له دابه‌زینی ئه‌و
فڕۆكه‌یه بگریَت كه حه‌فتا په‌نابه‌ری كوردی
له‌به‌ریتانیاوه هه‌لگرتبوو....له‌كۆتای ئه‌م
ڕاگه‌یاندنه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه:
وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه به‌هه‌زاران
هاولاتی كورد به‌هۆكاری سیاسی وئابوری و
كۆمه‌لایه‌تی به‌ڕیَگای جۆراوجۆر ڕوویان
له‌ولاتانی ده‌ره‌وه كردوه‌و به‌شیَكیان له
له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و ولاته‌ی بۆی چوون
به‌زۆر ده‌نیَریَنه‌وه .... )). ئیَسته كه
گۆشه‌یه‌ك له‌باسه‌كانی كۆنفرانس و پرۆژه‌ی
ناوبراوخرایه‌ڕوو، جیَگه‌ی خۆیه‌تی
هه‌لَویَسته‌یه‌ك له‌باره‌ی بۆچوونه‌كانی
به‌ڕیَز شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دو
راپۆرته‌كه‌ی بكه‌ین. ئه‌گه‌رچی
به‌شیَوه‌یه‌كی گشتی خه‌لَكی كوردستان
ئاگاداری ئه‌و ڕاستیه‌ن كه له‌ماوه‌ی یه‌ك
دوو سالی ڕابردودا په‌رله‌مان و حكومه‌تی
هه‌ریَمی كوردستان له‌ئاكامی به‌رده‌وام بوونی
ناڕه‌زایه‌تی په‌نابه‌ران و هه‌ولَ وته‌قه‌لا
به‌رده‌وامه‌كانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی بۆ ڕیَگرتن له
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ر،
سه‌رئه‌نجام كیَشه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریَمه‌وه
بووه ئه‌مری واقع وكه‌م تا زۆر جدی وه
له‌مباره‌شه‌وه چه‌ندین جار به‌لَیَنی
جۆراوجۆریان داوه‌و له ڕواله‌تدا نیشان
ده‌ده‌ن كه دژ به به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانن. ئیَمه وه‌ك فیدراسیۆنی
په‌نابه‌ران پیَشوازیمان له‌هه‌رجۆره هه‌ولَ
وته‌قه‌لایه‌كی هه‌رحزب ولایه‌نیَك كردوه‌و بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین جار دیدار‌و دانیشتن
و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل په‌رله‌مانی حكومه‌تی
هریَم و لایه‌نه‌كاندا هه‌بووه‌و پیَمان وایه
كه به‌رپرسیاریه‌تی ئاكامه‌كانی ئه‌م
دیاریده پر زیان ومه‌ترسیداره ڕوو به‌هه‌ر
حزب ولایه‌نیَك به‌و كارنامه ڕوون ئاشكرایه
ده‌پیَوریَ كه‌هاوتای له‌نیَوان هه‌لَویَست
وپراتیكی به‌كرده‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌دا
لیَكهه‌لَپیَكیَت. بۆیه گه‌ر به‌هه‌رده‌لیَك
بووبیَ یه‌كیه‌تی په‌رچه‌كرداریَكی به‌رچاوتری
له ئاستی حكومه‌تی هه‌ریمدا له خۆ
نیشاندابیَت، ئه‌وا بیَگۆمان كارنامه‌ی ئه‌و
لایه‌نه زیاتر جیَگه‌ی تیاڕامان وبه‌دواچوون
و روونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتره. له‌م
نووسینه‌دا به‌پیَویستی نازانم له‌سه‌ر
هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی كۆچی به‌كۆمه‌لَی
خه‌لَكی كوردستان و فراوانتربوونه‌وه‌ی ڕۆژبه
ڕۆژی دیاره‌ی ڕووكردنه هه‌نده‌ران
وجیَگه‌وڕیَگه‌ی ئه‌م حیزبانه‌و حكومه‌تی
هه‌ریَم بخه‌ینه ڕوو، پشكی ئه‌و لایه‌نانه
هه‌رچیه‌ك بیَت له‌و باره‌وه، ئیَسته
حزبیَكی سیاسی له‌ڕوالَه‌تدا خۆی وانیشان
ده‌دات كه‌دژ به‌دیپۆرتكردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانه‌و خوازیاری
به‌هره‌مه‌ندبوونیانه له‌مافی په‌نابه‌ری.
