|
به‌ری
رۆژ به بێژن ناگیرێت!
له وه‌لام
به‌راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی
هه‌ریَمی كوردستان
ووته‌بیژێك
به‌ناوی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریَمی
كوردستانەوە لە رونکردنەوەیەکدا کە لەماڵپەڕەکانی(حكومه‌تی
هه‌ریَمی كوردستان، په‌یامنێرو چاودیَر)دا بڵاوکراوەتەوە،
راگه‌یاندنەکەی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیَراقی دەربارەی گرتن‌و راده‌ستكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی
ئیَرانی له كوردستان به رژیمی جمهۆری ئیسلامی ئیران به
"بوختانی هه‌ڵبه‌ستراو" و "هەوڵێکی دیکە بۆ ئالۆزكردنی
ره‌وشی ئارامی هه‌ریَم و پیَكه‌وە ژیانی ئاشتیانه له
هه‌ریَم"دا ناوزەددەکات. ئەوەش لینکی رونکردنەوەکەی
حکومەتی هەرێمە:
http://www.krg.org/articles/detail.asp?lngnr=13&smap=01010200&rnr=26&anr=39203
ئێمە لەبەرامبەر
ئەم درۆ‌و چەواشەکاریەی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی حکومەتی
هەرێمدا ئەم رونکردنەوەیە بەپێویست دەزانین:
ئه‌م
ته‌نگه‌تاویەی ووته‌بیژی حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستان به
دوای زنجیره‌یه‌ك له هه‌وڵه نه‌پساوه‌كانی فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی دیت كه له ده‌ره‌وی
ولاَت بۆ پشتیوانی له خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه‌كانی كوردستان
گرتویەتیەبەر، ئەوە بێجگەلە دەوری بەردەوامی فیدراسیۆن بۆ
ئاشکراکردن‌و ریسواکردنی پیلان‌و به‌ندوبه‌سته نهینیەکانی
ئه‌م حكومه‌ته لەگەڵ دەوڵەتانی ئەوروپادا بۆ ناردنەوەی
بەزۆری پەنابەران‌و، بەدیاریکراویش ریسواکردنی ئەم
خۆشخزمه‌تیەی حکومەتی هەرێم به‌جمهوری ئیسلامی ئیَران.
دەبێ بە حکومەتی
هەرێم بڵێین کە ئه‌وه فیدراسیۆن نیه"بوختان"تان بۆ
هه‌ڵده‌به‌ستیَ، به‌ڵكو ئه‌و میژووی پر له هاوكاری‌و
خۆشخزمه‌تیتانە بۆ سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری و تاوانكاری
خۆتانه یه‌خه‌تان ده‌گریَت. ئەوە ئیَوه‌ن كه له 6
ساڵی رابردوودا به‌ته‌واوی تواناتانه‌وه هاوکاریی سیاسه‌تی
ولاتانی ئه‌وروپا بوون بۆ بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران‌و
زانیاریتان سەبارەت بەوان خستۆتە بەردەستی دەزگا
پەیوەندیدارەکانی حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا. زیاتر
له‌مانه‌ش نزیك به 6 هه‌زار هاولاتیانی كوردستان
له‌ده‌ره‌وه دیپۆرتی كوردستان كراونه‌ته‌وه‌و ئیَوه‌ش
له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولیَرو سلیمانی پیشوازیتان لیَكردون.
به‌ئیستاشه‌وه كه له‌ژیر فشار‌و ناره‌زایه‌تیه‌كانی
په‌نابه‌ران‌و خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و ریكخراوه ئینسانی‌و
لایه‌نه جیهانی‌و ناوخۆیه‌كان ناتوانن راسته‌خۆ
په‌نابه‌ران وەربگرنەوە، به ناراسته‌خۆو لەرێگای
حکومەت‌و فڕۆکەخانەی بەغداوە دیپۆرتی په‌نابه‌رانتان
قبوڵكرده‌وه، واش نیشان دەدەن کە دژی ناردنەوەی بەزۆری
پەنابەرانن!
