|
ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی په‌نابه‌ران له نه‌رویج گه‌شته ئاستی
سوتاندنی که‌مپه‌کانی که تیایدا ده‌ژین!

ڕۆژی 7 ی مانگی جولای پشێوی ده‌که‌وێته هه‌ر دوو که‌مپی
کاتیی لییه‌ر و فاگه‌رلی. ئه‌م دوو که‌مپه یه‌کێکن له‌و
که‌مپانه‌ی که ده‌وڵه‌تی نه‌رویج بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
دروستکردووه که دووا وه‌ڵامی ڕه‌فزیان به داوای
په‌نابه‌ریه‌که‌یان وه‌رگرتۆته‌وه و به پێی یاسا
نائینسانیه‌کانی په‌نابه‌ریی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج له هیچ
ئیمکانیاتێک به‌هره‌مه‌ندنین. ئه‌م که‌مپانه بۆ ئه‌و
که‌سانه‌یه که ده‌وڵه‌ت چاوه‌ڕوانه یان خۆیان بڕۆنه‌وه
له‌ژێر سایه‌ی به‌رنامه‌ی به ناو ئازادانه گه‌ڕانه‌وه‌ی
په‌نابه‌راندا و یان ناوه ناوه به زۆر ده‌یانگێڕنه‌وه
بۆ ووڵاته‌کانی خۆیان. به ووته‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج ئه‌م
په‌نابه‌رانه نا یاسایین و ده‌بێت بگێڕدرێنه‌وه. ئه‌م
که‌مپانه به شیوه‌یه‌کی زۆر نا ئینسانی ده‌برێن به‌ڕێوه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که لێره‌دا ده‌ژین مل بده‌ن
به ناردنه‌وه‌یان. په‌نابه‌رانی ئه‌م که‌مپانه جگه له
سه‌قفێک که له ژێریدا ده‌ژین و هه‌ر چوار که‌سیان له
ژوورێکی ته‌سکدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، سێ ژه‌م
نانخواردنیشیان ده‌درێتێ و هه‌فتانه 100 کرۆنی نه‌رویجیش
خه‌رجییان پێده‌درێت، که له ڕاستیدا ته‌نها به‌شی ڕۆژێک
مه‌سره‌ف ده‌کات. خودی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ش که بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنی باری گوزه‌ران له‌م که‌مپانه‌دا بۆ
ده‌وڵه‌ت ئاماده کراوه، گوازارشت له‌وه ده‌ده‌ن که
ئه‌م که‌مپانه له هیچ ئیمکاناتێکی شوێنی گوزه‌ران و
پێداویستی ته‌ندروستی به‌هره‌مه‌ند نیه و که‌سه‌کانیشی
دوای چه‌ندین ساڵ و مانگ له چاوه‌ڕوانی له بارێکی
ده‌روونی زۆر خراپدان. ته‌نانه‌ت کۆمیسیۆنی باڵای
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ری ڕه‌خنه‌ی
توندی له ده‌وڵه‌تی نه‌رویج گرتووه له‌سه‌ر سیاسه‌ته نا
ئینسانیه‌کانی دژ به په‌نابه‌ران و به زۆر
ناردنه‌وه‌یان. شایانی باسیشه زۆرینه‌ی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی که له‌م که‌مپانه‌دا ده‌ژین خه‌ڵکی
ووڵاته‌کانی عێراق، کوردستانی عێراق، ئه‌فغانستان،
ئه‌ثیوپیا، ئه‌ریتریا، سۆمالیا و ئه‌و ووڵاتانه‌ن که
خه‌ڵکه‌که‌یان ڕۆژانه له به‌رامبه‌ر ژیانێکی نا ئه‌من و
شه‌ڕ و پێکداداندا قه‌راریان گرتووه و ڕێگایه‌کی که‌یان
نیه جگه له هه‌ڵهاتن له‌و وه‌زعیه‌ته مه‌ینه‌تباره‌ی
که تیایدا ده‌ژین.
دیاره ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له نه‌ورویج
هاوشانی ڕێکخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌کان، له‌سه‌ر
باری خراپ ئه‌م په‌نابه‌رانه چه‌ندین جار خۆپیشاندان و
ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجامداوه و ده‌وڵه‌تی له ئاکامه
خراپه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته ئاگادارکردۆته‌وه. هاوکات
په‌نابارنی ئه‌م که‌مپانه‌ش فه‌عالانه له‌م
ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا به‌شداربوون و گوزارشتیان له‌باری خراپ
گوزه‌رانی خۆیان و مامه‌ڵه‌ی نا ئینسانی ده‌وڵه‌ت
له‌گه‌ڵیاندا کردوو. ته‌نانه‌ت له ساڵی پاردا خودی ئه‌م
په‌نابه‌رانه بانگکران بۆ ئۆسلۆ تا له دێباتێکدا
سیاستمه‌دارانی ناو هۆڵه‌کانی په‌رله‌مان هه‌م گوێیان له
داوا‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان بێت و هه‌م گوێبیستی
ناڕه‌زایه‌تی ڕێکخراوه په‌نابه‌ری و ئینساندۆستیه‌کان بن
له به‌رامبه‌ر ئه‌م باره نه‌هه‌مواره‌ی په‌نابه‌راندا.
