|
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد
له‌هه‌نده‌ران
مالیبوو
...
هێزی ئه‌سپی مۆدێلی مالیبووی مارکه‌ی
شۆفه‌رلێت له‌فه‌رهه‌نگی مه‌شێنناسی ناسراوه هێنده
خێرایه به‌ته‌ناشیش هه‌ڵده‌ستێ و لێره به‌راوردی ناکه‌ین
به کارماشێنی بی ئێم ده‌بلیووی ئه‌ڵمانی یا ڕه‌وی حوشتری
بیابانه‌کانی سه‌دان ساڵی به‌ر له‌ئێستا
.
هه‌روه‌ها مالیبوو مه‌به‌ست له‌یانه و
مه‌یخانه‌ی خۆش یا گروپه‌کانی بانگه‌شه‌ی سه‌یرانگه‌ری
که‌نار ده‌ریای کالیفۆرنیاش نی یه
!
مالیبوو ئه‌و کوڕه کورده سپیلکه
وردیله‌ی پۆڕ و چاو قه‌ترانی ژیکه‌له‌یه شه‌ش به‌هار شه‌ش
گڕه نه‌ورۆزی به‌ته‌مه‌نیه‌وه ناوه ، هه‌رچه‌نده
ناوه‌که‌ی کوردی نی یه به‌ڵام به‌کوردی شیرین ده‌دوێ
هێنده هێمن و ڕۆح سوکه حه‌زده‌که‌ی هه‌ر بیدوێنی
له‌خۆشه‌ویستیان ئه‌ملا و ئه‌ولای ماچ بکه‌ی
.
قه‌ده‌ری ئه‌م گه‌نجۆباسه وه‌ک
قه‌ده‌ری ئه‌م هه‌نده‌رانه ئه‌وه‌نده ناکاو یه‌خه‌گیره
هه‌زار ته‌نز و نه‌زم هه‌ڵده‌گرێ نوسینه‌که‌ی وا شێواندوه
تا ئێره پێنوس کۆمان ناکاته‌وه ئه‌رێ چ باسه ؟ هیچی
به‌سه‌ریه‌که‌وه نی یه و چش ناگه‌یه‌نێ
!
با ده‌س پێکه‌ینه‌وه له‌ناو ئه‌م
حه‌شاماته زۆره‌ی مرۆڤی هه‌نده‌ران هه‌ر سه‌ردانه
ماڵه کوردانی هه‌نده‌رانی کۆده‌کاته‌وه هه‌ر
هاوڕێیه‌تیشه له‌جیات دکتۆری ده‌روونی هاوکار و هانیاری
چاره‌سه‌ری کێشه و گرفتی تاکه‌کانه له‌پێناویدا چه‌ندین
ساته‌کاتی چۆنی و چاکی پێ ڕێک ده‌خه‌ن وه‌ک ده‌ڵێن:
به‌چرای گه‌نه گه‌رچه‌ک یه‌کتری
ده‌دۆزنه‌وه ، به‌ده‌م گوڵه‌به‌ڕۆژه و چایی خواردنه‌وه
جارجاره خاوه‌ن ماڵ ده‌یان پرسیه‌وه ئه‌رێ کوڕه‌که‌تان
ناوی چ بوو ؟ بگره بۆ گه‌وره کورده‌کانیش ناوه‌که
سه‌قه‌ت و زۆر گران بوو
!
مالیبوو له‌گه‌ڵ خوشکه گچکه‌که‌ی
له‌بێ هاوه‌ڵی که‌نار ده‌بوون بیانگه‌ی بێزاریان
ده‌رده‌بڕی ، کچه خاتوونی ماڵی خانه‌خوێش د‌رکی پێکردن و
به‌خۆشدویی خۆی کرده هاوته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ دوو
ده‌سته‌خوشکه میوانه بیانیه‌که‌ی خۆی بردیاننه
ده‌ره‌وه بۆ یاریگه‌ی منداڵانی گه‌ڕه‌ک ، کێشه
له‌وه‌دابوو مالیبوو جگه له‌کوردی به‌زمانێکی تری
هه‌نده‌رانی جیا له‌کچه‌کان ده‌دوا زۆر له‌یه‌کتری
نه‌ده‌گه‌یشتن هه‌ردوو کچه ده‌سته‌خوشکیش حه‌زیان له‌دوان
و وازی له‌گه‌ڵ کردنی بوو هه‌ر که ده‌یانویست بانگی که‌ن
ناوه عه‌ره‌بیه نافڕه‌جایه‌که‌یان بۆ نه‌ده‌هاته
سه‌رزار و بێزار ده‌بوون ، خۆشهاته له‌سه‌ر تشێرته
ڕه‌شه‌که‌ی به‌ری کوڕه ژیکه‌له به‌لاتینی نوسرابوو
( Malibu )
خه‌نی بوون و ناوی نوێیان بۆ هه‌ڵبژارد
بانگیان ده‌کرد وه‌ره مالیبوو
..
بڕۆ مالیبوو هه‌ر هه‌موویان
پێده‌که‌نین ، کوڕه‌ش هه‌ڵده‌به‌زی و حریته‌ی ژانه‌زگی
ده‌گرت یه‌که‌م جاری بوو ڕزگاری ببێ له‌و ناوه نه‌شازه
به‌هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌که‌ی و بۆ خۆشی هه‌رده‌م کێشه‌یه‌کی
ده‌روونی دروست کردبوو
! له‌باخچه‌ی
ساوایان یا خوێندنگای شاره‌که‌ی خۆیان نه‌مامۆستا و
نه‌هاوڕێکانی نه‌یان ده‌زانی بانگی که‌ن که‌چی که‌موه‌ڵاشی
خۆزگه‌خوازی هه‌موو براده‌ره کچ و کوڕه‌کانی ناوی کوردی
په‌تی به‌واتا ، کورت و موزیکی ، نوێ و ئاسانیان هه‌بوو
که بۆ بیانیه‌کانیش ئاسانگۆ بوو
.
هه‌ربۆی بمێنێ خێوی باوکێکی که‌لله
ڕه‌قی چاخه‌کانی ناوه‌ڕاسته بۆ سه‌ده‌ی یه‌ک و بیست
بیرکۆتێکه هه‌رگیز نایگۆڕێ
!
بێ گوێدانه کات و شوێنی گونجاو خۆ
ناوی کوڕه‌که‌ی له‌م سه‌رده‌مه و تایبه‌ت هه‌نده‌ران
له‌سه‌ر کێش و به‌ندی وشه‌ی عه‌ره‌بی وه‌ک
(
القفطان ، الثعبان
)
دانایه وای پێ پیرۆزه به‌ناوی
ئایه‌تێکی ناو قورئان ناوی ناوه
!
له‌عه‌رب زیاتر به‌ده‌می که‌سدا ئاسان
نایه‌ته گۆ
.
لێره به‌ناونانی نوێ ی هه‌ندرانی
مالیبوو هه‌رچه‌نده کوردی نی یه کوڕه له‌خۆشیان
باڵاگه‌شه‌ی شادی ده‌گرت تا ئێستاش گه‌ر چاوی بابی دیار
نه‌بێ لای هاوپۆلانی خۆی هه‌ر به‌مالیبوو ده‌ناسێنێ
.

دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com
|