|
بۆشایی سیاسی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مان ............. جه‌مال
کۆشش
16.03.2010
له په‌یوه‌ند به
ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کانه‌وه
بایکۆتکردنی
هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی له
7.3 .2010
له‌لایه‌ن حزبی
کۆمۆنیستی کریکاری عیراقه‌وه، پێناچێت هیچ گرێیه‌کی سیاسی
و تیوری و عه‌مه‌لی چاره‌سه‌ر کردبیت که ئه‌م حزبه وه‌ک
مهامیکی ناسراو ده‌بیت ئه‌نجامیان بدات.
له‌راستیدا
ده‌توانین بڵێین حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق له‌گه‌ل
مێژوویترین ئه‌زمه‌ی سیاسی به‌ره‌و ڕووه که هه‌ر چه‌ندیش
بیشارێته‌وه.
ئه‌و نه‌خۆشی یه‌ی
عومه‌ری خه‌تات نیونا ((مه‌رگی
حزب له‌سه‌ر به‌ردی بایکۆت)).
بایکۆتکردن، پرۆسه‌ی
پوکانه‌وه‌ی حزبی په‌له‌تر کرد، نیشانی‌دا که ناتوانێت
وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی سیاسی چینایه‌تی له نیو
کێشمه‌کێشه‌کاندا، گه‌شه به کۆمۆنیزم بدات.
نه‌هاتنه
ده‌ستی حزب بۆ ئه‌م مه‌هامه، هه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌کی
دلخۆشکه‌ر بۆ خارا بوونی حزب و به‌هیز بوونی کز تر کرد.
چاڵیک
وبۆشاییه‌کی سیاسی گه‌وره له‌پڕ و له‌به‌رده‌م لووتی
په‌یدا بوه که بواری تیپه‌ڕین به‌ته‌نیشتی یه‌وه زۆر
به‌رته‌نگه.
هه‌رچه‌ند نادروستی
سیاسه‌تی بایکۆتکردن وڕه‌خنه‌گرتن له‌م تاکتیکه به‌مانای
فراوانی ئه‌م مه‌قوه‌له‌یه ، نا‌توانیت ئامانجی سه‌ره‌کی
ره‌خنه‌ی مارکسیستی له حزب به‌رجه‌سته بکات ، به‌ڵام
ده‌توانیت قورسایی چه‌پی ته‌قلیدی وهه‌راسازکه‌ر له نیو
ئه‌م حزبه‌دا بۆ به‌رجه‌سته بکات که په‌کی سیاسه‌تی
کۆمۆنیستی گرتووه.
ئه‌م حزبه له‌م چه‌ند
ساڵه‌دا له‌گه‌ل چه‌ندین کێشه‌دا رووبه‌رووبۆته‌وه و
مه‌یله سیاسی وچینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
ئالته‌رناتیفی خۆیان داوه ، به‌ڵام له کۆتاییدا
به‌ئیداری وئیتفاقیات وپاراستنی هه‌لومه‌رجی یه‌کپارچه‌یی
حزبیان هیشتۆته‌وه.
ئه‌مه‌ش به بۆچوونی من
نه مارکسیستیه و نه ڕێگای دروسته بۆ گه‌شه‌ی حزب و
کێشمه‌کێشه‌کانی نێوی.
پێکه‌وه ژیان له
هه‌مان پێکهاته‌ی سیاسی‌دا، به‌م پراتیک و سیاساتانه‌وه،
مه‌ترسی پوکانه‌وه‌ی و فه‌وتانی یه‌کجارییه.
ئه‌گه‌ر به‌شداریکردنی
حزب له هه‌لبژاردنه‌کاندا ده‌رفه‌تیک بوو ، بۆ
به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی مارکسیستی له‌ده‌سه‌لات و
له‌پرۆسه‌ی شکل‌گیری ده‌سه‌لات و له ده‌وله‌ت
وله‌په‌رله‌مان و له‌دیموکراسی له‌هه‌لومه‌رجی مادیی
کۆمه‌ڵگایی ئه‌مڕۆ و به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی میتۆدی مارکس
له پرۆسه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی و له‌ره‌خنه‌ی شۆڕشگیرانه‌ی
کریکاری، له خۆناساندمان و پرۆژه‌و به‌رنامه‌و سیاسه‌تمان.
له
نزیکبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ری کریکاران و لاوان
...هتد
هه‌رچه‌ند ئه‌م ڕه‌خنه‌یه په‌یوه‌ندی قووڵی نیه
به‌ته‌نها به‌ده‌وره‌ی هه‌لبژاردن و به کاری
په‌رله‌مانییه‌وه وه به‌ته‌نها به‌م لایه‌نه‌شه‌وه
قه‌تیس نابێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه ئاماده
نه‌بوونه بۆ دووباره تاریفکردنه‌وه‌ی وه‌ک هه‌له‌یه‌کی
تاکتیکی یان وه‌ک مه‌سه‌له‌ی شیوازی کار لێکبدرینه‌وه.
