|
دانو‌ستان کاتیه‌تی ..
ڕێکه‌وتن قۆناغی دوای دانوستانه بۆیه له‌باتی وشه‌ی
عه‌ره‌بی (المفاوضات) له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی کوردی شیاوه
بڵێین دانو‌ستان نه‌ک ڕێکه‌وتن ، به‌هه‌ڵه و هه‌ڵه‌شه‌یی
زۆرجار له‌مێژووی سیاسی گه‌لی کورد سه‌ره‌تای ئاگربه‌ستی
شه‌ڕ‌ه‌کان و ده‌سپێکی دانو‌ستانی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندیه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان
به‌کارهێنراوه به‌سه‌رده‌مێک پێناسه‌کراوه که‌له‌ڕاستیدا
نه‌ک هه‌ر ڕێکه‌وتن نه‌بووه به‌ڵکو دانوستانه‌که‌ش
بنبه‌ست بووه . زاراوه‌ی گفتوگۆ که پێک دێ له‌وشه‌ی گفت
واته به‌ڵێن و په‌یمان له‌گه‌ڵ پاشگری گۆ که له گۆتن
کورت‌بڕی کراوه ده‌شێ قۆناغ و به‌شێکی په‌یمانه
زاره‌کیه‌کان بن به‌ڵام واتای ته‌واوی به‌ڕێوه‌بردنی
ناکۆکیه‌کانی ده‌مه‌ته‌قه و بڕیارکردنی دان و ستانه‌کان
به‌کرده‌یی نی یه له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌کاندا بۆیه
واده‌بینرێ وشه‌ی دانو‌ستان ده‌ربڕی ڕاست و ڕه‌وانتری واتا
حه‌قیقی و مه‌جازی یه‌کانه وه‌ک لێکدانه‌وه‌یه‌کی
زمانه‌وانی . دانو‌ستان له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕ و ناکۆکیه‌کاندا
ده‌کرێ نه‌ک له‌کاتی دۆڕانی لایه‌ک و سه‌رکه‌وتنی لاکه‌ی
تر . واته دانو‌ستان ئه‌وقۆناغه‌یه ناچاری یا خواستی
زێده ده‌سکه‌وت ده‌یسه‌پێنێ ، ئه‌وکاته‌ی پارسه‌نگی
هاوکێشه‌که تێک ده‌چێ که پێشبینی زیانی زیاتر ده‌کرێ یا
پێویستی کات هه‌روه‌ها بۆ قازانجی زۆرتر هه‌وڵی دانو‌ستان
دێته پێشه‌وه .
دانو‌ستان چی یه ؟
گردبونه‌وه‌ی دوو لایه‌نی ناکۆک به‌ئامانجی پێدان و
ستاندنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش وتووێژ و ئاڵوگۆڕی دان وه‌ک
ئه‌رک و پێویستی ده‌سته‌به‌ری ئه‌و مه‌رجانه‌یه
سێنه‌ره‌که‌ت به‌سه‌رتدا ده‌سه‌پێنێ و هه‌وڵی بۆ ده‌دا تۆش
جێ به‌جێ ی ده‌که‌ی له‌پای ئه‌وه ستاندنی ئه‌و خاڵه
دیاریکراو ئامانجانه‌یه که خواسته له‌پێناویدا کایه‌کی
دانو‌ستانی پێ ده‌گێڕی بۆ نه‌مان یا که‌م کردنه‌وه‌ی
ناته‌باییه‌کان . دانو‌ستان باشترین ڕێگه‌ی ڕاسته‌وخۆ
له‌یه‌کگه‌یشتنه بۆچاره‌سه‌ری کۆی کێشه و ناکۆکیه‌کان .
دانو‌ستانی خۆویست یا دانوستانێکی سه‌پاو ..
