ئاماده‌بووانی به‌رێز:
به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عێراقیه‌وه زۆری سوپاس و ستایشی ڕێكخراوی
(Refugees Welcome)وتۆری دژی ڕاسیزم و به‌ری مافی
نیشته جێبوون بۆ هه‌موان ده‌كه‌م كه ئه‌م
كۆبوونه‌وه گرنگه‌ی بۆ ئێمه سازدا. زۆر سوپاسی
هه‌موو ئه‌ولایه‌نانه ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام
به‌هه‌وڵی ئێمه‌وه بوون و هاوكاری یان كردووین و
له‌پال كه‌مپین وكارو هه‌ڵسورانه‌كانی فیدراسیوانی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی ڕاوه‌ستان و
پشتیوانیان له‌خواسته‌كانی ئێمه و په‌نابه‌ران
كرد. هه‌روه‌ها زۆر به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی ئێوه‌ی
ئازیز ده‌كه‌م.
به‌ریَِزان:
به‌داخه‌وه كاتێك خه‌ریكی خۆئاماده‌كرنی ئه‌م
سه‌فه‌ره‌م بووم بۆ ئێره هه‌واڵی ئه‌و
په‌نابه‌ره نیجیریه‌م بیست كه له‌ژیر ده‌ستی
پۆلیسی سویسرادا گیانی له‌ده‌ستدا. شۆكی كردم !
له‌وڵاتێكدا كه مافی مرۆڤ‌و دیمكراسیو ووڵاتی یاسا
زۆر به‌گه‌وره‌ی ده‌نوسرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه
قوربانیانی جه‌نگو نائارامی جێگه‌یان تیا
نابێته‌وه. به‌ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقیه‌وه پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆم
ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و په‌نابه‌ره ده‌كه‌م.
ئاشكرایه كه نزیك 8ساڵ به‌سه‌ر داگیركاری
عێراقدا تێپه‌ر ده‌بێت. ئه‌وه زۆر ڕوونه بۆ ڕای
گشتی دنیای شارستانی و خه‌ڵكی عێراق و به‌ڵگه‌ی
پێویست نییه، ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی عێراق
به‌ئاره‌زووی خۆیان ڕوویان له ژیانی په‌نابه‌ریتی
نه‌كردووه به‌ڵكو ئه‌وه بارودۆخی جه‌نگ
وداگیركاری ونه‌بوونی ئه‌منیه‌ت وتیرۆر وئینسان
كوژی و ناهه‌موواره‌یه كه‌بۆته سه‌رچاوه‌ی
ڕووتێكردنی په‌نابه‌رانی عێراقی بۆ ده‌ره‌وه‌ی
ووڵات.
خۆتان ڕۆژانه وێنه‌ی كاره‌ساته دڵته‌زینه‌كانی
خه‌ڵكی عێراق ده‌بینن كه‌له‌شاشه‌ی
ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه بڵاوده‌بیته‌وه، بۆیه من
نامه‌ویت له‌قسه‌كانمدا ئاماژه به‌قوربانیانی
جه‌نگ و داگیركاری بده‌م، من نامه‌وێت باس
له‌ئیغتسابی ژنان و ده‌ست درێژی هیزه‌كانی
ئه‌مریكاو و حكومه‌تی عێراقی بكه‌م بۆسه‌ر خه‌ڵك.
ته‌نانه‌ت من نامه‌وێت باسی شه‌ری تایه‌فه‌گه‌ری و
كێشه‌و ملمڵانێ نێوان چه‌كداره‌كانی سوونه وشیعه
بكه‌م، نامه‌ویت باس له‌وه‌بكه‌م كه چۆن تیرۆریزم
و ده‌سته‌و تاقمی چه‌كداری ئیسلامی و پاشماوه‌كانی
به‌عس له‌هه‌رشوینێك ده‌ستیان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه
زالبێت، چ به‌لاو موسیبه‌ت و تاوانیكیان ڕوبه‌ڕووی
خه‌ڵك كرۆته‌وه..
