له‌ده‌روازه‌ی
کۆنگره‌ی یه‌کێتی دا
..
کێشه‌ی زۆر کادیری ..
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی
کۆنگره‌ی ئه‌مجاره
که‌رنه‌ڤاڵێکی
هه‌مه‌ڕه‌نگی
ئاڵوواڵابوو
له‌ڕێژه‌ی تێکه‌ڵه‌ی
به‌شداری و په‌رۆشی
بۆ یه‌کێتی ،
داهێنانێکی نوێ ی
ڕێکخراوه‌یی و
مێژووێکی بینراوی
سه‌یری دۆست و دوژمن
حهپهسێن بوو .
سه‌ره‌ڕای مه‌رجه
سه‌خته‌کان هه‌روه‌ها
هه‌موو
که‌موکوڕیه‌کان پڕ
لهکێشمه کێشمی
پێشبڕکێ و
چه‌ندوچوونی
ڕاوبۆچوون ، ڕه‌خنه
، پێشنیاری
ئه‌گه‌ره‌کانه
ده‌کرێ وه‌ک
پڕۆسه‌یه‌کی ئه‌رێنی
بیخه‌مڵێنین .
پیرۆزه له‌وانه‌ی
بوون به‌ئه‌ندامی
کۆنگره و تکام وایه
له‌وێ ئه‌و پرسه
دیدهبگرن : ئایا
یه‌کێتی پێویستی
به‌و هه‌موو ژماره
زۆره ئه‌ندام و
کادیره‌ی ئێستای
هه‌یه ؟ ئه‌گه‌ر
پێویستی پێ ی هه‌یه
له‌وێ چاره‌سه‌رێکمان
بۆ بدۆزنه‌وه
به‌خانه‌نشینی یا
کردنمان به‌ئه‌ندامی
شانازی بۆنه‌کان
مافی ده‌نگدان و خۆ
پاڵاوتنمان نه‌بێ !
یانیش ڕێکخراوێکمان
بۆ بکه‌نه‌وه
له‌وێدا کاوێژی
زانیاریه‌کانی خۆمان
بۆ خۆمان بکه‌ین و
که‌سیش گوێمان لێ
ڕانه‌گرێ . ئه‌گه‌ر
یه‌کێتی پێویستی
پێمان نی یه و هه‌ر
حیزبی تازه‌کارانه
با ئازادمان که‌ن
بچینه‌وه ماڵی خۆمان
یا ڕێگه‌یه‌کی ترمان
نیشان دهن چۆنتان پێ
باش بوو خۆ تازه
قه‌ده‌ری ئێمه
له‌ده‌ستی ئێوه‌یه .
سه‌یره‌که
ئه‌وه‌یه ئێمه
نه‌به‌که‌ڵکی
پلینیۆمی ڕابردوو
هاتین و نه‌ئێستاش
به‌که‌ڵی کۆنگره
دێین ! وابزانم
هه‌رده‌بێ
له‌به‌رخۆمانه‌وه
ئه‌و گۆرانیه بۆ
به‌ختی خۆمان بڵێین:
ئه‌ی گوڵم ڕوو له‌کوێ
که‌م هیچ په‌نای
دیکه‌م نی یه ؟
ده‌رێن قسه قسه‌ی
ڕاده‌کێشی .. باشه
گه‌ر براده‌رێک
به‌شداری پلینیۆمی
کردبێ ئه‌وه‌ی پێ ی
بێ له‌وێ هه‌ڵی
ڕشتبێ ئێستا
ده‌چێته کۆنگره چی
پێ ماوه ؟ چی ده‌کا
و چی ده‌ڵێ ئایا
پاشنیاری تریشی
هه‌یه ! بۆ هه‌ر
ده‌بێ ئه‌وه‌ی
به‌رپرسیاریه‌تی
هه‌بێ له‌هه‌موو
دیزه‌یه‌ک ئه‌سکو بێ
؟ پۆزسیۆنه
بهرپرسیهکهی
له‌خزمه‌تی
هه‌ڵبژاردنی خۆیدابێ
و ئه‌ندامانی ژێر
ده‌ستی یه‌ک و دووی
لێ نه‌که‌ن ئه‌گه‌ر
هیچیش نه‌زانێ
له‌پرسه چاره‌نوس
سازه‌کان ؟ تکایه
بڕیارێک بده‌ن بۆ
داهاتوو له‌به‌ر زۆری
و په‌رۆشی هه‌مووان
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی
به‌شداری پلینیۆم
ده‌که‌ن با جارێکی تر
خۆیان
هه‌ڵنه‌بژێرنه‌وه ڕێ
بهههڤاڵهکانی تر
بده‌ن بچنه کۆنگره
یاپێچهوانهکهی
به‌ڵکو ئێمه‌مان
ئاسایی پشتگوی
نه‌خرێن و هه‌ست
به‌پێویستی بوونی
خۆیان بکه‌ن .
ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی
چوونه کۆنگره‌ش هه‌ر
سهرلهقان و چه‌پڵه
لێدانه ! بۆجارێکی
تر ده‌مه‌وێ ڕای
بگه‌یه‌نم خۆ منیش
باش ده‌زانم چه‌پڵه
لێده‌م بۆ دڵنیایی و
سه‌لماندن به‌منداڵی
چونکه تاقانه‌بووم
هه‌موو داوایه‌کم جێ
به‌جێ ده‌کرا دوو
جووت کۆتره‌م هه‌بوو
جووتێکیان ڕه‌شی
قه‌ترانی چاوسپی
نه‌جه‌فی و
جووته‌که‌ی تر دندوک
گچکه‌ی وهلفهی سپی
سپی هه‌ر هه‌موویان
پێ بهتوک و شه‌قه‌ی
باڵیشیان ڕۆژه
ڕێیه‌ک ده‌ڕۆیی
لهکۆتربازهکان
باشتر شه‌قه‌ی
چه‌پڵه‌م دێ .
نه‌بڕایه‌وه
پێشمه‌رگه‌ی دێرین ؟
ئه‌وه
گازه‌نده‌یه‌کی
زۆرگۆتراوهی بێ
ئه‌رزشه ، خۆ ئێمه
هار یا شێت نه‌ببووین
ملی ده‌شت و کێومان
گرتبێ به‌ر هه‌وای
ساردکه‌ره‌وه‌ی شار ،
ئاوی ته‌زی و
کاره‌بامان پێ
نه‌که‌وتبێ ؟ عاشقی
شه‌ونخونی ، سارد و
سه‌رما هاوڕێ
دێوودررنج ببوبین تا
ببینه په‌ند وه‌ک
له‌شه‌وێکی
ئه‌نگوسته‌چاوا
ده‌ڵێن: ئه‌مشه‌و
شه‌وی پێشمه‌رگه‌یه
. نازانین تاوانمان
چی بوو ؟ ئه‌وێ ڕۆژی
هه‌موومان له‌ڕێکخستن
و زیندانیان ملمان
له‌چه‌قۆ تیژه‌کانی
به‌عسیان ده‌خشاند و
لاشه‌مان جێ شه‌ق و
بۆکسی جاش و ئه‌من و
عه‌سکه‌ران بوو ،
ئێمه‌ی ڕۆمانسی
سیاسی خولیای
کوردایه‌تی خه‌ونی
ئازادی و
سه‌رکه‌وتنمان ده‌دیت
وامان بیر
ده‌کرده‌وه
ئههایهکه و
حوکمه‌تی به‌عس
ده‌ڕووخێنین لای
به‌عسیه‌کانیش ( خۆش
وه‌له‌د نه‌بووین )
وه‌ک کۆمه‌ڵێ هه‌ڤاڵی
عه‌زیزی ئه‌م
سه‌رده‌مه ؟ وازمان
له‌خوێندن ده‌هێنا
تانهبین به‌جه‌یشی
شه‌عبی گه‌ر واژۆمان
کردبا بۆ حیزبی
به‌عس ده پله
له‌کۆی نمره‌کانمان
بۆ زیاد ده‌کرا وه‌ک
( ئیتحاد ته‌له‌به )
ده‌ناسراین و
له‌باشترین کۆلێج
وهردهگیراین نه‌مان
کرد . خۆ تاوان
نه‌بوو لهزۆرههای
بۆنه‌کانی به‌عسیان
ڕۆژی له‌دایک بوونی
سه‌ید ئه‌لڕه‌ئیس و
ڕۆژی پارێزگا به‌شدار
نه‌بووین ؟ وازمان
لهمۆزیک و هونه‌ر
ده‌هێنا تا نه‌چینه
ژێر دروشمه‌کانی که
له‌سه‌ر شانۆ
ده‌نوسرا : ( ئومه
عه‌ڕه‌بیه واحیده
ذاتو لڕساله
خالیده ) ئه‌وانه و
زۆری تر له‌سه‌ر
هه‌ڵوێسته‌کانمان
به‌سه‌رمان ده‌هات
که‌چی ئه‌مڕۆ
بهسهرکێشیهکی
شیتانه بۆمان
ده‌نوسرێ و
ژماره‌یه‌کی گرانی
نه‌خوێندراوه‌ین !
دوعای دوابڕانمان
ده‌که‌ن ؟