ته‌که‌تول و کۆنگره‌ی یه‌کێتی
کۆنگره بۆچی یه ؟
هه‌ڵسه‌نگاندن پێداچوونه‌وه‌ی کار و به‌رنامه‌ی
ڕێکخراوه‌یی ، داڕشتنی پێڕه‌وی ناوخۆ وێژه‌ساتی
سیاسی ، پێشنیار ، پرسیار ، ڕه‌خنه ، داهێنان ،
بڕیار ، لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تی هه‌ل و مه‌رجه‌کان ،
پێناسه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانیه‌کان ،
لێکۆڵینه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجی ، نوێکاری هه‌ڵبژاردنی
سه‌رکردایه‌تی .... نوێبوونه‌وه پێویستیه واتای
کوده‌تا نیه نه‌وه‌یه‌کی نوێ کۆتایی به‌ڕۆڵی
سه‌رکرده کۆنه‌کان بهێنن جڵه‌وی هه‌موو کاره
ڕێکخراوه‌ییه‌کان بگرنه‌ده‌ست که‌هیچ مه‌نتیقێکی
سیاسیش ڕێگه‌ی شتی وا نادا ، مه‌به‌ست لێ ی هاتنه
پێشه‌وه‌ی که‌سه خاڵاوه‌کانی کایه‌ی خه‌باتی
سیاسی یه ڕۆڵ و گرینگ‌یان ده‌رکه‌وێ به‌هاوکاری
به‌شێک له‌سه‌رکرده کارامه و خاوه‌ن
ئه‌زمونه‌کانی پێشتر پرۆسه‌ی ژیانی حیزب
ڕابه‌رایه‌تی بکه‌ن بۆ سه‌رده‌می نوێ . نه‌ک
ئه‌وانه‌ی چه‌ند ساڵێکه هاتوونه ناو حیزب
سه‌ره‌ڕای پشووکورتی ده‌سته‌ی ته‌که‌تول فه‌رزیان
ده‌کا .
کۆنگره‌ی ته‌که‌تول یا کۆنگره‌ی یه‌کێتی ؟
ته‌که‌تول زاده‌ی ناکۆکی بیروبۆچوونه‌کانه ،
هاوبیری و هاوبینی کارکردنی گروپێکه بوونی سروشتی
یه و به‌قازانجی ڕێکخراو ده‌گه‌ڕێته‌وه گه‌ر
ته‌که‌تولێکی ئه‌رێنی بێ واته به‌قازانجی حیزب
کار بکا نه‌ک ئاراسته‌ی که‌س و به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌ت . له‌کۆی ئۆرگانه‌کانی حیزب ده‌ست نه‌خنه
ئیش و فه‌رمانه تایبه‌تیه‌کانی یه‌کتر ، واته
کێبه‌رکێ ی ناوه‌ندی و ڕتمه‌که‌ی ئاشتیانه‌بێ .