به‌لام بریا ئه‌م هه‌لَویَسته به‌دوور
له‌هه‌ر ئامانجیَكی پشت په‌رده ده‌بوو، وه
پاش نزیك به دوو ده‌هه له دریَژه‌پیَدان
به ئاواره‌بوونی خه‌لكی كوردستان، لایه‌نیَكی
ده‌سه‌لاتدار به‌و ئاكامه بگه‌شتایه
كه‌هه‌رنه‌بیَ پاش ئه‌وهه‌موو كاره‌سات و
ڕووداوه‌ی كه‌به‌رۆكیان به‌په‌نابه‌ران
گرتووه، هه‌لَویَستیَكی بیَ قه‌یدوشه‌رتیان
دژ به‌دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
له‌خۆنیشانده‌دا. به‌لام به‌داخه‌وه
له‌باشترین حاله‌تدا وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له
كۆنفرانسی به‌ریتانیای (ی. ن. ك) به‌دیكرا
زیاتر مانۆڕلیَدانیَك بوو بۆ به‌كارهیَنانی
كیَشه‌ی په‌نابه‌ران وه‌ك كارتیَك تا له‌م
ڕیَگه‌وه ئامانجه‌كانی خۆیان وپیَگه‌ی سیاسی،
ئابوری خۆیان به‌هیَزتربكه‌ن. دواتر دیَنه‌وه
سه‌ر ئه‌م باسه‌و لیَره‌دا سه‌رنجتان بۆ چه‌ند
خالیكیَتری پیَش وپاشی ئه‌م كۆنفرانسه
ڕاده‌كشیَن. سه‌ره‌تا ئه‌وه بلَین كه خستنه
ڕووی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن خاتوو شاناز‌و
پیَداگرتنیان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌وره‌ترین كاره‌ی
كه ئه‌نجامیانداوه بۆ ڕاگرتنی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی ئه‌و70 په‌نابه‌ره، په‌رده
له‌سه‌ر خۆ هه‌لمَالَینیَكی ئاشكرای ئه‌م
به‌ڕیَزه‌یه له‌سه‌ر نادروستی لیَدوان و
بۆچونه‌كانی خۆی كه له‌چاوپیَكه‌وتنیَكی
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ژماره 1124دا ئه‌نجامیداوه.
كاتیَك كه هه‌مان ڕۆژنامه ئه‌م پرسیاره
ده‌خاته‌ڕوو:(( یه‌كیَك له‌وكاره گرنگانه‌ی
كه تۆ كردوته چی یه بۆ ڕیَگرتن به دیپۆرت
كردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران)) وه‌لامی شاناز
ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌مشیوه‌یه:
((...له‌ولاتی به‌ریتانیا بریاردرا( 5) هه‌زار
په‌نابه‌ر بنیرنه‌وه كه‌هه‌موویان كورد بوون،
مه‌كته‌بی (ی.ن.ك) توانی ئه‌م كاره
هه‌لبووه‌شینیته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لَگه‌مان
لایه‌كه‌كاری ئیَمه بوو، كه‌نه‌مانهیَشت
حكومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌م كاره بكات...)).