من نامه‌وێت باس له ئاماری كوشتنی ڕۆژنامه نوسان
وتیرۆر وله‌ناوبردنی كه‌سانی شاره‌زارو
ته‌كنوكراتو پرۆفیسورو ومامۆستای زانكۆ بكه‌م كه
به‌رده‌وام ئاماره‌كانی ڕوو له‌سه‌ره ،ته‌نانه‌ت
كوشتنی ژنان بێ مافیانو چه‌وساندنه‌وه‌یانو
به‌رده‌بارنكردنیان وخه‌ته‌نه‌كردنی كچان كه
وینه‌كانی ویژدانی دنیای ڕاچله‌كاند. .. نامه‌وێت
باسی بێمافی كریكاران‌و سه‌ركوتی
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانییانتان بۆ بكه‌م كه به‌ده‌ستی
ئه‌حزابه میلیشیایه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵیدا
ده‌رگیرن.
ئه‌وه‌ی واقعیه عێراقی دوای ڕژیمی له‌ناوچووی
به‌عس كراوه‌ته كۆمه‌ڵگایه‌ك كه نه‌ده‌وڵه‌تێك
هه‌یه ژیان وئه‌منیه‌تی خه‌ڵك بپاریزێ و نان و
كار و مافه‌كانیان چاودیری بكات، وه‌نه قانونیك
هه‌یه كه تاڵانچیان وموفته‌خوران وئاژاوه‌چیان و
ئینسان كوژان ده‌ستگیربكاو لییان بپێچێته‌وه.
به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌ستووره پاڵی داوه
به‌داگیركاری و هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه و ئه‌وه‌شی
پیی ده‌گوترێ ده‌ستوور بۆ به‌ڕه‌واكردنی
ته‌قسیماتی قه‌ومی وئاینییه و بۆ به‌ره‌سمیه‌ت
پیدانی شه‌رو پیكدادانی تایه‌فه‌گه‌ری
به‌ده‌سه‌ته‌وه گیراوه.
به‌دوای 8ساڵ عێراقی دوای سه‌دام. نه‌ده‌توانرێ
قسه‌یه‌ك بۆئه‌منه‌یه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك بكرێ
ونه ده‌توانرێ باس له‌ماف و ئازادی بكرێ، ئه‌وتا
نزیك به 4 ملیۆن خه‌ڵك بۆ خۆده‌ربازكردن
له‌وبارودۆخانه ژیانی ئاواره‌بوونیان
له‌ووڵاته‌كانی ئه‌رده‌ن و سوریا و ئیران ومیسرو
لوبنان ویونان توركیا و كووه‌یت هه‌ڵبژاردووه.
كه‌دیار ئه‌م بارودۆخه سه‌رچاوه‌یه‌كی رووتێ
كردنی په‌نابه‌رانی عێراقی بۆ ووڵاتانی ئه‌وروپایی
وله‌وانه‌ش سویسرای پێكهێناوه.
هه‌موو سیناریووی گاڵته جارانی هه‌ڵبژاردنتان
بینی وه من وه‌ك چاودیرێكی سیاسی له‌كوردستان
بووم ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ته‌بلیغات بۆ بایكۆتكردنی
هه‌ڵبژاردن ده‌ستگیركرام، له‌نیو برۆپاگه‌نده‌كانی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، ته‌واویی هێزوباڵ و قه‌واره
سیاسیه‌كانی نیو ساحه‌ی سیاسی عێراق
به‌كوردستانیشه‌وه نه‌مابوو كه كۆمه‌ڵگا
نه‌خه‌نه به‌رده‌م نائه‌منی بێ وێنه، ومنداڵان
نه‌كه‌ن وه‌سیله‌ی پرۆوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان
،تا ڕفاندن‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی كاندیده‌كان ،
هه‌ڕه‌شه‌كردنی نان برینی كریكاران‌و فه‌رمانبه‌ران
كه ئه‌گه‌ر به‌شداری نه‌كه‌ن وده‌نگ نه‌ده‌ن
له‌كار ده‌رده‌كرێن ، تا ده‌گاته ڕفاندن‌و لێدان‌و
سوكایه‌تی به‌رۆژنامه‌نوسان. ئه‌مه جگه
له‌ته‌زویراتی بێ وینه‌و ده‌نگ كرین وفرتو فیڵ كه
سیمای سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی داگرتبوو.
