گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می
کورد له‌هه‌نده‌ران
پیاوی ڕه‌ش ..
چوون بۆ مه‌له‌وانگه
و براده‌ر مه‌له‌وانی نه‌ئه‌زانی چتان
برێمێ:
"خۆ زۆر نی یه
هه‌رهه‌مووی چه‌ند سارێکه " وه‌ک
په‌نابه‌ر گه‌یشتووه به‌هه‌نده‌ران
گغه و بڤه‌ی زمانه بیانیهکهش ناکا
ئی وهای داخستیه نه‌ک کۆڕس گه‌ر
بچێته زانکۆش هه‌ر فێر نابێ .
سه‌رتاپای له‌شی موداری ڕه‌ش و سفت
جه‌نگه‌ڵستان بوو بۆ به‌دبه‌ختی بۆره
پێست و زله‌یه‌کی مه‌یله‌و کوڕ بوو ،
له‌و حه‌وزه‌ی منداڵان یاری تێدا
ده‌که‌ن تێکه‌وت ، ئاوه‌که به‌حاڵ
ده‌گه‌یشته ناو قه‌دی که خۆی
پێداده‌دا و شهپهشهپی ده‌کرد
شه‌پۆلی به‌چوار لایدا دهشڵهقان
به‌ڕاده‌یه‌ک ته‌واوی منداڵانی
ده‌وروبه‌ری وه‌ڕس کردبوو به‌بۆڵه
بۆڵ هه‌ریه‌که به‌لایه‌ک بۆی
ده‌رچوون . دوو کیژی تازه خڕنوک پێست
ته‌نک و جوانکیله که‌وتنه
ئاوه‌که‌وه به‌ده‌م پێکه‌نین و قسه
مه‌له‌یان ده‌کرد ، کاکه‌ش وه‌ک خۆی
ئاسایی ماوه‌یه‌ک وه‌ستا بێ تروکه
چاوی بڕیبووه له‌ش و لاری سپیلکهیان
، ئه‌وانیش که هه‌ستیان پێ‌کرد
ئهمپیاوه گه‌وره وا سه‌یر
ته‌ماشایان ده‌کا ! به‌ده‌م حیتهوه
گوتیان : پیاوه ڕه‌شه‌که هات و
هه‌ڵاتن به‌واتا ناوی پیاوی جنۆکه‌یان
هێنا . ئه‌وه‌ی تر به‌ده‌نگی به‌رز
ووتی : نا نا گۆرێلایه کچێ ڕاکه .
برازا کورده‌ش شکایه‌وه که گوێ ی
لێ بوو دیاربوو پێ ی ناخۆش بوو وایان
به‌مامی گووت و ئه‌ویش کهمحاری یه ،
هات و وتی : مامه که مه‌له نازانی
بۆ خه‌ڵکی بێزار ده‌که‌ی ؟ ئێره جێ ی
منداڵانه .