جیَگه‌ی خۆیه‌تی بپرسین خانمی به‌ڕیَز جیاواز
له‌وه‌ی كه ئیَوه چه‌نده ئازادن له‌ناو
هۆلی كۆنفرانسه‌كه‌ی خۆتاندا هاتووهاواری
ئه‌وه ڕیَكخه‌ن كه گوایه ئه‌وه یه‌كیه‌تی
بووه ڕیَگه‌ی به دانه‌به‌زینی ئه‌و
په‌نابه‌رانه گرتووه له‌فرۆكه‌خانه‌ی
كوردستان، به‌لام چۆن بوو ئه‌و به‌لگه‌یه‌تان
نه‌خسته به‌رده‌م به‌شدار بووانی كۆنفرانس
وهه‌موو ئه‌ندامان وكادره‌كانی خۆتان پیَ
سه‌رمه‌ست وسه‌رحال و پڕ شانازی نه‌كرد ؟
له‌یادتان نه‌چیَ ئه‌و كاره‌ی كه به‌ڕیَزتان
به گه‌وره‌ترین كارنامه‌ی خۆتان له‌قه‌لَه‌می
ده‌ده‌ن واته ڕیَگرتن به‌دابه‌زینی 70
په‌نابه‌ر له فرۆكه‌خانه‌ی كوردستان،
په‌نابه‌ران هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌دا له‌به‌رده‌م
مه‌كته‌به‌كه‌ی ئیَوه‌دا خۆپیشاندانیان سازدا
دژبه هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌ریم
بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه. به‌ده‌ر
له‌هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ش ده‌كریَ ڕونی
بكه‌نه‌وه كه‌به‌راستی ئه‌و خه‌لكه
شایه‌تومان به‌كام دیوی هه‌لَویَست و
لیدوانه‌كانتان بهیَنین، كامیان كاری
ئیَوه‌یه، ڕیَگرتن به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی 5
هه‌زار په‌نابه‌ر كه‌پیَشتر له‌ڕۆژنامه‌ی
ئاسۆدا ڕاتانگه‌یاند یا ڕیَگرتن به
دانه‌به‌زینی 70 په‌نابه‌ر كه خۆتان وه‌ك
گه‌وره‌ترین كارتان گوزارشتان داوه‌ته‌وه
به‌كۆنفرانس ؟! دلنیام كه‌سانیَك هه‌ن
كه‌جیاواز له‌تواناو قابیله‌یه‌تی ده‌زگانی
ڕاگه‌یاندنتان به‌لام گومان ده‌كه‌ن له‌خۆیان
كه‌بابه‌تیَكی له‌و چه‌شنه بخۆینه‌وه كه
گوایه( ی.ن.ك ) ادعای ڕیَگرتن به
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ڕاگه‌یه‌نیَت.
به‌لام نــــــا به‌دلَنیای ئه‌مه نه
بوختانه‌و نه‌ئیَره‌ی، نه جۆكه‌و
نه‌مه‌ته‌لَ، عه‌ینی هه‌قیقه‌تیَكی تالَه‌و
ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی له
ڕاده‌به‌رده‌ر به‌جه‌رگ و ڕووقایمه له‌خستنه
ڕووی ادعاییه‌كی له‌وچه‌شنه. به‌داخه‌وه
به‌بڕوای من سنووری ناسازگاری خه‌تاكه‌تان
ته‌نیا به‌ده‌ربرینی ئه‌و چه‌ند ڕسته‌یه
ناوه‌ستیَته‌وه، به‌لَكو له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی
به‌لای منه‌وه له هه‌رشتیَك زیاتر جیَگه‌ی
نیگه‌رانیه به‌سووك له قه‌لَه‌مدانی
ئه‌قله‌یه‌ت و وشیاری خویَنه‌رو به‌ده‌ستی
كه‌مگرتن وبه‌گیَل ونه‌فام له قه‌لَه‌مدانی
خه‌لكی كوردستانه. ئه‌گین كیَ بیَت له‌جیهانی
گه‌شه‌گردوی ته‌كنه‌لۆژیاو هوكاره‌كانی
په‌وه‌ندیكردن وبه‌ده‌ستهیَنانی زانیاری‌دا
ئاگاداری كار‌و چالاكیه‌كی ئاوا گه‌وره‌ی
لایه‌نیَك نه‌بیَت كه بتوانیَت ڕیگه به
دیپۆرتكردنه‌وه‌ی 5 هه‌زار په‌نابه‌ر بگریَت.