ته‌که‌تول له‌هه‌موو کات و شوێنێک هه‌یه
له‌مێژوو هه‌بووه ، له‌داهاتوش هه‌رده‌بێ بۆیه
بوونی له‌ئێستا پێویستیه‌کی سروشتی یه . مرۆڤ خۆی
له‌کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ته‌که‌تولبازه بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی له‌توخم ، ڕه‌گه‌ز ، نه‌ژاد ،
نه‌ته‌وه ، نیشتمان ، کیشوه‌ر تا ته‌کتوله
جیهانیه‌کان له‌ڕووی ئابوری ، له‌شکری ، زانستی
.... یه‌کێتی به‌پێ ی ته‌مه‌نی ڕێکخراوه‌یی خاوه‌ن
مێژوێکی کرده‌یی خه‌باتی شاخ و شاره ، سه‌رکه‌وت
و ژێرکه‌وتی هه‌یه که‌واته به‌کورتینی ناکرێ
بوترێ یه‌کێتی یه‌ک کوتله‌یه و به‌زۆر کوتله‌یش
به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ یا ئایا تاسه‌ریش هه‌ر
ده‌مێنێ ؟ مان پێویستیه واته تا پێویستی هه‌بێ
یه‌کێتیش هه‌رده‌مێنێ ، پێویستی واته بارودۆخی
سه‌رده‌م چ ده‌خوازێ گه‌ر یه‌کێتی وه‌ک ڕێکخراو
وه‌ڵامده‌ره‌وه بوو مانی خۆی ده‌سه‌لمێنێ ، پێم
وایه جگه له‌وه‌ش ئه‌و ته‌که‌تولانه‌ی ناوی هۆی
مانیه‌تی هه‌ریه‌که‌یان هۆکارێکه بۆ به‌ره‌و پێش
بردنی گه‌رباش ته‌وزیف بکرێ . یه‌کێتیه‌ک
له‌ڕێکخراوێکی نیمچه‌به‌ره‌یی سه‌ری هه‌ڵدابێ
کۆکه‌ره‌وه‌ی چه‌ندان بیروبۆچوون و ڕه‌وتی
ڕێکخراوه‌یی مارکس ـ لینینی وه‌ک کۆمه‌ڵه و
بزوتنه‌وه سۆسیالیستیه‌کان هه‌روه‌ها هێڵێ
گشتگیری هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ بێ ،
خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو نه‌گونجان و ناته‌باییه‌بێ ،
به‌جۆرێ له‌قۆناغه‌کانی خه‌باتی چه‌کداری چه‌تری
سه‌ر هه‌روه‌ها سه‌نگه‌ری کۆکه‌ره‌وه‌ی هێزو
تواناکان بێ ، بێگومان له‌ڕێکخستنه‌وه‌ی حیزبی‌دا
هه‌ڵگری ته‌واوێک له‌و خاسیته جیاوازیانه ده‌بێ
که سه‌رتایه‌کی باڵ باڵێن و دیارده‌یه‌کی
به‌ڵگه‌نه‌ویسته خۆی ده‌سه‌پێنێ . بوونی
جیاوازیه‌کان سودبه‌خشه و زه‌مینه‌ی کاری
هاوبه‌شیش هه‌یه چونکه هه‌موویان خۆیان
به‌خاوه‌ن و سه‌روه‌ری یه‌کێتی ده‌زانن . بێ
یه‌کێتیش هه‌موو ته‌که‌توله‌کان لاواز و نوخبه‌یین
ژینگه‌یان ناساز و نه‌شیاوه یا ده‌بێ بچنه پاڵ
ته‌که‌تولی تر که ئه‌وه‌ش زه‌مینه و بارودۆخی
خۆیی و مه‌وزوعی ده‌وێ نرخی هزر و هۆشی خۆی هه‌یه
. تائێستا زۆرێک له‌وانه‌ی لێ ی جیابوونه‌وه بۆی
گه‌ڕانه‌وه هۆیه‌که‌ی به‌کورتی له‌به‌رئه‌وه‌ی
ده‌کرێ به‌یه‌که‌وه‌بن واته ته‌که‌تولی ناکۆکی
گونجاون ، که‌ش و هه‌وای سیاسی ناو یه‌کێتیش
هه‌ڵمژی ته‌وای ناکۆکیه‌کانه . وادام ته‌که‌تول
هه‌یه ده‌بێ ئازا‌و ڕاشکاوانه دانی پێدابنێن ،
یه‌کێتی خاوه‌ن زۆرهایه‌کی کادیره و
به‌چۆنایه‌تیه‌کی باش په‌روه‌رده‌بوون ، ده‌کرێ
سودیان لێ وه‌ربگیرێ و ڕۆڵیان ده‌رکه‌وێ گرینگ نی
یه له‌کام ته‌که‌تولن بۆ هه‌رماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر
بنه‌مای چالاکوانی جێگۆڕکه و پله‌گۆڕی بکرێن
له‌پۆزسیۆنی نزمه‌وه بۆ به‌رز به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش
ئه‌رک و ماف به‌کرده‌یی بکرێ . ده‌شێ کۆنگره‌ی
داهاتوو ئه‌گه‌ر کۆنگره‌ی ته‌که‌تولیش بێ
به‌دانوستان هه‌مووان بیکه‌ین به‌کۆنگره‌ی یه‌کێتی
.