دانو‌ستان هه‌لومه‌رجی خۆی هه‌یه هه‌ندێکیان خۆیین له‌ژێر
ڕکێفی مرۆڤن یانیش له‌ژێر کاریگه‌ری بارودۆخی به‌ده‌ر
له‌توانایه سه‌پاوی ده‌ره‌کی یه ؟ تێگه‌یشتنی هه‌ل و
لێکدانه‌وه‌ی زانستی مه‌رجه‌کان گرینگ‌ترین خاڵی
به‌ڕێوه‌بردنی دانوستانێکی سه‌رکه‌وتووه که زۆرترین
ده‌سکه‌وت دابین بکات . دانو‌ستانی تاکتیکی کاتی بۆ
مناوه‌ره و دانو‌ستانی ستراتیجی بۆ چاره‌سه‌ره ،
دانو‌ستانی شه‌ڕ و جه‌نگ کات و بڕیاره‌کانی خێرا‌و هه‌ڵگێڕ
و وه‌رگێڕه ئه‌ونده هه‌ستیاره زۆر به‌ئاسانی
به‌ده‌سڕێژێکی ته‌قه ده‌توانرێ تێك بدرێ و لێ ی پاشگه‌ز
بببنه‌وه ، پیاوێکی سوپایی یا له‌شکری به‌ڕێوه‌ی ده‌بات
به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک گوماناویه که ترس ئاستونده‌گی باوه‌ڕ
به‌ژیانیه‌تی ، پێ ی وایه نوکی گولله یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی
نه‌دان و ستانه‌کانه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانێ ژیانی خۆی یا
به‌رامبه‌ره‌که‌ی پێ له‌ناو ببات . دانو‌ستانی سیاسی بۆ
که‌سێکی دبلۆمات ؟ پڕه له‌سازش به‌به‌ڵگه و ئارگۆمێنتی
به‌رجه‌سته پشت‌قایم ده‌کرێ ، فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی
جامبازانه‌ی تێدایه وه‌ک کورد ده‌ڵێ: له‌ئاودان و قاپ
ته‌ر نه‌بوونه . دانو‌ستانی گۆته‌یی یا دانو‌ستانی
نوسراویش بریتیه له‌هه‌موو په‌یمانێکی گۆته‌یی گه‌ر
له‌نوسین یا تۆمارکه‌رێکی ده‌نگی ، وێنه‌یی یانیش
به‌چاودیته و گوێبیستی ناوبژیوان پشتیوانی نه‌کرێ
په‌شیمان بوونه‌وه لێ ی زۆر ئاسانه و ده‌چێته خانه‌ی
سیاسه‌تی به‌دواخستن و چه‌شه‌ی فێڵبازی بۆ به‌ده‌ست خستن
یا به‌سه‌ربردنی زیاتری کات . دانوستانه نوسراوه‌کانیش
به‌واژه‌ی به‌شدار و چاوه‌دێران ده‌بنه ئارگۆمێنتی مێژووی
. دانو‌ستان له‌کاری هه‌واڵگری و سیخوڕیدا زۆر هه‌ستیاره
کاری وردی شاره‌زا و کارامه‌یی ده‌وێ.
به‌ڕێوه‌بردنی دانو‌ستان ..
هۆکار و پرنسیپی خستنه‌گه‌ڕی دانو‌ستان زۆر زۆرن سه‌ره‌تا
به‌دۆزینه‌وه‌ی که‌ناڵه‌کانی گفتوگۆ ده‌ست پێ ده‌کا ، خاڵی
نزیک و یه‌کگرتنه‌وه ، کێشه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کان
به‌ڕێگاکانی تر . زۆربه‌ی جار هاوکار و به‌ینکار واته
ناوبژیوان پێکنه‌ری ته‌وه‌ره ناکۆکه‌کانه ڕۆڵی سه‌ره‌کی
ده‌بینێ یانیش ڕاسته‌وخۆ به‌گفتوگۆ به‌هه‌وڵی هه‌ردوولا
به‌رایی ده‌کرێ . سه‌رتای هاتنه ناوکایه‌ی گفتوگۆ گرانی
هه‌یه ئه‌وجا دانو‌ستان ده‌ست پێ ده‌کا تا ده‌گاته قۆناغی
ڕێکه‌وتن . داوایه ڕه‌واکان و ڕاده‌ی جێ به‌جێکردنی !
مه‌رجه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێن و په‌کخه‌ر و ڕێگره‌کان وه‌ک گێژه‌ن
هه‌موو شه‌پۆلی هه‌ڵچوون و داچوونه‌کان نوقوم ده‌کا
ئه‌مه‌ش سروشتی پرۆسه‌ی دانوستانه کات و پشوودرێژی ده‌وێ
.
باشترین که‌سی دانوستێنه‌ر کێ یه ؟
مرۆڤ به‌سروشتی خۆی دانوستێنه‌ره ،
دانو‌ستان له‌ساده‌ترین ئه‌رک و ماف‌دا پێویستیه باشترین
ته‌رازووی پێوه‌ری مافه‌کان و هۆکاری به‌ده‌سهێنانیه‌تی .