یا ئه‌گه‌ر به بوختان نه‌بیَت ڕه‌نگه
شانازخان به‌وجۆره لیَدوان و زیكزاك لیَدانه
ڕاهاتبیَت ئه‌گینا چۆن له‌هه‌مان
چاوپیَكه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا له‌وه‌لام به
پرسیاریكیدا سه‌باره‌ت به‌بریاری
به‌زۆرناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌لیَ:
((هه‌رله‌كاتی ده‌رچوونی ئه‌و بریاره‌دا
ئیَمه كه‌وتینه خۆمان وكه‌مپینكمان دروستكرد
...)). به‌ڕیَزم ده‌كریَت ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ت
به‌خۆتان بده‌ن كه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و كه‌مپینه‌و گۆشه‌و
كه‌ناریَكی كار‌و پشتگیریه‌كانتان بۆ خه‌لكی
كوردستان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و یا هه‌رنه‌بیَ
گۆشه‌یه‌كی كاره‌كانتان له‌م كۆنفرانسه‌دا
گوزارش بكردایه‌ته‌وه. دلَنیام ده‌ه‌ستان
خالَیه‌و شتیَكتان بۆ ووتن پیَ نیه ئه‌ی
مه‌گه‌ر هه‌رخۆتان له‌هه‌مان چاوپیكه‌وتنی
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا نالیَن:(( ... به‌داخه‌وه
هه‌ماهه‌نگی نییه له‌نیَوان نووسینگه‌ی
حزبه‌كان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو
به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، هه‌ر كه‌سه‌و
له‌لایه‌ك كارده‌كات...)). ئه‌ی كه‌واته
كاتیَك كه‌ئیَوه ته‌نانه‌ت نیگه‌ران له حزب
ولایه‌نه‌كانی خۆتان كه‌پشتگیریتان ناكه‌ن
وهه‌ركه‌س بۆخۆیه‌تی، چما ئیدی كیَن ئه‌و
لایه‌نانه‌ی كه‌پشگیریان له كه‌مپه‌ین
وهه‌ولَه‌كانی ئیَوه كردوه ؟ ئه‌لهه‌ق
كه‌مپه‌ین وڕیَگرتن به‌دپۆرتی په‌نابه‌ران
هه‌ر له‌خۆتان دیَت به‌لام بابزانین
ئه‌مه‌شیان چۆن وبه‌چ مه‌به‌ستیَك ؟
له گۆشه‌یه‌كی تری
راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه:(( ...وه‌ك
ئاماژه‌ی پیَكرا ئه‌م پیَشنوسه بریتیه‌له
سیَ پرۆژه‌ی جیاواز كه ئاراسته‌ی هه‌رسی
حكومه‌ت ده‌كریَت، وه‌تیَدا جه‌خت
له‌سه‌رئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه مافه‌كانی
په‌نابه‌ران له‌ولاتانی ده‌ره‌وه‌و ژیانی
په‌نابه‌ران له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه دابین
بكریَت و سه‌رئه‌نجام پرۆژه‌كه بیَته
بڕیایَكی یاسایی له‌نیوان هه‌رسیَ حكومه‌تدا.
