وه‌ک ده‌ڵێن : موزیک زمانی گه‌لانه . به‌ڕاده‌ی
که‌م تا زۆر هه‌مووان ده‌توانن چێژی لێ وه‌رگرن
له‌هه‌رته‌مه‌نه یا سه‌رده‌مێکیش جوایه‌زه و
گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ ، مه‌به‌ست له‌موزیک به‌واتا
گشتی یه‌که‌ی هۆنراوه و هه‌ستیار ، ئاواز و نۆته ،
ئامێر و ژه‌نیار ، گۆرانیبێژ و گۆرانی ڕاسته‌وخۆ
بێ یا تۆمارکراوی بیستن یانیش فلیمی وێنه و
کلیپکراو .... تاد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یربوو کوڕه
گه‌وره‌ی تازه هه‌رزه‌ی هه‌نده‌رانی زۆر
ئاره‌زووی له‌گۆرانی ڕۆژئاوایی و ڕتم خێرای ده‌نگ
گه‌وره بوو گوێچکه‌کانی به‌وانه پڕ ببوو ،
هه‌موو جارێ بڵندگۆی تۆمارکه‌ره‌که‌ی ده‌نگ
ده‌دایه به‌تایبه‌تیش گه‌ر نائارام بووایه بۆ
هێورکردنه‌وه‌ی ده‌روونی و کات به‌سه‌ربردن به‌دوا
تۆنی بڵند گوێچکه‌ی کاس ده‌کرد به‌و گوێ بیستی یه
ده‌وروبه‌ری بێزار به‌ڵام خۆی بێنی ده‌شکا ئۆخه‌ی
ده‌کرد. که‌م گوێ ی له‌گۆرانی کوردی ڕاده‌گرت
زۆربه‌یانی وه‌کو یه‌ک ئاوازی خاوی مۆنۆمۆ
ده‌هاته به‌ر گوێ له‌گه‌ڵ لێدانی چالاکی دڵ و
باری ده‌روونی ئه‌و باش نه‌ده‌گونجا . کاتێ له‌ناو
ماشێن کاسێتێکی خسته سه‌ر تۆمارکه‌ره‌که باوکی
گرژبوو وای زانی دیسان هه‌ر هه‌مان مۆسیقای ڕمبه
ڕمب و هاوار هاواری قیژه‌ی ڕۆژئاوایی یه ، که‌چی
گۆرانیه‌کان گۆرانی شایی و ئاهه‌نگی بوک
گواستنه‌وه‌ی کورده‌واری بوون ئه‌وانه‌ی
تێکسته‌کانی زاره‌کی ساده‌ی میللین یا وه‌ک لای
خۆمان ده‌ڵێن : گۆرانی دۆمی . به‌ندی به‌دوای یه‌ک
ڕێکخراو یا وشه‌ی به‌یه‌ک گونجاو ڕاسته‌وخۆ
ئاماده‌کرێن ده‌رده‌بڕێن جۆره به‌هره‌یه‌که
توانای هونه‌ری خۆی ده‌وێ . باوک پێکه‌نی و پرسی :
کوڕم ئه‌وه چی یه تا ئێستا گوێت له‌گۆرانی کوردی
ڕانه‌ده‌گرت ؟ ئێستاش وا چوویه ناو ئه‌و
گۆرانییانه ! کوڕه پێکه‌نی وتی : نازانم
ئه‌وانه گۆرانی خۆش و خێران به‌س ده‌نگی
دمبگه‌که‌ی زۆر زۆر خۆشه ! به‌ڕاده‌یه‌ک
گۆرانیه‌کانی لا خۆش بوو هه‌رکاتێ له‌چێشتخانه‌ی
ماڵێ خه‌ریکی نان ئاماده‌کردن بوایه زۆر بڵند
ده‌نگی ده‌دایه له‌گه‌ڵی ده‌گۆته‌وه : وه‌ی
ده‌ردت له‌گیانم ... خه‌جیجێ مه‌جیجێ ، کیبڕا
ئامین ، حه‌یشی فاتم ، نه‌سرین عه‌لاو ، تابان
به‌یان ..... به‌له‌نجه‌ش بۆی ده‌سوڕا و
هه‌ڵده‌به‌زی ده‌سرۆکه په‌شته‌ماڵێکی باده‌دا
ده‌نگی لێوه‌ده‌هات : تاعهوووووو ، هۆی ها.
دڵشاد تاقانه

Dlshadtakana@yahoo.com