|
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می
کورد له‌هه‌نده‌ران ..
ئه‌لهه‌مدولیلا و کولووه‌لا ...

دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com
ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌ژیانی
منداڵ دایک ده‌یگێڕێ ، یه‌که‌م وشه یه‌که‌م هه‌نگاو هه‌ر
خۆی فێری ده‌کا ده‌یه‌وێ به‌باشترین ئاقاری دابه‌رێ .
دایکه پێ ی وابوو هه‌بوونی که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاینی
له‌ناو خێزان پێویستی یه به‌تایبه‌تی له‌م غه‌ریبی و بێ
که‌سی یه‌ی ده‌ره‌وه به‌ڕه‌چاوی کارلێکی خودی و هۆکاری
په‌روه‌رده‌کردن وه‌ک چاوه‌دێرێکی ده‌روونی بۆ پاراستنی
جگه‌رگۆشه‌که‌ی ، جگه له‌باوه‌رداری خۆی به‌ڵام که‌م و
زۆر په‌یڕه‌وی هه‌موو مه‌رجه‌کانی ئاینی به‌ته‌واوه‌تی
نه‌ده‌کرد که‌چی هه‌وڵی دابوو منداڵه‌که‌ی فێرکا شاده
بهێنێ و فاتیحا بخوێنێ . وه‌ک خوێک هه‌موو شه‌وێ کوڕه پێش
خه‌وتن شاده‌ی ده‌هێنا و فاتیحای ده‌خوێند هه‌رچه‌نده
نه‌ی ده‌زانی واتای قسه‌کانی چی یه ! گه‌ر هه‌رکه‌سێکیش
داوی لێکردبا چۆن شاده دێنی یا کتابێکی ئاینی بدابا
ده‌ستی تا ته‌واو ده‌بوو یا کتابه‌که‌ی ده‌گه‌یانده جێ ی
خۆی به‌ده‌نگی به‌رز و بۆ چه‌ند جار له‌دوای یه‌ک به‌زمانی
منداڵانه به‌شکاندنی سه‌رو گوێ ی هه‌موو پیته‌گرانه‌کانی
زمانی عه‌ربی وه‌ک ( ح ، ع بۆ ها، ص بۆ س ، ض بۆ د ، ق بۆ
ک ) ده‌ستی پێ ده‌کرد: ئه‌شهه‌د و ئه‌نه لائیلاهه ئیلالا
، ئه‌شهه‌دو ئه‌نه موهه‌مه‌ده ڕه‌سولوللا . بسمیلاهی
ڕه‌همان ڕه‌هیم ، ئلهه‌مدولیلاهی ڕه‌بلئاله‌مین ...
تاکۆتایی و به‌رده‌وام هه‌ر به‌دوای ئه‌وانه‌شدا:
کولووه‌لاهو ئه‌هه‌د ... ئه‌ویش تاکۆتایی ، وای ده‌زانی
ئایه‌ته‌کان هه‌مووی پێکه‌وه گرێدراون تادوایش بێ پچڕان
هه‌رچی ده‌یزانێ ده‌بێ هه‌رهه‌موویان بخوێنێ له‌گه‌ڵیشی
چاوه‌کانی تیشکی چه‌قاوه‌سوانه‌ی ده‌دره‌وشاند سمێره‌خته‌ی
لێوه‌کانی مه‌یلی پێکه‌نینێکی به‌زمبازانه‌ی ده‌وروژاند .
دڵشاد
تاقانه
|