سه‌رکرده‌ی ته‌که‌تول کێ یه ؟
مامێک و چه‌ندین کاک ! ده‌رهاوێشته‌ی به‌رهه‌می
خه‌باتێکی چه‌ند ده‌یه‌کی ته‌مه‌نی یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستانه هه‌ڵهێنجراوی ناو گه‌رمه‌ی
کێشه و ناکۆکیه‌کانن ڕۆڵی هیچ کامێکیان نادیده
ناکرێ و جگه له‌سیاسیه‌کی موحه‌نه‌ک هه‌ره‌وه‌ها
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی گه‌لی کوردن خه‌باتی
نیشتمانیان ناسنامه‌یانه هیچ پێداهه‌ڵگۆتن و
سارکردنه‌وه‌یه‌کی ناوێ . چۆن په‌یدابوون و بوون
به‌سه‌رکرده ئاواش کاتێک دێ ده‌بێ بڕۆن
به‌نه‌خۆشی یا پیری یا شه‌هیدبوون یان و یان و یان
. چۆن به‌رهه‌می باشیان به‌ده‌ست هێناوه ئاواش
له‌ئه‌نجامی کارکردن هه‌ڵه‌یان هه‌یه ، له‌به‌ر
خراپکاری و چه‌وت به‌کاربردنی ته‌که‌تول ماخۆلیای
ئه‌ندێشه‌ی سیاسی ئه‌ندام و دۆستان تا
دوژمنه‌کانیش چه‌ندباره‌ی پرسێکه: دوای ئه‌وان
ئه‌ی داهاتوو چاره‌نوسی یه‌کێتی چی یه ؟ ئه‌و
پرسیاره خه‌یاڵگری هه‌موو ئه‌ندامێکی یه‌کێتی یه
. که‌واته بۆ له‌نگه‌ر و پارسه‌نگی هاوکێشه‌کان
گۆڕان و نوێبونه‌وه‌ی ناوخۆیی له‌سه‌روه
تاخواره‌وه خواستێکی گشتی یه . به‌ڵێ مام
سه‌رکرده و سونبوله ، ڕێبه‌ره ... دواجار کێشه
ئه‌وه‌یه بێ مام چۆن کارده‌کرێ ؟ ئایاهیچ کامێک
له‌و کاکانه ئه‌وپرسیاره له‌خۆیان ناکه‌ن ؟ یا
هه‌ر یه‌کێکیان وه‌ڵامه‌که‌ی سیاسیه ده‌ڵێ: من !
بێگومان پێویستی سه‌رده‌مه‌کان واقیعی گونجاو
دێنێته پێشه‌وه بۆ ئه‌وکاتیش پێشنیار و بڕیاری
تر ده‌بێ . بۆ ئێستا گرینگه چه‌ند شتێک بکرێ ..
دانوستانی ته‌که‌توله‌کان له‌کۆنگره ئه‌رک و مافی
گشتی یه بۆ هه‌ر ستانێک دانیشی ده‌وێ بۆ
هێورکردنه‌وه گۆڕانکاریمان ده‌وێ ، کارتی کاکه
وه‌همیه‌کان ئه‌وهه‌ڤاڵانه‌ی هیچ پێگه و
پۆزسیۆنێکی فه‌ڕمی ڕێکخراوه‌ییان نی یه و هه‌موو
شتێکن هه‌موو شتێکیشیان پێده‌کرێ تاکه‌ی ؟ سکرتێر
و دوو جێگر بۆچی ؟ به‌و ئه‌ندازه‌یه بێ متمانه‌یی
! ئه‌وه نیشانه‌ی بوونی ته‌که‌توله . ئێمه
له‌خواره‌وه ده‌ڵێین بۆ کۆنگره یه‌ک سکرتێر و
یه‌ک جێگر به‌سه خۆ ئه‌وانی تریش هه‌ر سه‌رکرده‌ن
و تا ماون هه‌رکاکیشن .