فیدراسیۆن
ریَكخراوو ناوه‌ندیَكی راستگۆ‌یه‌و به اعتراقی هه‌موو
ناوه‌نده نیوده‌وله‌تی و جیهانیه‌كان، هه‌میشه جیَگای
متمانه‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی راست‌و بە بەڵگەو دۆکیومێنت
بوە، نه‌ك وه‌كو ئیَوه سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری
وفریوكاریانه بلاَوبكاته‌وه! ئێوە هەر مەسەلەیەك به‌دڵی
خۆتان‌و لە بەرژەوەندی سیاسی خۆتان نەبێ دەیخەنە خانه‌ی
دوژمنایه‌تی‌و تیكدانی ئارامی کوردستان‌و
ئاژاوه‌گیریه‌وه. بەڵام بەراست كیَن ئه‌وانه‌ی ئارامی و
ئاسایشی كوردستان تیَك ئه‌ده‌ن و ژیانی ئاواره‌یی و
ده‌ربه‌ده‌ری به به‌ری خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌پۆشن!؟ كیَن
ئه‌وانه‌ی به‌چه‌كو كوشتن‌و تیرورو رفاندن‌و زیندانیكردن
وه‌لاَم به خۆپیشاندان وداخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌دەنەوه؟ كیَن ئەوانه‌ی ژیانی خه‌ڵكی كوردستنیان به
بارمته‌گرتوه و مۆنۆپۆلی نان‌و ژیانی خه‌ڵكیان کردوە؟
كیَن ئه‌وانه‌ی ئاینده‌ی خه‌ڵكی كوردستانیان له بازنه‌ی
شه‌ری تایفی‌و مه‌زهه‌بی عیَراقدا راگرتوه؟؟؟؟؟
به‌پیَ ئه‌و
هه‌واڵەی له كوردستان له‌لایه‌ن كه‌مپینی "نا بۆ دیپۆرتی
په‌نابه‌ران"ەوە به فیدراسیۆن گه‌یشتبوو، به‌هۆی
به‌شداری په‌نابه‌رانی ئیرانی له كوردستان
له‌ناره‌زایه‌تی به‌رده‌م بالۆیزخانه‌ی جمهوری ئیسلامی
ئیران له هه‌ولیَر وه به‌هۆی به‌شداری ژمارەیه‌ك له‌و
په‌نابه‌رانە له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان
رووبه‌رووی دیپۆرت‌و زیندان و هه‌ره‌شه بونه‌وته‌وه
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانەوە. له تازه‌ترین
هه‌والی دیكه‌یاندا ناوی 9 کەس لەپەنابەرانى کوردستانى
ئێران بڵاوکراوەتەوە کە دانیشتووى شارى سلێمانین
بەناوەکانى سه‌عید میر ئه‌حمه‌دی، جه‌میل عه‌لایی، سۆران
عبدالله، محمد بدیع، حسێن محمد، مهدی نعمت، قدرت اسکندری،
فاتمه علی، کاوه بابا محمد‌و لەلایەن هێزەکانى ئاسایشى
یەکیتى نیشتمانیەوە دەستگیر کراون وبەدەست و قاچ
بەستراویەوە لەنشینگەى سلێمانیەوە ڕەوانەى زیندانى جولەکان
کراون.
ئه‌گه‌ر ئه‌و
هه‌واڵه كه له‌لایه‌ن كه‌مپینی "نا بۆ دیپۆرتی
په‌نابه‌ران"ەوە به به‌ڵگه‌وه راگه‌یه‌نراوه له
راستیەوه دوره ئه‌وا با وته‌بیژی حكومه‌تی هه‌ریَمی
كوردستان خۆیان ئه‌رك بكیشن وه‌لام بده‌نه‌وه! چاره‌نووسی
ئه‌و 9 هاولاتیه‌ی كوردستانی ئیَران چی به‌سه‌ر هاتووه با
دیاری بكه‌ن!؟
فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی له خه‌بات‌و تیَكوشانی
خۆی به‌رده‌وام ده‌بیَت له پیَناو ئازادكردنی
ئه‌وپه‌نابه‌ره ئیرانیانه له‌كوردستان‌و ژیان‌و
ئه‌منیت‌و سه‌لامه‌تیان ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی
هه‌ریَمی كوردستان . هاوكات هیچ یه‌كیَك له‌و
ئیتهاماتانه‌ی ده‌خریته پاڵ فیدراسیۆن ئیَمه له‌هه‌وڵو
چالاكیكانمان له پیَناو ماف‌و ئازادیه‌كان بۆ خه‌ڵكی
كوردستان سارد ناكاته‌وه.
ده‌شتی جه‌مال
سكرتیری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی 20-3-2011 |