به‌دڵنیایی باسی نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت و
ئه‌فله‌وه‌نزای باڵنده یا به‌راز ناکه‌ین
هه‌روه‌ها کێشه‌ی کۆمپیوته‌رمان نی یه ،
دوای قاژ و قیژ و به‌توڕه‌یی
هه‌ڕه‌شه‌کانی : چی تر بۆت نی یه بچیته
دهرهوانێ ! دووگۆڵی و یاری پله‌ی
سته‌یشن و ئینه‌رنێت و گه‌مه‌ی کۆمپیوته‌ر
یان هه‌تا نیوه‌ی شه‌و چاتی مێسه‌نجه‌ر نی
یه و نه‌ما ! ڕه‌زاو خواته‌وه هه‌مووی
یاساغه ، بۆت نی یه هیچیان بکه‌ی وا پێت
ئه‌ڵێم تۆ به‌گوێم ناکه‌ی و هه‌رده‌م
پێچه‌وانه‌ی منی و لاساری ئه‌که‌ی ،
ته‌واو ڕۆحم ده‌رچوو به‌ده‌ستان به‌زیای
خێرم نه‌کردن..... به‌رده‌وام بۆڵه‌ی دایک
نه‌ده‌بڕایه‌وه به‌ده‌م هاتووچوی کاری
ناو ماڵ له‌م ژوور بۆ ئه‌و ژوور
ده‌نگه‌که‌ی جار جاره نزم و که نزیک
ئه‌که‌وته‌وه بڵند ئه‌بوو . " دیار بوو
دایکه زۆری له‌دڵا بوو ئه‌م جاره‌یان
به‌م داماوه‌ی گرتووه " کوڕه بچکۆڵ
مه‌ته‌قی نائه‌کرد فرمێسک به‌رچاوی
گرتبوو هیچ وه‌ڵامێکی نه‌بوو زۆر بێ
تاقه‌ت له‌سه‌رخۆ په‌رتوک و په‌ڕاوه‌کانی
کۆکردهوانێ و ئه‌ی خسته جانتاکه‌ی ،
قه‌یتانی تاکێکی پێڵاوه‌که‌ی به‌ستبوو....
باوکی له‌م دیو هاته‌ده‌ر و پرسی : ها
ڕوڵه چی بووه ؟ کوڕه به‌بێ تاقه‌تی :
نازانم دیسا ڤایرۆسه‌که هاتۆته سه‌ری .
دڵشاد تاقانه

Dlshadtakana@yahoo.com