|
کێشه دروستکراوه‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌نده‌ران ...
سه‌یرانی چوونه ده‌نگدان
به‌پۆشاکی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه مێژووییه
یه ویژدانی مافپه‌روه‌ری زۆرینه‌ی کوردستانیانی جۆش‌دا
هه‌ر له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه چوونه ده‌نگدان بۆ پارێزگاری و
دابینکردنی زیاتری مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کوردستان
له‌عێراق . ڕه‌چاوکراوه پرۆسه‌که له‌ده‌ره‌وه سێ ڕۆژ
بخایه‌نێ واته هه‌ینی ، شه‌مه و یه‌کشه‌مه تا زۆرینه‌ی
ده‌نگده‌ران فریای ده‌نگدان بکه‌ون .
به‌جیاوازی بیروڕا ، ئاڕم و
نیشان له‌ژێر له‌ره‌ی ئاڵای کوردستان هه‌ر له‌گه‌ڵ
کرانه‌وه‌ی ده‌رگای بنکه‌کان ده‌نگ درا . په‌نجه‌ی مۆر
هه‌ڵگه‌راو یه‌کسانی هه‌موو توخم و لایه‌نه‌کانی
ده‌سه‌لماند که مافی تاکه و ده‌بێ ئازاد بکرێ . چه‌ند
ڕۆژی ڕابردووش هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لیست و پاڵیوراوان
پڕنووس و باس و چاوه‌دیته‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان بوو .
وه‌ک چاوه‌ڕاون کرا له‌به‌ر زۆری ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی
کوردستانی له‌ته‌واوی وڵاتانی ده‌ره‌وه عه‌ربه بیر و
کرده‌وه شۆڤینیه‌کانی بڕیارڕێژی کۆمسیۆن پلانه گڵاوه
نگریسه‌کانیان په‌یڕه‌وکرد به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵیان
دا ئاڵای کوردستان و هانده‌رانی له‌بنکه‌کان
دووربخه‌نه‌وه . ئاڵای عێراقیان ئازادکرد به‌سینگ یا
ده‌ستی هه‌رکه‌سێکه‌وه‌بێ به‌ڵام ئاڵای کوردستان
قه‌ده‌غه‌کراو به‌بیانووی ئه‌وه‌ی کوردستان ده‌وڵه‌ت نی
یه . کێشه‌ی نه‌بوونی ئارگۆمێنتی عێراقی له‌ناسنامه و
ڕه‌گه‌زنامه به‌ده‌ست هه‌ڵبژێره‌ره‌وه کۆسپی گه‌وه‌ره و
هۆی له‌ده‌سدانی زۆرێک له‌ده‌نگه‌کان ، هه‌ندێکیان له‌به‌ر
هۆی سیاسی یا کێشه‌ی وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی مافی
نیشته‌جێ بوون و په‌نابه‌ری ناوی خۆیان یا شوێن و ساڵی
له‌دایک بوونیان گۆڕیوه پێناسه‌ی ڕه‌سه‌نیان پێ نیه .
هه‌ندێکیشیان پێناسه‌کانیان له‌کوردستانه بۆ کاروباری
فه‌ڕمی دام و ده‌زگاکانی کوردستان ته‌نیا کۆپیان له‌لایه
به‌ویش په‌ڵپیان گرت که‌ده‌بێ له‌ده‌زگای فه‌ڕمیه‌وه
به‌مۆر پشتگیری کرابێ . کێشه‌یه‌کی تری زۆر نابه‌جێ و
ناشارستانی ناوی سیانی ، چواری هه‌روه‌ها ناوی دوانی یه
له‌پێشناو و پاشناو وه‌ک له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق په‌یڕه‌وه
ناوی که‌سه‌که له‌گه‌ڵ باب و باپیری تا باپیره گه‌وره‌شی
که به‌ناوی چواری ناسراوه که‌چی له‌زۆرینه‌ی
وڵاته‌بیانیه‌کان به‌ئێران و تورکیاشه‌وه که جیرانی
عێراق و کوردستانن ته‌نیا ناوی که‌سه‌که و پاشناوی
به‌کاردێ واته ( له‌قه‌ب ) . له‌وانه‌ش سه‌مه‌ره‌تر
ئه‌وه‌یه له پێناسنامه بیانیه‌کان ساڵ و شوێنی له‌دایک
بوون له‌شاره‌کانی کوردستان و عێراق ئاماژه‌ی پێکراوه
به‌فه‌ڕمی وڵاتی خانه‌خوێ بڕوایی پێ هێناوه که‌چی
کارمه‌ندێکی عه‌ره‌بی کۆمسیۆنی عراقی بڕوا‌و کاری پێ ناکا
زۆر گه‌وجانه کێشه‌ی پێ دروست ده‌کا ، تابتوانێ لانی که‌م
ده‌نگی دلێری کوردستانیانی هه‌نده‌ران که‌م کاته‌وه .
هه‌روه‌ک باوه هه‌رده‌م دوای ڕوودانی کێشه‌کان
به‌ئاگادێینه‌وه که فاولێکی تریان کرد و به‌یاسا تێپه‌ڕی
ده‌که‌ن . لاوازی ویست و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ده‌زگاکانی
کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌عێراق و
باڵوێزخانه‌کان ڕوون ده‌رده‌که‌وێ سه‌ره‌ڕای دابینکردنی
سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر بۆ سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌شێ
به‌گومانه‌وه بڕوانینه سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م کۆمسیۆنه !
ئه‌رکی سه‌ره‌کی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو و ڕێگه گرتن
له‌فێڵه یاساییه‌کان پێداچوونه‌وه و ڕشتکردنی کۆمسیۆن
بۆهه‌موو ئه‌گه‌رێکی پێشهات و نه‌هاته . بێبه‌رنامه‌یی
زۆرینه‌ی جاره‌کان و فێرنه‌بوون کێشه‌یه‌کی یه‌خه‌گیر و
بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه ؟ به‌م ئاڵۆزکاریانه
ده‌نگده‌ری کورد ده‌ڕه‌نجێ ، توڕه‌ده‌بێ ، هاوار و هه‌ڵای
لێده‌که‌وێته‌وه تا ده‌گاته مانگرتن . به‌ڕاستی گوته و
کرداری کارمه‌نده‌کانی کۆمسیۆن نابه‌جێ و نا
شارستانیانه‌یه ، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه : له‌م هه‌موو بێ
ڕێزی و بێ دادیه‌ی کۆمسیۆنکارانه‌وه کێ به‌رپرسیاره
وه‌ڵامده‌ری سکاڵانامه‌یه ؟
دڵشاد تاقانه

Dlshadtakana@yahoo.com
|