به‌وه‌شی كه هیچ براوه‌یه‌كی به‌و حزب‌و لایه‌نه
سیاسیانه نه‌بوو كه به‌اعترافی خۆیان 7ملیون
له‌خه‌ڵكی عێراق كه مافی ده‌نگدانی هه‌بوو
به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا نه‌كرد ، پێ وانه‌بوو
ئاڵوگۆرێكی ڕیشه‌ی له‌بارودۆخی عێراقدا پێك دێت
جگه له‌هێشتنه‌وه‌ی هه‌مان ده‌سته‌و تاقمی تایفی
ومه‌زهه‌بی قه‌ومی به‌سه‌ر ژیان‌و ئانیده‌ی خه‌ڵكی
عێراقه‌وه. هه‌موو ئه‌وكاره‌ساته یه‌ك له‌دوای
یه‌كه جه‌رگبره‌كان كه ڕۆژانه ده‌بنه سه‌ردێری
یه‌كه‌می هه‌واڵی میدیا و ماس میدیای دنیاش هێشتا
نه‌ی توانیوه ویژدانی نوستووی ئه‌م حكومه‌ته
ئه‌وروپیانه ته‌كان بدات بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتن له
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ ناو ئه‌و
دۆزه‌خی جه‌نگ و نائه‌منی و داگیركاری و كوشتاره‌ی
خۆیان ناچارن بیكه‌نه مانیشتی ده‌زگا
ڕاگه‌یاندنه‌كانیان. په‌نابه‌رانی عێراقی
كراونه‌ته ناونیشانێكی بێ مافی و مامه‌ڵه‌ی نا
ئینسانیانه‌ی حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا وولاتی
دراوسێ عیراق‌و به‌حزب وهیزه قه‌وراسیاسیه‌كانی
عێراق‌و كوردستانیشه‌وه وه‌ك كارتێكی سیاسی
له‌پێناو قازانج‌و پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات و قازانج
وسود سه‌رمایه‌دا به‌كارده‌برێن.
كوردستانیش كه‌حكومه‌تی سویسرا و حكومه‌ته‌كانی
ئه‌وروپا به ناوچه‌یه‌كی ئارم ناوی ده‌بات 19
ساڵه 4 ملیون كه‌س له‌خه‌ڵكی كوردستان
له‌چاوه‌روانیدا وبه‌دیار سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا
وه و له‌ژیر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دووحزبی چه‌كداری
قه‌ومییه‌وه ڕاگیراوه كه جگه‌له گیرفان پركردن
و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردنوگه‌نده‌ڵی بردنی سه‌روه‌ت و
سامانی كۆمه‌ڵگا هیچ شتێكی ئه‌وتۆیان بۆخه‌ڵك
نه‌كردووه. كاتێكیش خه‌ڵك بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و
مافانه‌ی خۆی داواكاری پێشكه‌ش بكات و
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێ و خۆپێشاندان بكات ،ئه‌وا
ده‌كه‌وێته به‌ر په‌لامارو ته‌قه‌كردنی هیزه‌كانی
ئاسایشی ئه‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی كوردستان..
وه‌زعیه‌تی ژیانی خه‌ڵك تادێت له‌سه‌ختی و گرانی
وناهه‌مورایدا نقوم ده‌بێت. سه‌ره‌تاترین
پیداویستی خه‌ڵكی كوردستان كه ئاوی خواردن و
پیداویستیه‌كانی ڕۆژانه‌یه‌تی له‌به‌رده‌ست خه‌ڵكی
كوردستان شك نابرێت. خواردنی ئێكسپایه‌ر
ده‌رخواردی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌درێت به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ده‌نگت لێوه به‌رز بێته‌وه به خائن
ونۆكه‌ری بیگانه‌و تێكده‌ر تاوانبار ده‌كرێت
وڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێی یان ته‌نانه‌ت به‌نهێنی
ده‌رفینرێ وسه‌رنگون ده‌كرێێ! ئه‌مه ئه‌و
واقعیه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه كه
لاوانی و دانیشتوانی كوردستانی هانداوه كه وڵات
به‌جی بهێڵن و ژیانی په‌نابه‌ری ئینخاب بكه‌ن.