پرۆژه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی
هه‌ریَمه‌وه هه‌یه بریتی بووه له 12 ماده
كه باسی چۆنیه‌تی هاوكاری وده‌ستگیرۆی
حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی كه به‌زۆر
گه‌ڕیَنراه‌ونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بتوانن ژیان
و گوزه‌رانیان بخه‌نه‌وه دۆخی جاران وهه‌ست
به‌دابراننیَك نه‌كه‌ن كه بیَته مایه‌ی زیان
له ژیانیاندا. له‌كۆتای ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا
ئاماژه به‌وه كراوه: وه‌ك لای هه‌موان
ئاشكرایه به‌هه‌زاران هاولاتی كورد به‌هۆكاری
سیاسی وئابوری وكۆمه‌لایه‌تی به ڕیَگای
جۆراوجۆر ڕوویان له‌ولاتانی ده‌ره‌وه كردوه‌و
به‌شیَكیان بریتی بووه له له‌لایه‌ن
حكومه‌تی ئه‌و ولاته‌ی بۆی چوون به‌زۆر
ده‌نیَرینه‌وه. ..)). به‌ڕیَز شانازخان
به‌رله‌وه‌ی كه ئیَمه هیچ بلَین له‌سه‌ر
ناوه‌ڕۆك و به‌ندبه‌ندی پرۆژه‌كه‌تان
وهه‌روه‌ها به‌رله‌وه‌ی زه‌حمه‌ت بكیَشیت و
پیَشنووسه‌كه‌تان له‌لایه‌ن هیچ كام له‌و
حكومه‌تانه په‌سه‌ند بكریَت جاریَكی تر
سه‌رنجی چاوپیكه‌وتنه‌كه‌ی خۆتان له
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بده‌نه‌وه كه له‌وه‌لامی
پرسیاریكدا ده‌لیَن:... ئه‌وان ده‌بیننن كه
كوردستان هیچ جۆره‌گرفتیكی تیدا نییه، بۆیه
ئه‌م هه‌لویستانه وه‌ك فشاریك به‌كارده‌هینن
تا ریگه بگرین له هاتنی په‌نابه‌ران، چونكه
ئه‌وانیش بۆخۆیان گرفتی قه‌یرانی ئابووریان
هه‌یه‌و ده‌سكه‌وتنی هه‌لی كار زه‌حمه‌ت
بووه، بۆیه بیر له په‌نابه‌ر
ناكاته‌وه،... بیرمان نه‌چیَت چه‌ندین
كۆمپانیا‌و سه‌رمایه گوزاری ده‌كه‌ن و ئه‌و
واقعه‌ی كوردستان له ولاته‌كانی خۆیان باس
ده‌كه‌ن ،كه ئه‌مه‌ش هۆكاریكه كه
په‌نابه‌رانی كورد بنیردرینه‌وه بۆ
كوردستان.)) ئه‌ی كه‌واته‌ئه‌م پرۆژه‌ی
به‌ڕیَزتان كه به‌ناوی نا بۆ ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانه‌وه له كۆنفرانسه‌كه‌تان
ده‌یناسیَنن له‌سه‌ر چ ئه‌ساسیَكه وچۆن
حكومه‌تی به‌ریتانیا قانع ده‌كه‌ن كه
په‌نابه‌ران نه‌گه‌رینه‌وه بۆ كوردستان؟
به‌ڕیَز په‌یامه‌كه‌تان گه‌شت و له‌زمانی بیَ
زمانیتان حالَی ده‌بین كه‌ئیَوه به چ
مه‌به‌ستیَك وچۆن و له‌كیَ و له‌چی داكۆكی
ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك خۆتان له‌م ده‌سنووسه‌دا
ده‌یخه‌نه‌ڕوو كه له12 ماده باسی چۆنیه‌تی
هاوكاری وده‌ستگیرۆی حكومه‌تی هه‌ریَمی
كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه
به‌زۆر گه‌ڕیَنراه‌ونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی تا
بتوانن له ساسیه‌ی پرۆژه‌و هاوكاریه
مادیه‌كانی حكومه‌تی به‌ریتانیادا چاویَكی
خیَریش به‌حالَی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌دا بگیَرن
و له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی ئیَوه‌دا خۆتان
واته‌نی(( ژیان وگوزه‌رانیان بخه‌نه‌وه دۆخی
جاران وهه‌ست به‌دابراننیك نه‌كه‌ن...))