هه‌میشهشس په‌نابه‌ران ئه‌وه‌یان دووپاتکردۆته‌وه که
ئه‌م وه‌زعیه‌ته به شوێنێک گه‌یشتووه که چیتر
ته‌حه‌مول ناکرێت.
ئه‌وه بوو دوای ئه‌وه‌ی په‌شێوی ده‌که‌وێته که‌مپی
فاگه‌رلی و په‌نابه‌ران ده‌که‌ونه شکاندنی په‌نجه‌ره و
ئاگرتێبه‌ردانی دوو ژوور، پۆلیس ده‌توانێت به‌سه‌ر
باره‌که‌دا زاڵ بێت و په‌نابه‌ران بگوازێته‌وه بۆ
که‌مپه‌کانی ده‌وروبه‌ری. پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له که‌مپی
لییه‌ریش ناڕه‌زایه‌تیه‌کان په‌ره‌ده‌ستێنن و په‌نابه‌ران
ده‌که‌ونه شکاندنی په‌نجه‌ره و ده‌رگاکانی که‌مپه‌که و
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاماده نابێت گوێ له
داواکاریه‌کانیان بگرێت، ناڕه‌زایه‌تیه‌کان به
ئاگرتێبه‌ردانی که‌مپه‌که کۆتایی دێت و هه‌ر سی بینای
که‌مپه‌که به ته‌واوی ده‌سوتێنرێت به به‌رچاوی
پۆلیسه‌وه. له ئاکامدا په‌نابه‌رانی ئه‌م که‌مپه‌ش
ده‌گوازرێنه‌وه بۆ که‌مپه‌کانی چوارده‌وری. خۆشبه‌ختانه
هیج زیانێکی گیانی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه. پۆلیس هه‌ڵده‌ستێت
به گرتنی 23 که‌س له په‌نابه‌ره‌کان که گوایه له پشت
ئه‌م ڕووداوانه‌وه‌بوون. هه‌موو ده‌ستگیرکراوه‌کانیش
خه‌ڵکی کوردستانی عێراقن. ئه‌مڕۆ و دوێنێ 19 که‌سیان ئازاد
ده‌کرێن و ده‌نێردرێن بۆ که‌مپی تر و 3 که‌سیشیان
ده‌نێردرێن بۆ که‌مپێک به ناوی تراندۆم که په‌نابه‌ران
له‌وێدا ده‌ستبه‌سه‌رده‌کرێن تا یه‌که‌م فرسه‌تی
ناردنه‌وه‌یان دێته پێش. یه‌ک که‌سیش له‌و که‌سانه که
که‌سێکی 37 ساڵه و کوردی عێراقه بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته
ده‌ستبه‌سه‌ری بۆ ده‌رده‌کرێت و له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه.
که دیاره تا ئێستا ئه‌و که‌سه ڕه‌تی ده‌کاته‌وه که
ئه‌و له پشت ئه‌م کارانه‌وه بووبێت.
بۆ پشتگیری‌کردن له‌م په‌نابه‌رانه و داواکانیان، تۆڕی دژ
به ڕاسیزمی ده‌وڵه‌تی که ڕێکخراوی په‌نابه‌رانیش
ئه‌ندامه تیایدا، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تیان له
ڕۆژی 5 شه‌ممه به‌رواری 8 ی جولای له به‌رده‌م
په‌رله‌ماندا ساز دا که کامل احمد، سکرتێری ڕێکخراو،
یه‌کێک له قسه‌که‌رانی ئه‌م خۆپیشاندانه بوو. له‌م
کۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌دا قسه‌که‌ران و ڕێکخراوه‌کان
جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌م که‌مپانه
ده‌بێت دابخرێن و ده‌وڵه‌تی نه‌رویج له گیان و سه‌لامه‌تی
ئه‌م ئینسانانه به‌رپرسه و ڕه‌خنه‌ی توندیشیان له
سیاسه‌تی نائینسانی ده‌وڵه‌تی نه‌رویج گرت له به‌رامبه‌ر
په‌نابه‌راندا و خوازیاری سیاسه‌تێکی ئینسانی بوون. وێڕای
په‌راوێزه‌گرتن له کاری توندوتیژی، به‌ڵام هه‌مووان
له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون که ئه‌مه نه‌تیجه‌ی سیاسه‌تی
نا ئینسانی ده‌وڵه‌تی نه‌رویجه‌و ده‌مێکه په‌نابه‌ران و
ڕێکخراوه‌کان ده‌وڵه‌تیان له نه‌تیجه‌ی ئه‌م سایسه‌تانه‌ی
ئاگادارکردۆته‌وه و ته‌قینه‌وه و ته‌حه‌مول نه‌کردنی
ئه‌م وه‌زعیه‌ته‌یان پێشبینی کردبوو.
ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له نه‌ورویج
10.07.2010
|