په‌نجه‌کانی ده‌ست هه‌ریه‌کێکیان بۆ پێویستی خۆی
به‌کار دێ ، جوڵه‌یان نیشانه واتای تایبه‌ت
ده‌گه‌یه‌نێ ده‌کرێ وه‌ک هێما و نه‌خش گه‌یه‌نه‌ری
په‌یام هه‌روه‌ها پێکهاته‌ی زمان ده‌ربڕی
ویسته‌کان بن . که‌نیشکه کورده‌ی هه‌نده‌رانی
کاتی ئێواره‌خوانێ به‌ده‌ستێک نانی ده‌خوارد و زۆر
خێرا به‌ده‌سته‌که‌ی تر وه‌ڵامی کورته‌نامه‌ی
ته‌له‌فۆنی ده‌سته‌خوشکه‌که‌ی ده‌دایه‌وه ،
دایکه به‌ده‌نگهات به‌بۆڵه سه‌رکۆنه‌ی کرد :
که‌ی ئێستا کاتی چرکه چرکی ته‌له‌فۆنه
به‌کۆمه‌ڵێ وشه‌ی گازه‌نده‌یی گه‌نجی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌ی له‌گه‌ڵڕا شوشته‌وه ! کچه‌ش ڕوو
له‌دایک و باوکی بۆ هێورکردنه‌وه و گۆڕینی باس تا
توڕه‌ییه‌که له‌بیر باته‌وه به‌به‌زم پرسی :
ئه‌رێ نه‌وه‌ی دوشاومژه چیتانه ؟ دایکه ڕووی
له‌باوکه کرد به‌هه‌ردوکیان لێکدانه‌وه‌یان
نه‌بوو ، ڕوانینیان بۆکچه‌که‌ش هێشوه نیشانه‌ی
پرسیار و سه‌رسوڕمانی گرتبوو ؟ کچه‌ی زۆرزان
خه‌نده‌یه‌کی کرد ناسین و پۆلێنی نه‌وه‌کانی
له‌ده‌مه‌ته‌قێیه‌ک ڕوون کرده‌وه به‌رده‌وام بوو
.. نه‌وه ئه‌و بڕه منداڵ و گه‌نجه نوێیه‌ی
به‌رهه‌می زاوزێ کۆمه‌ڵه ، وه‌چه‌یه‌کی تازه‌ی
داهاتووه له‌ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا ڕیزبه‌ندن
به‌نه‌وه‌ی ساڵی یا ده‌ساڵی یان سه‌ده‌یی به‌هۆی
پێکه‌وه ژیان له‌سه‌رده‌مێکی دیاریکراودا
له‌نه‌وه‌کانی پێش خۆیان و دواییان ناکۆک و جیان
خاڵی یه‌کتربڕیان زۆره ( وه‌ک ئێمه و ئێوه )
به‌ڵام له‌یه‌کتر نزیک و ته‌ریبن له‌هه‌ڵس و که‌وت
، وت و وێژ ، مۆدیلی پرچ و پۆشاک ، کارتێکردنی
هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان ، شێوازی ڕوانین و
بیرکردنه‌وه ، کارلێکی ته‌کنه‌لۆجیا له‌سه‌ر
ژیانیان بۆ نمونه : ئامێری ده‌نگبار ، ته‌له‌فۆن
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست به‌هه‌ندر وه‌گه‌ڕ ده‌هات
تا زه‌نگی ده‌کرد ، له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده بوو
به‌کرته‌ی ژماره‌سوڕاو ، نه‌وه‌ی دۆشاو مژه ئه‌و
نه‌وه‌یه‌ن به‌په‌نجه‌ی دۆشاومژه ژماره‌زه‌نگی
ته‌له‌فۆنیان ده‌سوڕان تا ئێستاش گه‌ر مۆبایلیان
پێ بده‌ی ، به‌ده‌ستێک ده‌یگرن هه‌ر به‌په‌نجه‌ی
نیشاندانێ ی ده‌سته‌که‌ی تر ژماره‌کان لێده‌ده‌ن
وه‌ک ئێوه ده‌یکه‌ن ! که‌چی ئێستا نه‌وه‌ی ئه‌م
سه‌رده‌مه‌ی جیهانگه‌ری له‌به‌ر بچوکی ته‌له‌فۆنی
ده‌ستی یه‌ک ده‌ست به‌کارده‌هێنن ، به‌په‌نجه
گه‌وره تیپی ژماره‌ی زه‌نگ و پیته‌کانی
کورته‌نامه‌ی پێ ده‌که‌ن بۆیه ئێمه ده‌ناسرێن
به‌نه‌وه‌ی ئه‌سپێ کوژه . دیسان دایکه کردیه‌وه
هه‌را: سه‌یرکه کاتی خواردن باسی پیسی وه‌ک
ئه‌سپێ ده‌کا ، خۆرک له‌مۆبایل و نه‌وه‌ی ئه‌سپێ
کوژه که‌وێ .