گوزاره‌ی نه‌وه‌ی
دووه‌می کورد له‌هه‌نده‌ران
بڕانی کاره‌با...
شێوازه‌کانی خۆشی ده‌ربڕین و خۆشی
وه‌رگرتن زۆر زۆرن هه‌ر
مرۆڤه‌ی به‌جۆرێک ده‌ری ده‌بڕێ یا
وه‌ری ده‌گرێ ، له‌هه‌نده‌ران ده‌گمه‌ن کاره‌با
ده‌کوژێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌وڵاته
پێشکه‌وتووه‌کان واباوه بۆ چێژێکی خۆشی وه‌ک
ساته‌کاتی وه‌رچه‌رخان و یاده‌وه‌ری چه‌ند
هه‌ناسه‌یه‌ک له‌تاریکی نیشان بکرێ ، له‌شه‌وی
یه‌کی یه‌کی ساڵی نوێ بۆ جوان ده‌رکه‌وتنی
گوڵه‌ئاگرینه یا جه‌ژنی له‌دایک بوون گڵۆپه‌کان
ده‌کوژێنه‌وه تا
شه‌وقی مۆمه‌کانی ته‌مه‌ن جوان
ده‌ربکه‌وێ . کوڕه کورده‌ی هه‌نده‌رانی سێ
نه‌ورۆزه‌یی تازه زمانی پژا له‌داده و بابه
ببۆوه هه‌ر گغه و بڤه‌ی زمانی دایکی ده‌زانی
شه‌قلی و به‌قلی لاسایی تێکه‌ڵه‌ی پیت و وشه‌کانی
ده‌کرد چونکه تێنه‌ده‌گه‌یی وه‌ک گوێبیست
په‌په‌گایی چۆنی به‌رگوێ ده‌که‌وت وای ده‌گوته‌وه
جار جاره ئه‌و وشانه‌ی ده‌درکاند که زۆرتر گوێ
بیستیان ببوو یان هه‌ستی جولاندبوو بۆفێروون
به‌تایبه‌تی ئاوازی وشه‌ی گۆرانی به‌ڕتمی
هه‌ڵپه‌ڕه‌ی شان ته‌کان و ده‌سماڵ بادانی سه‌رچۆپی
شایی کورده‌واری . سه‌ردانه هاوینیه گه‌رمه‌که‌ی
که تاسه‌ی غه‌ریبی هۆی سه‌رهه‌ڵگرتنیه‌تی
خانه‌واده‌ی بۆ کوردستان هێنابۆوه ئه‌می
بچکۆڵه‌شی خوێدان پێده‌رکردبوو ، ئاره‌قه
لامله‌کانی به‌گرمژنه هه‌ڵقرچاندبوو هه‌موو ڕۆژێ
ده‌یان شوشت به‌ڵام ناسکی ڕانه‌هاتنه‌که‌ی چه‌ند
جارێکی خه‌سته کردبوو سه‌ره‌ڕای مێشوله‌کانیش
لاڕومه‌ته‌کانیان شوژن دروو کردبوو . وابه‌سته‌یی
به‌کوردستان مۆرکی خانه‌واده‌یه : باوکه پیاوێکی
هۆشیار پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی گه‌شبینی ڕۆژگاره
سه‌خته‌کانی خه‌بات و ئێستاش سیاسه‌تمه‌داره .
بیرتیژێکی میانڕه‌وی خاوه‌ن هه‌ڵوێسته مرۆڤایه‌تی
، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی یه‌کانه . زۆرزانی
قسه‌زانی که‌مدوه ، مه‌ردایه‌تی پێناسه‌ی وته و
کرداریه‌تی . دایکی بۆنی چرۆی خونچه‌گوڵی
ناوگوڵدانی شاری سێ‌و و سیری هه‌ڵه‌بجه خنکێنه ،
گۆشکراوی کوردایه‌تی ڕق پیرۆزی وره نه‌به‌زێنه .
هه‌موو شێوانێک هه‌ر که کاره‌با ده‌کوژایه‌وه
کوڕه ده‌نگی به‌رز ده‌کرده‌وه : هـــــــــــــێ
ی چه‌پره‌ی لێده‌دا داوای له‌هه‌مووانیش ده‌کرد
ده‌بوو له‌گه‌ڵی لێده‌ن گه‌ر ئێمه‌ش له‌وێ باین
هه‌ر چه‌پکمان لێده‌دا . جارجاریش فووی ده‌کرد
به‌ده‌وری خۆ‌یا ! دوای چه‌ند جار دووباره‌یی
تێگه‌یشتن فووکردنه‌که‌ی گوایه ده‌بێ مۆمه‌کان
بکوژێنه‌وه به‌لیکدانه‌وه‌ی خۆی وای ده‌زانی
کاره‌با کوژانه‌وه‌که‌ی کوردستان بۆ‌نه‌ی ئاهه‌نگی
جه‌ژنی له‌دایک بوونیه‌تی .
دڵشاد تاقانه

دڵشاد
تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com