|
وه‌ڵامی
ده‌شتی جه‌مال، سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی به: ڕاگه‌یاندنێكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان
رۆژی 27-2-2010له ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ڕاگه‌یاندنێك بڵاو بووته‌وه و ده‌لێت" وته‌بێژێك به‌ناوی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند: ده‌نگۆی
رێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ولاتی
ئه‌وروپی بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری كوردانی ده‌ره‌وه بۆ
هه‌رێمی كوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه‌و هه‌ڵوێستی
حكومه‌تی له‌وباره‌یه‌وه روون و ئاشكرایه كه‌دژی
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانه. "
ئه‌م لێدوان و ڕاگه‌یاندنانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌دوای
زنجیره‌یه‌ك له‌خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران و هه‌وڵه‌كانی فیدراسیۆندا له‌ڕاستای
به‌دیهێنانی داخوازی و جیگیركردنی مافه‌كانی
په‌نابه‌راندا، دێت كه‌له‌م ماوه‌یه‌دا ڕووبه‌رووی
ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم بۆته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه‌حكومه‌تی هه‌رێم
له‌ژیر فشاری هه‌وڵه‌كانی ئێمه بۆ ده‌رخستنی ڕووی ڕاستی
سیاسه‌تی لایه‌نگری و هاوكاری كردنی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ
به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كوردستان، گویبیستی
ڕاگه‌یاندن وقسه‌ی له‌م جۆره ده‌بین، كه‌له‌ناوه‌ڕۆكدا
جگه‌له خۆدزینه‌وه‌و نه‌سه‌لماندنی خواسته‌كانی
په‌نابه‌ران ومانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ڕیكه‌وتن و
هاوكاری كردنی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا وه ته‌بریرهێنانه‌وه
بۆی، شتێكی زیاتر نییه. ئه‌مه‌له كاتێكدایه
كه‌هه‌ڵسوكه‌وتی به‌كرده‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته
له‌به‌رامبه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و ئاشكراكردنی
ئه‌و به‌ڵه‌گه‌نامانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی 5 ساڵی ڕابردوودا
ئێمه خستومانه‌ته به‌رده‌م ڕای گشتی جیهان و خه‌ڵكی
عێراق و كوردستان سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتننامه ئاشكرا‌و
نهێنیه‌كانی حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێم وهه‌روه‌ها
شاهید حاڵه‌كان له زمانی په‌نابه‌ران خۆیانه‌وه
له‌گرتووخانه‌كان وه‌یان له‌كاتی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان،
ڕاستیه‌كی پێچه‌وانه‌یان به‌م جۆره قسه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێمی سه‌لماندووه.
ڕاستی و مسداقیتی قسه‌كانی ئێمه له‌وه‌دایه كه ته‌نها
بۆ یه‌ك جاریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌عه‌مه‌لی هیچ
ئه‌رك وهه‌ڵویستیكی له‌خۆ نیشان نه‌داوه، بگره تاهاتووه
فرۆكه‌خانه‌و دانی زانیاری و هاوكاریكردن بۆ گێرانه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران حاڵه‌تێكی به‌رده‌وامی ئه‌م حكومه‌ته‌بووه.
بۆیه هه‌ر ئینسانیكی ساده كه‌له‌نزیكه‌وه ئاگاداری
هه‌ڵسوكه‌وتی چه‌وتی ئه‌م حكومه‌ته به‌رامبه‌ر هاولێتیانی
خۆی به‌گشتی و په‌نابه‌رانبێت، نا‌توانیت ناوه‌ڕۆكی ئه‌م
ڕاگه‌یاندنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌جدی وه‌ربگیرێت و وه‌ك
هه‌ڵوێستێكی براواپێكراو وه‌ری بگرێت.
ئێمه جارێكی دیكه سه‌رخه‌تی ڕاست و دروست و هاوكاری ئه‌و
سیاسه‌ته ده‌خه‌ینه‌وه ڕوو:
.
1. ساڵی 2005 ئیتفاقیه‌ك ئیمزا كراوه له‌نێوان حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عێراقی دا له‌سه‌ر رازی بوون و
هاوكاری ئه‌وان بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به اعترافی
تۆم دۆد له وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا له‌كۆبوونه‌وه‌ی
27-11-2006. به ئاماده‌ی نۆینه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم و
نۆینه‌ری سه‌فارتی عێراقی عه‌لی به‌یاتی.
2. تا ئێستا 3 وه‌جبه له په‌نابه‌ران به فرۆكه‌ی
سه‌ربازی و جا‌و به‌رگی سه‌ربازی وكه‌له‌پچه‌كراوی
ڕه‌وانه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نیو ده‌وله‌تی كراوه
له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێكراوه
به‌شاراوه‌ی و به‌دور له‌چاوی میدیاكان.