دلسۆزی وبه‌ته‌نگه‌وه بوونتان جیَگه‌ی
پیزانینه دیاره له‌كوردستاندا هیچ كه‌سیَك
كیَشه‌ی دابڕان و زیان لیَكه‌وتنی ژیانیان
نیه. ئه‌وه گه‌نجانی كوردستان نین كه
بیَكاری ونه‌بوونی بیمه‌و خزمه‌تگوزاری وماف و
ئازادیه‌كانیان بووته هۆی ده‌یان جۆر
له‌كیَشه‌ی ده‌رونی وته‌ندورستی، مه‌گه‌ر
ئه‌وه به‌شیَك له‌گه‌نجانی كوردستان نین
كه‌له‌نائومیدبوون به ژیان له‌ژیَر سایه‌ی
ئه‌م ده‌سه‌لاته‌دا په‌نا بۆ ماده
بیهۆشكه‌ره‌كان وته‌نانه‌ت بۆخۆكوشتن و خۆ
سیڕینه‌وه‌ش ده‌به‌ن، ئه‌وه گه‌نجانی
كوردستان نین كه گه‌وره‌ترین ڕیَژه‌ی
گه‌نجانی خۆر هه‌لاتی ناوه‌راستدا پیكده‌هیَنن
كه به‌هۆی ئه‌و دۆخه نا عه‌داله‌ت و
نابه‌رابه‌رو دووچاری سه‌كته‌ی قه‌لبی گیانیان
له ده‌ست ده‌بنه‌وه... هه‌قیقه‌تی
ڕووداوه‌كانی كوردستان پیَچه‌وانه‌ی ئه‌م
بۆچوونانه ده‌خنه‌ڕوو سه‌دان هه‌زار گه‌نج
به‌هۆی سیاسه‌ت و كارنامه‌ی حزبه
ده‌سه‌لاتداره‌كان وشانخالَی كردنه‌وه‌ی
حكومه‌ت له‌ئاست خواست وداواكاریه‌كانیاندا
ڕوویانكرده هه‌نده‌ران و ڕوو به‌ڕووی
ده‌ریایه‌ك له‌كاره‌سات بوونه‌وه، كه‌چی
به‌داخه‌وه هیَشتا پیَده‌چیَ جه‌سته‌ی سوپای
ئه‌م له‌شكره بیَشماره هه‌ویَنی پرۆژه‌یه‌كی
گه‌وره بیَت بۆ ده‌سه‌لات و نعمه‌تیَكی
ئیلاهی باش بیَت بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ی ئه‌و
كوردستانه‌ی كه له‌سایه‌یدا ملیۆنه‌ره‌كان
له‌سه‌روه‌ت وسامانی زۆروزه‌به‌ندی
به‌هره‌مه‌ندن وگه‌نجان و زۆربه‌ی
دانیشتوانیشی له‌بیَكاری، هه‌ژاری، نه‌داری،
گرانى‌و...به‌شیان بیَت. كه‌واته ڕۆشنه
پرۆژه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه وه‌لام به‌نیازی كام
چین وتویَژی كۆمه‌لگای كوردستان ده‌داته‌وه‌و
گیرفانی كیَ هه‌لَده‌ئاوسیَنیَ وسكی كیَش
هه‌لَده‌گلۆفیَت.