وه‌ک
مه‌سه‌له‌کانی پێشوو.
له کۆمۆنیسته‌کان
ده‌خوازیت، پیداچوونه‌وه‌یه‌کی جددی به ته‌واوی
مه‌سه‌له‌کاندا بکه‌نه‌وه.
بێئومیدیی و
بیهیوایی ته‌واوی هه‌لسوراوانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی
داگرتووه.
نه‌خه‌باتی چینایه‌تی
له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌لگای عیراقه، نه مارکسیزم میتۆدیکی
هینده سه‌قه‌ته که ته‌نها به‌خۆداچوونه‌وه
ده‌ستکه‌وته فکرییه‌کانمان بیت، نه چینی کریکاری له
عیراق و جیهاندا هینده سارد‌و سڕ و شکست خواردوو و
بیکاریگه‌ره له سه‌ر کۆمه‌ڵگا.
مه‌سه‌له‌که
په‌یوه‌ندی قووڵی به خۆمانه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به
بوونی چینایه‌تی و به مانا ریشه‌داره‌کانی شۆڕشی
سۆشیالیستیه‌وه هه‌یه.
خۆ ئاماده‌کردن بۆ
شۆڕشی سۆشیالیستی، پرۆسه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، له‌هه‌لسورانی شانه‌ی گه‌ره‌كیکه‌وه،
تا کارکردن له نیو مۆرال و فه‌رهه‌نگ و ته‌قالیده‌کاندا.
له
به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیوری و سیاسی به ئاسۆ و فه‌لسه‌فه
وبیروباوه‌ره‌کانی زال به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا، تا شه‌ڕ
له‌گه‌ل سوپا‌و ده‌وله‌ت وحزبه‌کاندا.
گیانی زیندووی
ئه‌م شۆڕشه، حزبیکی سیاسی جددی کریکاریی وسۆشیالیستیه
که بتوانیت داینه‌مۆورابه‌ری ئه‌م شۆڕشه بیت.
بۆشایی یه‌کی
گه‌وره‌یی سیاسی ئیمه ئه‌مه یه که پیویسته به‌زووترین
کات پڕی بکه‌ینه‌وه.
کۆمۆنیسته‌کانی عیراق،
هیوایه‌کی گه‌وره‌یان به حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق
هه‌بوو، به‌ڵام به داخه‌وه که پیویسته ڕێگایه‌کی دی
هه‌ڵبژێرین.
ڕه‌نگه بڵیین،
مه‌سه‌له‌ی شۆرشی کۆمه‌لایه‌تی سۆشیالیستی وحزب
دامه‌زراندن که‌ی له مه‌سه‌له‌ی هه‌لویستی تاکتیکی
کۆمۆنیسته‌کانه‌وه ده‌رده‌کێشرێت.
وه هه‌روه‌ها
ده‌ڵین که مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌لایه‌تیبوونه‌وه‌ی حزب بۆ
ده‌بیت به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌وه گرێ بخوات.
ڕه‌خنه‌ی من له
نه‌مانی حزب وشۆڕشی سۆشیالیستیه له‌به‌رنامه‌و پراتیکی
حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراقدا، حزب به مانای قه‌واره‌ی
پراتیکیکی مونسه‌جیم وهۆشیارانه‌ی وئامانجدارو
ئاراسته‌کراو، نه‌ک وه‌ک په‌یامێکی پیرۆز‌و پاک و بیخه‌وش
وکۆمه‌ڵیک دروشمی زرنگانه‌وه به‌ڵکه به‌مانای واقعی
ته‌جه‌سومی خه‌باتیکی رۆژانه‌و هه‌تا هه‌ندێ جار لۆکالیش
.
به‌ڵام له‌گه‌ل
بایکۆتکردندا و ئیهمالیه‌کی سیاسی به‌ته‌واوی ئه‌م بۆشایی
یه‌سیاسیه له نیشتنه‌وه‌ی هه‌را که‌دا ده‌رکه‌وته‌وه.
به‌هه‌مان
شیوه‌ش مه‌سه‌له‌که بۆ کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه نیه،
نه‌خێر کۆمه‌ڵایه‌تیبوونه‌وه‌ی کۆمۆنیسته‌کان له‌م
ڕێگایه‌وه ته‌نانه‌ت مه‌ترسیداره بۆ په‌لاماری بۆرژوازی.