جۆره‌کانی ته‌که‌تول له‌سیاسه‌ت:
ته‌که‌تولی ناوچه‌یی له‌شار و شێوه‌زمان .
ته‌که‌تولی باوه‌ڕی (عه‌قیده‌یی) له‌چه‌پڕه‌و
ڕاستڕه‌و . سۆسیالست ، دیموکرات ، سۆسیال دیموکرات
، کۆمۆنیست ، ئیسلامگه‌ری سیاسی ... تاد.
ته‌که‌تولی ڕۆشه‌نبیری خاوه‌ن بڕوانامه و
ته‌کنۆکراتی پیشه‌یی ، هه‌ڵگری توانا وێژه‌یی و
هونه‌ریه‌کان .
ته‌که‌تولی خزمایه‌تی عه‌شائیری که‌ناکرێ
نه‌خوێندرێته‌وه چونکه نه‌ک کوردستان خێڵه‌کی
یه به‌ڵکو هه‌موو پێکهاته‌ی عێراق وایه ده‌یان و
سه‌دان هۆز و عه‌شیره‌ت و تیره هه‌نه
سه‌رۆکه‌کانیان له‌ڕووی چینایه‌تی فیودالن
هه‌رچه‌نده نیشتمانی بن هیچ حیزبێک له‌داویان
ڕزگار نابێ . زۆرینه و ڕێژه‌ی ده‌نگ ده‌گۆڕن .
ته‌که‌تولی ده‌سه‌ڵات و ته‌که‌تولی به‌رهه‌ڵست ،
ته‌که‌تولی به‌هێز و ته‌که‌تولی بێ هێز ،
ته‌که‌تولی نوێ و ته‌که‌تولی کۆن ، ته‌که‌تولی
سه‌ره‌کی و ته‌که‌تولی لاوه‌کی ، ته‌که‌تولی
مافپه‌روه‌ر و ته‌که‌تولی چه‌واشه‌کاری .
هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ته‌که‌تول بۆ ؟
بۆ گۆڕان و پێشخستنی حیزب باشتر به‌کارهێنان و
گه‌یشتن به‌خواستی دید و بۆچوونه‌کان .
خۆپاراستن له‌ده‌ستی دکتاتۆر و تاکڕه‌وی له‌وه‌یه
کۆمه‌ڵه ئه‌ندامێک په‌راوێز ده‌کرێن
ئه‌نجامه‌که‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌که‌توله .
هه‌وڵی گرتنی ده‌سه‌ڵاتێکی نیمچه‌یی لامه‌رکه‌زی
دابینکه‌ری هه‌ندێ له‌خواسته‌کان له‌پرۆسه‌یه‌کی
دانوستاندا.
ئاماده‌گی بۆ نه‌هاته‌کان و بوونی ته‌که‌تولی
به‌رامبه‌ر هه‌ر له‌ناو ڕێکخراودا ناچاری
دروستکردنی ته‌که‌تولی تره .
ده‌ستی ده‌ره‌کی دوژمنانه بۆ هه‌ڵته‌کانی ڕێکخراو
.
نزیکی بیر و دیده‌گای به‌رژه‌وند و ویسته‌کانی
گروپ .
سوده‌کانی ته‌که‌تول:
فره تێز و بیر و به‌رنامه‌یی ، گه‌شه‌ی گیانی
کێبه‌رکێ ، پلانی له‌جیات .
دروستکردنی ئۆپۆزسیۆنی ڕێکخراوه‌یی ئاوێنه‌ی
ڕاستیه‌کان و نوێنه‌ره‌وه‌ی شێوه‌ی دیموکراتیانه‌ی
حیزب .
نه‌هێشتنی دکتاتۆری تاکڕه‌و ، ده‌رخستنی هه‌ڵه و
که‌م و کوڕیه‌کان.
کۆکردنه‌وه و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه
جیابۆوه‌کان له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تر
گرێدانه‌وه‌یان به‌چه‌قی ڕێکخراوه‌وه .