ژیانی مرۆڤی له‌هه‌موو بواره‌کان یه‌خه‌گیر کردووه ده‌بێ
ئه‌م شه‌ڕه‌شه‌قه بکا جا گه‌ر دانوستانێکی ئاشتیخوازانه
یا شه‌ڕانگێزانه بێ . دانو‌ستان به‌لێکدانه‌وه‌یه‌کی تر
هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ، تێر و ته‌سه‌ل
جومگه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی سه‌رخانه ئابوریه‌که‌یه له‌کار
وه‌ک دان و به‌رهه‌م چنینه‌وه وه‌ک ستان ، له‌ڕووی
کۆمه‌ڵایه‌تی پێویستیه له‌ژیانی دووانه‌یی و به‌کۆمه‌ڵ ،
به‌لایه‌نی سیاسی پێویستیه‌کی به‌رده‌وامه بۆ هه‌موو
پرۆسه‌یه‌کی به‌ڕێوه‌بردن ژینگه‌ی مافه دیموکراتیه‌کان
فه‌راهه‌م ده‌کا . خه‌یاڵ مه‌زه‌نده‌ی فه‌نتازیایی هه‌موو
که‌سێکه خۆی به‌هۆشیار و بڕواهێنه‌ر و لێوه‌شاوه‌ی
کۆڕه‌کانی دانو‌ستان بزانێ به‌ڵام له‌ڕاستیدا
پێداویستیه‌کان و به‌ڕێوه‌بردنی ڕاستی مێزگۆی دانو‌ستان
ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن یا ژێرکه‌وتنی دانوستێنه‌ر لێده‌دا .
باشترین و سه‌رکه‌وتووترین چمکی دانو‌ستان به‌که‌سی
میانڕه‌وی هه‌ردووبه‌ر به‌کۆتا ده‌گا ، که‌سی هه‌ڵبژێردراو
بۆ خه‌باتی دانو‌ستان واته که‌سه کارگێڕه‌که واباشه
ناوبنرێ دانوستێنه‌ر نه‌ک دانوستکار ئه‌وه‌ش زاراوه یا
ناونانێکی پێک به‌ستراوه له‌وشه‌کانی ( دان ، ستان و
نوێنه‌ر ) ه‌وه هه‌ڵهێنجراوه که ده‌کاته دانوستێنه‌ر
چونکه هه‌رده‌م ئه‌وه‌ی دانو‌ستان ده‌کا
به‌تایبه‌ت له‌کێشه‌ی سیاسی نوێنه‌ری لایه‌ن و که‌سانی
تره .
میتۆده‌کانی سه‌رخستنی دانو‌ستان :
پلان و کارسازی ئاماده‌گی بۆ هه‌ر پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان
نه‌کراو ، هۆشداری له بێ به‌رنامه‌یی خۆخستنه هاتی
ڕێکه‌وته‌کان ! خوێندنه‌وه‌ی دانوستێنه‌ری به‌رامبه‌ر
له‌ڕووی ده‌روونی ، پێشبینی خواست و تواناکانی ! شێوه و
هه‌ڵکه‌وتی سروشتی که‌سه‌که له‌گه‌ڵ هاوکاری تیمه‌که‌ی
یاوه‌ری ، ده‌ربازبوون له‌هه‌ڵوێسته چاوه‌ڕوان کراوه‌کان
، زۆرزانی و به‌کارهێنه‌ری وشه و زاراوه به‌سه‌نگه‌کان ،
باوه‌ڕهێنه‌ر و باوه‌ڕپێکراوه‌کان ، ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر ،
نه‌رمی و له‌سه‌ره‌خۆیی بۆ هه‌ندێ کاتیش بڕیاردانی
له‌خۆبردوی و یه‌کلاکه‌ره‌وه .....
هونه‌ر و زانستی دانو‌ستان ..
یاسا و ڕێساکانی کاری تیمه به‌تاکڕه‌وی ته‌نیا که‌سێک
ناکرێ چه‌ندی به‌تواناش بێ ، چه‌ندین خول و دانیشتنی
پێداچونه‌وه‌ی ڕاوێژکاری پێویسته . خوێندنی ئه‌کادیمی
سیاسی زۆرگرینگه ئه‌مه‌ش ڕووی زانستی دانوستانه به‌ڵام
که‌سی دانوستێنه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌کادیمیش نه‌بێ ده‌بێ قاڵبووی
خه‌باتی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی هه‌روه‌ها توانای که‌سێتی
هونه‌ری دانو‌ستانی هه‌بێ . ئه‌تیکێت له‌هه‌ڵس و که‌وت ،
جل و به‌رگ ، چاوهه‌ڵبڕێن و نه‌شکانی ده‌روونی ، ناو
ناوبانگ ، داهێنه‌ر و ئازای له‌خۆبردوو ، خاوه‌ن دیسپلین و
هه‌رگیز به‌هیچ نرخێ نه‌کڕاوبێ ...... ئه‌م پێکهاتانه
پێویستی هه‌موو ئه‌ندامێکی تیمی دانوستانه تواناکه
به‌هره‌یه و باش به‌گه‌ڕخستنی خودی به‌رهه‌مدانه‌وه
حونه‌ریه .
