تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان
کوشتنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی یه به‌ڕووی
گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه ونه‌زانین دا
ڕفاندنی خوێندکاروڕۆژنامهنوس ((
سه‌رده‌شت عوسمان)) له شاری هه‌ولێر
وله‌به‌رده‌م زانکۆ‌و به‌به‌رچاوی پۆلیس
وخوێندکارانه‌وه له‌رۆژی 4.5.2010 ،
دواتر تیرۆر کردنی و دۆزینه‌وه‌ی
لاشه‌که‌ی له شاری موسڵ له 6.5.2010 دا.
هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی سامناکه بۆ سه‌ر
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌ڕووی
چه‌وسانه‌وه‌و ڕاوڕووت و نه‌زانین دا.
وه‌ک له زۆربه‌ی به‌یاننامه‌کانی
نووسه‌ران و لایه‌نه سیاسیه‌کانیشدا
ئاماژه‌ی پێدراوه، ئه‌م کرده‌وه‌یه،
به‌و جۆره‌ی که به‌ڕۆژی ڕووناک و
له‌ناوجه‌رگه‌ی شار‌و به‌به‌رچاوی
هیزه‌کانی پاراستن وپۆلیس و خه‌ڵکه‌وه
ئه‌نجامدراوه‌و پاشانیش له شاری موسڵ
لاشه‌که دۆزراوه‌ته‌وه. بکه‌رانی ئه‌م
پلانه نه‌گریسه، له ئیمکاناتیکی
گه‌وره‌ی تیرۆریستی به‌هره‌مه‌ندن.
به وه‌ی که گیانبه‌ختکردوو له‌بواری
کاری ڕۆژنامه‌گه‌ریدا، قه‌ڵه‌میکی ڕاسای
ڕیسواکردنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و
مشه‌خۆری ئێستای کوردستانی عیراق بووه.
بۆیه گومان ده‌چێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که
قاتلانی هه‌ر له نێو بازنه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدابن .
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌ڕیم ،
ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسن له گیان و ژیان و
ئازادییه‌کانی خه‌ڵك.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی، سه‌ره‌خۆشی گه رمی خۆی
ڕاده‌گه‌ینیت به که‌س وکارو هاوڕێ و
ئازیزانی، به هاوپیشه‌کانی و به‌ته‌واوی
خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیراقی ، له هه‌وڵی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی
ده‌بێت بۆ گووشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی
هه‌ریم تا بکوژانی ده‌شتی عوسمان و
داڕێژه‌رانی ئه‌م سیاسه‌تی لهنیوبردنه،
بدۆزینتهوهو له دادگایه‌کی کراوه‌دا
به‌خه‌ڵک بناسێنێ وسزای ئه‌م تاوانه
گه‌وره‌یه وه‌ربگرن.
سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی
بژی ده‌نگی ناڕازهتی به ڕووی گه‌نده‌ڵی
و چه‌وسانه‌وه‌و نه‌زانین دا
6.5.2010