هه‌قیقه‌تی ده‌سه‌ڵات له‌كوردستان جگه له
گه‌نده‌لی و فه‌سادو سه‌ركوت و پركردنی
زیندانه‌كان له‌خه‌ڵكی ئازادی خواز‌و نائۆمید كردنی
گه‌نجان وبێ حقووقی ژنان و مندالان و گرانی و بێ
ئاوی بێ كاره‌بای وه هه‌ره‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی و
ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی له‌خه‌ڵكی كوردستان، شتیكی
زیاتر نیشان نادات. ئه‌م ڕاستیانه له‌زمانی خودی
ئه‌مریكاوه دانیان پێدا نراوه، ئه‌وه‌تا ڕاپۆرتی
ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شایه‌تی
له‌سه‌ر پێشیلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ده‌ن
له‌كوردستان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی راپۆرتی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌رۆشنی ئاماژه‌به
ناجیگیری وه‌زعی كوردستان ده‌دات. ته‌نانه‌ت
راپۆرته‌كانی هیومه‌ن رایت وچ و امنستی ئه‌نته‌ر
ناشنال هه‌موو گه‌واهی ئه‌و راستیه ئه‌ده‌ن كه
له‌كوردستان ئینتیهاكی حقوقی ئینسان و ژنان‌و
رۆژنامه‌نوسانو هه‌یه.
به‌م جۆره ئه‌وه خه‌ڵكی عێراق وكوردستانه
كه‌له‌ئاكامی بارودۆخێكی سیاسییه‌وه ناچاربوون
ڕێگای په‌نابه‌ریتی هه‌ڵبژێرن. بارودۆخیك كه
به‌شێك له حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا به‌شدارن تیدا
و به‌رپرسیارن له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وبارودۆخانه‌ی
كه ڕووی له‌خه‌ڵكی عێراق ناوه، بۆیه ده‌بێ
به‌چاوێكی ئینسانی یه‌وه ته‌حه‌موولی ئاكامی
سیاسه‌ته‌كانی خۆیان بكه‌ن،وه ئه‌گه‌ر باسی
ڕه‌چاوكردن و ڕێزگرتنی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن ده‌بێ
بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه په‌نابه‌رانی عێراقیش
مرۆڤن كه ڕووبه‌ڕووی زۆر و سه‌ركوت و كوشتار
بونه‌ته‌وه به ناچار وڵاتیان به‌جێ هێشتوه و
شایه‌نی به‌ڕه‌سمێت ناسینی مافی په‌نابه‌ریین.
به‌لام كاره‌ساته‌كان بۆخه‌ڵكی عێراق
هه‌ربه‌وه‌نده ته‌واو نابێت، به‌تایبه‌تی وه‌ختیك
خۆیان وه‌ك په‌نابه‌ران له‌سایه‌ی سیاسه‌تی دیپۆرت
و مامه‌ڵه‌ی ده‌وڵه‌تدا ده‌بیننه‌وه. له‌م
باره‌وه خوتان ئاگادارن له‌ماوه‌ی ڕابردوودا
حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا په‌یتا په‌یتا
كه‌وتونه‌ته گیانی په‌نابه‌رانی كور‌و عێراقی و
حه‌مله‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌دژی په‌نابه‌رانی كوردی
عێراقی به‌ڕێخست ، په‌لامار و گرتن و ڕاونان و
پركردنی دیتینشنه‌كان له‌په‌نابه‌ران سه‌ر ئه‌نجام
ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار له‌په‌نابه‌رانی كوردی عێراقی
به‌كه‌له‌پچه‌و فرۆكه‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی
فرۆكه‌خانه‌ی عێراق‌و كوردستانكراونه‌ته‌وه.