3. زیاتر له 10 وه‌جبه‌ی تر به‌فرۆكه‌ی ئه‌ڵمانی و چیكی،
كه هه‌ر وه‌جبه‌ی 50 په‌نابه‌ر زیاتر بووه له
فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر وه 2وه‌جبه له‌فرۆكه‌خانه‌ی
سلیمانی په‌نابه‌ران وه‌رگیراونه‌ته‌وه.
4. سالێ 2008 وه 2009 به به‌رده‌وامی دوو یان سێ
په‌نابه‌ر له‌ڕێگای عه‌مانه‌وه به فرۆكه‌ی هێلی ئاسمانی
مه‌له‌كی ئه‌رده‌نی دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی
هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه بێناڕه‌زایه‌تی وه‌رگیراونه‌ته‌وه.
5. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ناویان له كۆمپیته‌ری
فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر نه‌هاتووه
گه‌ڕاندویانته‌وه بۆ به‌ریتانیا، واته پێشتر لیستی
په‌نابه‌ران ده‌نێرن بۆ فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی
هه‌ولێر ئه‌وانیش موافه‌قه‌تی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
6. په‌نابه‌ران له‌گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان پێش
ناردنه‌وه‌یان تیكت (بلیت) یان پێدراوه كه بۆ ناوچه‌ی
هه‌رێمی كوردستان (KRG) دیپۆرتده‌كرێته‌وه وبه‌رده‌وامیش
به په‌نابه‌ره‌كان ووتراوه حكومه‌تی هه‌رێم رازی بوو به
ناردنه‌وه‌تان. (نامه‌كانی په‌نابه‌ران
له‌گرتووخانه‌كانه‌وه به‌رده‌وام ناردومانه بۆ
میدیاكان).
7. له‌مانگی 6-2009 یاداشتی لیكتێگه‌یشتن ئیمزاكراوه
له‌نێوان حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی دانیمارك به‌ناوی
(مژكره التفاهم) كه له‌میدیاكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه له
18 به‌ند پێك هاتووه.
8. له‌شوباتی ساڵی 2008 یاداشتێكی تر له نێوان نۆینه‌ری
حكومه‌تی سویدی وه ووشیاری زیباری وه‌زیری خاریجی عێراق
ئیمزاكراوه سه‌باره‌ت به ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی داوای په‌نابه‌ریان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
9. له14-5-2009 هه‌مان ڕێكه‌وتننامه له‌گه‌ل حكومه‌تی
نه‌رویجی ئیمزاكراوه.
10. ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا به‌رله ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره
كورده‌كان ئه‌وه‌یان پی ڕاگه‌یاندوین كه حكومه‌تی هه‌رێم
رازیبووه به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد بۆیه ئه‌وان
ئه‌م كاره ده‌كه‌ن. واته پێشتر ناوی سیانی ئه‌م
په‌نابه‌رانه خراوه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێم.. ..
11- سه‌رله به‌یانی رۆژی 12-2-2007 له‌كاتێكدا ئێمه
له‌به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی برایزنۆرتن له‌شاری
ئۆكسفۆرد له حاڵه‌تی خۆپێشاندان بووین كه ئه‌و
وه‌جبه‌یه‌ی په‌نابه‌ران كه پێك هاتبوو له 38 په‌نابه‌ر
به‌فرۆكه‌ی سه‌ربازی دیپۆرتی كوردستان ده‌كرانه‌وه
وله‌رێگای نۆینه‌رمان له‌شاری هه‌ولێر به به‌رێز دكتۆر
نوری عوسمان (له دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) مان
ڕاگه‌یاند فرۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مرۆ به‌رێ ده‌كه‌ویت
له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ده‌نیشێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و حكومه‌ت له‌گه‌ل ناردنه‌وه‌ی
به‌زۆری په‌نابه‌ران نیین ئه‌وا ئه‌و په‌نابه‌رانه
وه‌رمه‌گرنه‌وه له وه‌ڵامدا به نۆێنه‌ری ئێمه‌یان
ڕاگه‌یاندبوو كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه ئه‌وه
شه‌ریكه‌ی ئه‌هلی یه؟ دوامان لێ‌كرد خۆی بێت بۆ
فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئێمه كۆمه‌ڵێك
ڕۆژنامه نووسمان نارد یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی كرابووه به
ئاسایشه‌وه نۆینه‌ری ئێمه‌و رۆژنامه نووسه‌كانیان
ده‌ستبه‌سه‌ر كردبوو و ته‌له‌فیزیوونه‌كانی فرۆكه‌خانه‌یان
كوژاندبووه و فرۆكه‌كه له مه‌خزه‌نی فرۆكه‌خانه
نیشتبووه وه‌كۆسته‌ریان هێنا بوو له‌گه‌ڵ هیزی تایبه‌ت.
..