زیانه‌کانی ته‌که‌تول:
به‌بێ هۆ نی یه کورد ده‌ڵێ: سه‌ری دوو به‌رانان
له‌یه‌ک مه‌نجه‌ڵ دا ناکورێ .
پارچه پارچه‌یی و نه‌بوونی متمامانه ، سستی کار
و جێ به‌جێ نه‌کردنی به‌رنامه .
هۆکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزب ، مقۆمقۆی ده‌سه‌ڵات
گرتنه‌ده‌ست .
چونه پێشی که‌سانی هه‌لپه‌رست و ماستاوچی
وه‌رگرتنی پۆزسیۆنه حیزبیه‌کان و به‌هه‌ڵه
به‌کارهێنانیان . که‌سی شیاو له‌شوێنی گونجاو نابێ
، پێوه‌ره‌کان به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سک و ئه‌نیشک
وه‌شێنی جێ ی خۆکردنه‌وه‌یه .
به‌فیڕۆدانی کات و هه‌ل و هاته‌سیاسیه‌کان .
زۆربوونی چاوگی بڕیار و لێکدانی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی .
بزربوونی مافی ئه‌ندامه ئاساییه‌کان ئه‌وانه‌ی
هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گۆشی کردوون له
ته‌که‌تول دانین .
سیاسه‌ت له‌کوردستان که‌م به‌کارهێنانی لایه‌نه
زانستی و تیۆریه‌که‌یه‌تی زیاتر پراکتیکی هونه‌ری
فڕ و فێڵه دبلۆماسیه‌کانه . بێ پلان و ڕاوێژکاری
هه‌نگاو بۆ داهاتوو ده‌نرێ ، هه‌ر به‌کردنی هه‌ڵه
فێرده‌بن ئه‌گه‌ر به‌ژیانی خودی سیاسی ته‌واوبێ یا
حیزبه‌که‌ی تێبچێ ، پێشبینی ئه‌وه هه‌ر
گرینگیه‌کی ئه‌وتۆی نی یه . ئێستا له‌ده‌روازه‌ی
کۆنگره ئه‌و پرسیارانه‌ی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانن : ئایا ته‌که‌تول
کۆنگره ده‌کا ؟ یا کۆنگره ته‌که‌تول ڕێک ده‌خا ؟
ته‌که‌تولێک ده‌رده‌چێ یا ته‌که‌تولێک دێته ناو .
ئایا ته‌که‌تولی نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دا ؟ پرسیارێکی
ساویلکه‌ی تر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌هیچ
ته‌که‌تولێک نین چۆن ده‌چنه کۆنگره ؟ ئایا
ڕێگه‌یان پێده‌درێ ؟ ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵبژاردن بێ
به‌دڵنیایی باڵ باڵێنه و ته‌که‌تولبازه‌کان
ڕۆژیانه که‌سی ئاسایی نه‌ک هه‌ر گوێ ی لێ ناگیرێ
نرخ و بایه‌خی نابێ هه‌رگیز ناگاته ئه‌وێ .
دۆزینه‌وه‌ی که‌ناڵێکی هه‌ل ڕه‌خسان پێویستیه .
که‌سانێکی زۆر ساڵه‌هایه به‌شداری خۆشی
ناخۆشیه‌کانی یه‌کێتی بوون ده‌رفه‌تیان نه‌دراوه
یا زۆرکه‌م بووه ئێستا ده‌توانن به‌که‌ڵه‌که‌ی
فێربوون و توانایان شتێ بۆ کۆنگره پێشکه‌ش بکه‌ن
شایه‌نن هه‌ل وه‌رگرن له‌هه‌مبه‌ری ئه‌وانیش
که‌سانێکی زۆر به‌شداری هه‌موو کۆنگره‌کانیان
کردووه بێ زیادو که‌م هه‌ر گوێگر و سه‌رله‌قێنی
بڕیاره‌کانن ، له‌هه‌مووی گرینگتر باشیش ده‌زانن
چه‌پڵه لێده‌ن !
دڵشاد تاقانه

Dlshadtakana@yahoo.com