دانو‌ستانی هه‌نوکه‌یی ..
دانو‌ستان له‌کێشه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان ئه‌رکێکی
گرانه ، ڕۆڵی ئه‌کته‌ره سیاسیه‌کان له‌سه‌ر شانۆی سیاسی
به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه . مێژوو هه‌ڵه و
چه‌واشه‌یی نابورێ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه دانو‌ستان باشترین
ڕێگه چاره‌سه‌ری کێشه مرۆییه‌کانه هه‌موو که‌سێکی سیاسی
ده‌بێ دانو‌ستان بکاو تابۆی بکرێ دانوستێنه‌رێکی کارا و
چالاک بێ . به‌ستنه‌وه‌ی ته‌وه‌رباسه‌که به‌بارودۆخی
ئێستای کورد و به‌شداری کاریگه‌ری له‌په‌رله‌مانی عێراقی
مه‌رجێکی خۆسه‌پێنه کاتی زۆریش له‌به‌رده‌ست و
له‌به‌رژه‌وه‌ندماندا نی یه . ده‌سڕه‌نگینی کاندیده
هه‌ڵبژێردراوه‌کانی کورد له‌کێشانی نه‌خشه‌ی تابلۆی سیاسی
ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی عێراق که بێگومان تابلۆیه‌کی هاڕمۆنی
ڕه‌نگاو ڕه‌نگه ، چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ئاماده‌گی ،
به‌خۆداچونه‌وه ، هێوری زانایانه ، داهێنان و کرده‌یی
کردنی به‌ڵێنه‌کانی کاتی هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاری
مافه‌کانی گه‌لی کورد ، ناوچه کوردستانیه‌کان ، کێشه‌ی
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و عه‌ره‌بی هاورده ، تایبه‌تمه‌ندی
کێشه‌ی که‌رکوک و پێکانی ڕێژه‌ی سه‌د له‌سه‌دی ده‌وێ . بۆ
ئه‌م هه‌موو ئه‌رکه با لێره‌وه هه‌نگاوی یه‌که‌م
هه‌موومان له‌ناوه‌خۆ به‌تاک و پارت و لیست و گروپه‌کان
ده‌ست به‌دانوستان بکه‌ین ، تێکبگه‌ین ، پلانی تۆکمه
له‌دانه تاکتیکیه‌کان و ستانه ستراتیجیه‌کان داڕێژین خۆ
ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر تاکێکمان وشه‌یه‌کی ڕاوێژ وه‌رگرن
سه‌رمایه‌که‌تان ئه‌وه‌نده ده‌بێ دانو‌ستانی هه‌موو
قه‌واره عه‌ره‌بی و هێزه ناوچه‌یی ، ده‌زگا و ناوه‌نده
پشتیوانه‌کانیان بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وان عه‌لاوی ، مالیکی ،
هاشمی ، جه‌عفه‌ری و نازنم کێیان هه‌یه و هه‌ریه‌که شتێک
ده‌دا و شتێک ده‌ستێنێ یا کامه ده‌وڵه‌تیان له‌پشته ؟
ئێمه‌ش ده‌یان و سه‌دان سه‌رکرده و کادیری خاوه‌ن پێشنیار
و بڕیارمان هه‌یه توانای هه‌موو گه‌له‌که‌مانتان هاوپشته
. بۆ به‌غدا فه‌رموون ئه‌وه عه‌ر‌ز و ئه‌وش گه‌ز بزانین
کێ شاسواره گره‌و له‌دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان
ده‌باته‌وه ؟ به‌هیواین ماف و داوای میلله‌ته‌که‌مان
له‌وێ به‌گورگان خواردی نه‌ده‌ن و به‌پێڵاوه‌کانی حونه‌ینی
عه‌ره‌بی بۆمان نه‌گه‌ڕێنه‌وه له‌ئه‌نجامیش هه‌ڵه و که‌م
و کوڕیه‌کان به‌به‌ژن و باڵای یه‌کتریدا نه‌دوورن . جا
ئه‌گه‌ر ئێستا له‌و کاته پرسیار له‌خۆمان بکه‌ین ئایا
دانو‌ستان کاتیه‌تی ؟ وه‌ڵامێکی ئاکار به‌رزی ویژدانی یه
ئه‌رێ دره‌نگ نی یه هه‌موو ده‌م هه‌ر زووه بۆ دانو‌ستان
کاتیه‌تی .
دڵشاد تاقانه

Dlshadtakana@yahoo.com
|