به‌ڵکه
هه‌لسوڕانه به پرۆژه‌ی تایبه‌ت وبه به‌خشینی هیزی
تایبه‌ت به کادرو هه‌لسوراوانی له سه‌رجه‌م
پرۆژه‌کاندا،وه له‌هه‌مان ئاراسته‌شدا، مه‌سه‌له‌که
خویندنه‌وه‌یه بۆ هه‌لومه‌رجی سیاسی تایبه‌ت و
راپه‌راندنی ئه‌رکه‌کانی رابه‌ری دوانه‌که‌وتن له
پرۆسه‌یه‌کی سیاسی که خه‌ریکه بۆرژوازی سازی ده‌داته‌وه
و هه‌وڵده‌ی ڕێگری واقعی پیکبهینی بۆ ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی
به‌گویره‌ی کێشی خۆت.به‌ڵام
کاتیک ته‌ناقوزی نیوخۆیی تا راده‌ی په‌ککخستنی پرۆژه‌کانی
حزب له‌مه‌سه‌له‌ی هه‌لبژاردندا، شاردنه‌وه‌ی ئه‌م
واقعیاته به ماسکی تر، گه‌وره‌ترین گورزی کوشنده بوو
که‌ده‌توانرا بوه‌شێنرێت.
هه‌ڕچه‌ند هاوڕی
موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د له ووتاری
((.انتخابات
آذار 2010
سيناريو البدائل البرجوازية الاسلامية والقومية في العراق
وموقعنا في التحولات السياسية
که له‌ژماره‌ی
289
ی شیوعی عمالی
له 6.3.2010
دا بلاوکراوه‌ته‌وه))هه‌وڵی
داوه فریای ئه‌م بۆشایی یه سیاسیه بکه‌وێت و پرۆژه‌ی
سیاسه‌تێکی نوێ بۆسه‌ر پێخستنه‌وه‌و رێکخستنه‌وه‌ی حزب و
دانی نه‌خشه‌و پرۆژه به‌حزب له‌م سه‌ره‌گیژه‌یه
ده‌ریچێته‌وه، به‌ڵام کرده‌وه‌ی حزب له‌م زیگزاگه‌دا به
ته‌واوی به ئه‌م هه‌وڵانه‌ی بێده‌ستکه‌وت کردووه .
مه‌سه‌له‌که
به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی به سه‌رسه‌ختی چه‌پی ته‌قلیدیی و
نا کریکاری و سه‌رسه‌رکی و هه‌راسازکه‌رو که‌مپین
سازییه‌وه هه‌یه.
سۆشیالیزمی کریکاری
له‌و په‌ڕی سه‌لێشوایشیدا، هه‌قیقه‌ت ئه‌مه هه‌یبه‌ته
سیاسی و حزبیه‌که‌ی نیه.
ئه‌م
سۆشیالیزمه نیه که به‌ری به‌به‌ربه‌ریه‌تی بۆرژوازی
گرتووه.
هه‌ر حزبێک نه‌توانیت
ستراتیژی سیاسی خۆی له نیو دڵی ئیمکاناته‌کاندا گه‌شه
پیبدات، هه‌ر حزبیک حساب بۆ قورسایی سیاسی وته‌شکیلاتی خۆی
نه‌کات، لیکدانه‌وه‌ی کۆنکریتی بۆ هه‌لومه‌رجی
کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و ئابووری و رۆشنبیری کۆمه‌ڵگا
نه‌بێت، حزبیک نه‌توانیت پارسه‌نگی خۆی له نیو
جوڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا ببینیت و به‌به‌رده‌وامی
هه‌وڵنه‌دات ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی که هه‌رچه‌ند گرنگیش
نه‌بن ، بپاریزێت، حزبیک که به‌تایبه‌ت رابه‌رییه‌که‌ی
خۆی ئاماده نه‌کات بۆ دابینکردنی پیداویستیه‌کانی شۆڕش.
حزبیک که
کۆنفره‌نس و کۆنگره‌کانی نه‌ک له‌روانگه‌ی ئاڵوگۆڕه
سیاسیه‌کان و پێشهاته‌کانه‌وه، به‌ڵکه به‌میزاج وئیراده
و عه‌قڵبڕینی چه‌ند که‌سێکه‌وه په‌یوه‌ند بخوات.
حزبیک که
ئه‌ندام وکادرو لایه‌نگرانی بۆ گرنگ نیه،
....ئه‌و
حزبه ده‌بیت بوه‌ستینرێت ،وسه‌رله‌نوێ هه‌ڵبوه‌شیته‌وه‌و
دابمه‌زرێنرێته‌وه......
|