به‌لام له‌پالَ هه‌موو
ئه‌مانه‌شدا هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی
هه‌ریَم یا هه‌رنه‌بیَت (ی.ن.ك) گه‌ر دژ به‌و
سوكایه‌تی كردنه ڕاوه‌ستیَته‌وه
كه‌به‌حورمه‌ت وكه‌سایه‌تی په‌نابه‌ران
ده‌كریَ یا هه‌رنه‌بیَ ئه‌و ڕاستیه
به‌ڕه‌سمه‌یه‌ت بناسیَت كه‌شاناز ئیبراهیم
ئه‌حمه‌دیش دانی پیَدا ده‌نیَت. واته
ئاواره‌بوونی ئه‌و خه‌لَكه به‌هۆی
كیَشه‌گه‌لیَكی وه‌ك كیَشه‌ی سیاسی وئابوری
وكۆمه‌لایه‌تیه‌وه، ئه‌وا له رووی
یاساییه‌وه هه‌نگاویكی گه‌وره ده‌بیَت
له‌راستای هه‌لسپاردنی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران. كه‌ئه‌مه‌ش ده‌توانیت نه‌ك
هه‌ر(ی.ن.ك) قوتاربكات له‌شه‌پۆلی ئه‌و
ناره‌زایه‌تیانه‌ی كه به‌رده‌وام دژ
به‌حكومه‌تی هه‌ریَم به‌رپا ده‌كریَت، به‌لَكو
له‌ڕاستیدا به‌هره‌مه‌ندیش ده‌بیَ
له‌شاكاندنه‌وه‌ی هاوكیَشه‌كان
له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ، ئه‌مه ڕه‌نگه
ڕوئیایه‌ك بیَت كه گه‌لیَك له‌ئیَمه
ئاره‌زوی ئه‌و هه‌نگاونانه بكات له‌یه‌كیتی
نیشتمانی. به‌لام هاوكات ئه‌مه ئه‌و
هه‌قیقه‌ته تالَه‌یه كه پیَچه‌وانه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسی وئابوریه‌كانی ئه‌م
حزبه‌و هه‌موو حزب و حكومه‌تی هه‌ریَمه‌و
بۆیه خه‌و بینینی له‌و چه‌شنه ئازار‌و
مه‌عانات وچاوه‌ڕوانیه‌كانی ئه‌و په‌نابه‌ره
زیندانیه كۆتای پیَناهیَنیَ كه‌سبه‌ی به‌زۆر
ده‌یگه‌ڕیَنه‌وه بۆ كۆمه‌لگایه‌ك كه‌لیَی
هه‌لاتووه‌و خۆی تیَدا به‌نامۆو بیَ جیَگه‌و
ڕیَگه ده‌بینیَته‌وه. له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ش
بلین كه‌كیَشه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
هۆكاره‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیاریده‌یه
جیاواز له‌ویست وئاره‌زوی هیچ كه‌س ولایه‌ن
وهیَزیَك نه‌ك ته‌نیا یه‌كیه‌تی نیشتمانی
به‌لكو هه‌موو ده‌سه‌لات وحكومه‌تی هه‌ریَمی
خستووته به‌رده‌م پرسیاریَكی گه‌وره‌و
چاره‌سه‌نه‌كردن و وه‌لام پیَ نه‌دانه‌وه‌ی
به‌شیَوه‌یه‌كی گونجاو ئینسانی ده‌توانیَت
بیته بروسكه‌ی توغیانیكی گه‌وره‌ی گه‌نجانی
كوردستان، بۆیه جیاواز له‌وه‌ی كه ئامانج
وئاكامی پرۆژه‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
به‌چی ده‌گات پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌م
ده‌سه‌لاته‌و حكومه‌تی هه‌ریم تاكه‌ی بۆی
ده‌گوزه‌ریَت كه له‌كوردستان به‌و شیوه شان
له‌به‌رامبه‌ر ویست و داواكاریه‌كانی
گه‌نجاندا خالی بكاته‌وه‌و له‌هه‌نده‌رانیش
وه‌ك كارتیَكی بازرگانی مامه‌لَه‌یان پیَوه
بكات ؟
تیبینی / ئه‌م بابه‌ته
له مانگی رابردودا نووسیوومه، به‌لام به
هۆی كیَشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مه‌وه
به‌داخه‌وه بلاوكردنه‌وه‌ی دواكه‌وت