12- زیاتر له‌مانه‌ش هێڵی ئاسمانی زاگرۆس به‌رده‌وام له
شاری فرانكفۆرت تیكتی فرۆشتوه به حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ
ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌په‌نابه‌ریان
ڕه‌تكراوه‌ته‌وه تا ئێستا زیاتر له8په‌نابه‌ر له‌م
ڕێگه‌یه‌وه نێراوه‌ته‌وه بۆ كوردستان چه‌ند جار به‌نامه
ئاگادرمان كردونه‌ته‌وه له‌م كاره ده‌ستهه‌ڵگرن.
13-ساڵی 2005 رێكخراوی ئێمه ویستمان یه‌كێك له‌و
په‌نابه‌رانه‌ی كه له‌وه‌جبه‌ی 15 په‌نابه‌ر به فرۆكه‌ی
سه‌ربازی نیرابوونه‌وه به‌هه‌ڵه ،وه‌زاره‌تی ناوخۆی
به‌ریتانیامان ناچار كرد كه بهینێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی
كوردی شاری موسڵ بوو وه نائه‌منه به‌داخه‌وه حكومه‌تی
هه‌رێم ته‌واوی زانیاری به وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابوو به‌و
هۆیه‌وه هاتنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره ڕاگیرا.
14-به‌به‌رده‌وامی پێش ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كان بنیشێنه‌وه
له‌فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی هه‌ولێر، هێزی تایبه‌ت بۆ
په‌نابه‌ران ئاماده‌كراوه‌و چوونه‌ته نیو فرۆكه‌كانه‌وه
هه‌ر په‌نابه‌رێك دانه‌به‌زیبووبێت شه‌قكاری و لیدراون
وسوكایه‌تیان پێكراوه. وه‌پێداویستیه‌كانیان له ژیر پردی
عه‌ینكاوه فریدراوه وپێش وه‌خت كۆستریان بۆ
ئاماده‌كراوه واته حكومه‌تی هه‌ریم بێ‌ئاگا نه‌بوو
له‌پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه.
زیاتر له‌مانه له‌ماوه‌ی ئه‌م 5 ساڵه‌دا به به‌رده‌وامی
تا جه‌ژنی ساڵی تازه‌ش په‌نابه‌ران دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی
نیو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كراون هیچ ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له‌و
باره‌یه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز
نه‌بووته‌وه. ته‌نانه‌ت به‌ده‌یان په‌نابه‌ر
له‌گرتووخانه‌كانی سوید‌و به‌ریتانیاو دانیمارك. . وڵاتانی
تر له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری بێمافی به‌ڕووكراونه‌ته‌وه حكومه‌تی
هه‌رێم بۆ به‌رگری له هاوڵاتیانی خۆی بچوكترین هه‌ڵویستی
له‌خۆی نیشان نه‌داوه، ئه‌گه‌رچی چه‌ندینجار
ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وحاڵه‌تانه وه‌یان ون بوونی
په‌نابه‌رانێك له‌ولاتانی دراوسێ. هه‌روه‌ها "تانیا
ته‌ڵعه‌ت گلی ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
له‌لێدوانێكدا به‌سایتی ده‌نگوباسی راگه‌یاند:
ئه‌وه‌نده‌ی لیژنه‌كه‌یان ئاگادار بێت و له‌كاتی
كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا، حكومه‌تی
عیراق یاداشتێكی لێكگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا
ئیمزا كردوه كه قه‌رزیان له‌سه‌ر عیراقه‌و له‌به‌رامبه‌ر
وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره عیراقیه‌كان ئاماده‌ن
له‌رێژه‌یه‌كی زۆری قه‌رزه‌كه‌یان خۆشببن. "وه‌رگیراو
له سایتی ده‌نگو باس.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه خه‌رمانێك له‌و به‌ڵگانه‌ن كه ڕاستی
و دروستی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌وشی
په‌نابه‌ران و خۆاسته‌كانیان ده‌خاته‌ڕوو. هاوكاتیش
وه‌ڵامێكه به‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی كه‌ئه‌م حكومه‌ته
به‌رابه‌ر به‌هه‌وڵ وخه‌باتی فیدراسیۆن بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌ی په‌نابه‌ران گرتویه‌تیه‌به‌ر.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی سه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم جدی و په‌رۆشی
په‌نابه‌ران و خواسته‌كانی ئه‌وانن ئه‌وا بابه‌ڕه‌سمی ڕای
بگه‌یه‌نن كه له دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانن و
به‌كرده‌وه‌ش په‌نابه‌ری به‌زۆر نێراوه وه‌رنه‌گرێته‌وه
وده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی به‌ڕووی
په‌نابه‌رانی به‌زۆر نێراوه دابخه‌ن و ئه‌و به‌ندو
به‌سته نهینییه‌یانه‌ی كه ئه‌م حكومه‌ته له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا به‌ستویه‌تی ده‌ستبه‌جێ
هه‌ڵبوه‌شینێته‌وه و وه‌ڵام به داخوازیه‌كانی
په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كان بداته‌وه.
|