تائێستا ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیانه‌ی
پێچه‌وانه به‌خواستی خۆیان ڕه‌وانه‌ی
عێراقكراونه‌ته‌وه گه‌یشتۆته 4300،چوار هه‌زار
سێسه‌د په‌نابه‌ر. ئه‌م حه‌مله‌یه‌و ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تان له‌دژی په‌نابه‌ران درێژه‌ی
هه‌یه، هێشتا برینی خزمه‌تگوزاریه‌كان و
خانووبه‌ره، ره‌فزی راسته‌وخۆ و به‌كۆمه‌ڵ
نه‌بوونی مافی كاركردن و خۆیندن وبه‌زۆر ئیمزاپێ
كردنی په‌نابه‌رانی عیراقی بۆدیپۆرت بوونه‌وه ، و
رۆژانه به ده‌یان په‌نابه‌ری كوردی عیراقی
نامه‌یان بۆ ده‌چێت و داوایان لێ ده‌كریت كه ئه‌و
نامانه ئیمزا بكه‌ن و رازی بن به‌گیرانه‌وه‌ی
ئاره‌زوو مه‌ندانه‌و له‌حاله‌تی ئیمزا نه‌كردن
ئه‌وا خانووبه‌ره‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانیان لی
ده‌سه‌ندرێته‌وه،وه‌یان زیندانیان ده‌كه‌ن
ناچاریانده‌كه‌ن تا رازی بن به گه‌رانه‌وه. .
پركردنی گرتووخانه‌كان له‌په‌نابه‌ران لێكدابرینی
ژنان له‌مێردو منداڵه‌كانیان ،ته‌نانه‌ت
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له‌ترسی هه‌ره‌شه‌ی
ناردنه‌وه ده‌ستیان بۆ خۆكوژی بردوه وه‌یان
به‌هۆی ئه‌م سیاسه‌ته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر
له‌په‌نابه‌ران شۆینی حه‌وانه‌ی خۆیان جێهێشتوه
ترس له‌دیپۆرت كردنه‌وه بۆته به‌لایه‌كی گه‌وره
به‌سه‌ریانه‌وه.
ئه‌و په‌نابه‌رانه‌شی كه به‌زۆر دیپۆرتی عێراق
كراونه‌ته‌وه له بێ ئاسۆی و نائۆمیدی قه‌راریان
گرتووه تیایاندایه خۆكوژی كردوه ! بێ ئیراده
بوو ،چه‌ندین په‌نابه‌ر باری ده‌روونی تێكچوه‌یان
بێ سه‌روشۆینكراوه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئه‌و
حزبانه‌ی كوردستانه‌وه. تا ئێستا بچوكترین
به‌رپرسیاریتی نیشان نه‌دراوه له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ر
دیپۆرتكراوه‌كان ، له‌كاتێكدا تیایاندا ژن و
منداڵی له‌دوای خۆی جێماوه. تیایاندایه
مومته‌له‌كاته‌كانو پێداویستیه‌كانی دوای دیپۆرت
له‌دوای خۆی جێماوه. .. ئه‌گه‌ر چی فیدراسیۆنی
ئێمه تا ئێستا 2بار له‌كوردستان خۆپیشاندانی
ناڕه‌زایه‌تی كردوه چه‌ندین جار به‌شێوه‌ی یاداشت
داواكاریه‌كانی په‌نابه‌ره دیپۆرتكراوه‌كانی
خستۆته به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵات به‌داخه‌وه تا ئێستا
بچوكترین به‌رپرسیاریتی نیشان نه‌دراوه له ئاستی
ئه‌م پرسه گرنگه‌دا.
به‌ریزان:
له‌پێشدا ده‌بێ ئه‌وه قبوڵبكرێ كه كێشه‌و كه‌یسی
په‌نابه‌رانی كورد‌و عێراقی كه‌یسێكی سیاسی یه ،
كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی لایه‌نیكی
به‌رپرسیاران ومسولێتیان له‌ئه‌ستۆیه،
به‌تایبه‌تی ئه‌وه بڕیاری جه‌نگ و سیاسه‌ته‌كانی
ئه‌وه كه كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌م ڕۆژه
گه‌یاندووه. وه ئه‌وه ئه‌وانن كۆمه‌ڵگای
عێراقیان به‌سه‌ر چه‌ند شوعبه‌ی قه‌ومی تایفی و
مه‌زهه‌بیدا دابه‌شكردوه. حكومه‌تی توافقاتیان
پێك هێناوه و پشتیوانیان لێده‌كه‌ن. له‌جیاتی
مافی یه‌كسانی هاوڵاتی بوون هه‌ویتی قه‌ومی
مه‌زهه‌بیان به به‌ری خه‌ڵكی عێراقدا
داسه‌باندوه.
ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین به‌ر به شه‌پۆلی
په‌نابه‌رانی عێراقی بگرین ، ڕێگا چاره ئه‌وه‌یه
پشتیوانیه‌كی نیو نه‌ته‌وه‌یی بۆ گێرانه‌وه‌ی
مه‌ده‌نیه‌ت له‌عێراقدا به‌رێبخه‌ین ، ئه‌ویش
له‌پێناو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی عه‌لمانی
غه‌یره‌قه‌ومی غه‌یره دینی له‌عێراق كه‌له‌سه‌ر
بناغه‌ی مافی هاولاتیانی یه‌كسان دامه‌زرابی و
ڕێگا بدات خه‌ڵك خویان كاروباری خۆیان
به‌ڕێوه‌به‌رن.
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سكولار و مه‌ده‌نی
كه‌مافی هاوڵاتیانی یه‌كسان به‌بێ جیاوازی
بۆهه‌مووان به‌ڕه‌سمی بناسری ونوینه‌رانی خه‌ڵك
تیا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن.. له‌م چوارچیوه‌یه‌ش دا
دانانی ده‌ستوور وڕیكخستنی ژیانی قانونی كۆمه‌ڵگا
وماف وئازادییه شه‌خسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
فه‌رد له‌عێراقدا به‌پیی مافی ئینسانی جیهانی
جێگیر بكات ، ده‌بێ به‌په‌له هه‌نگاوهه‌ڵ بگیرێ
بۆ سازدانه‌وه‌ی بناغه‌كانی ئابووری و خه‌ده‌ماتی
كۆمه‌ڵایه‌تی تا سه‌ره‌تاكانی ژیان بخرێته
به‌رده‌ستی دانیشتوان و گرفتی نه‌بوونی وبیكاری و
خه‌ده‌ماته‌كان چاره‌سه‌ربكرێ.
له‌كوردستانیش بریاری به‌رپاكردنی ڕیفراندۆمێك بۆ
جیابوونه‌وه و دامه‌زاراندنی ده‌وڵه‌تێكی
سه‌ربه‌خۆ بخرێته به‌رنامه‌وه و پشتیوانی له‌م
خواسته ڕه‌وایه‌ی خه‌ڵك بكرێ. ئه‌گه‌ر كاركردن
به‌ئاقاری گێرانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بۆعێراق و
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سكولار ڕێگاچاره‌ی
وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی دیارده‌ی په‌نابه‌رێتیی
بێت، ئه‌وه ده‌بێ به‌رنامه‌یه‌كیش هه‌بێت بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ریتی عێراقی له‌خودی
وڵاتانی ئه‌ورپاشدا. كه ئێستا وه‌كو دیفاكتۆ
مه‌وجوده و ناكرێ به پشتگۆێ خستن و وه‌ڵام
نه‌دانه‌وه و به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان بۆ ناو
جه‌هنه‌می ژیانی عێراق خۆیان له به‌رپرسیاریتی
بدزنه‌وه.
بۆئه‌مه‌ش ئێمه سه‌رخه‌تی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌یه
ده‌خه‌ینه ڕوو كه ده‌توانێ له‌یاداشتنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شی هه‌موولایه‌كمان بێت‌و بیخه‌ینه به‌رده‌م
حكومه‌تی سویسرا و حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا. كه
به‌بروای من ئه‌توانێ ببێته بنه‌مای كاریكی
گه‌وره‌و ئینسانی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌كێشه‌ی
په‌نابه‌رانی كورد و عێراقی له‌ئه‌وروپادا:
1. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی گێرانه‌وه‌ی به زۆری
په‌نابه‌رانی كوردوعێراقی و هه‌ر ڕێكه‌وتنێك كه
له‌سه‌ر په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی و
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیمزاكراوه به‌نهێنی.
2. سه‌رجه‌م په‌نابه‌ره زیندانیه‌كان ئازاد بكرێن‌و
توندوتیژی پۆلیس‌و ده‌زگانی ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر به
په‌نابه‌ران ڕابوه‌ستێ.
3. دانی مافی په‌نابه‌ری به په‌نابه‌رانی كورد‌و
عێراقی به‌عینوانی قوربانیانی جه‌نگ ونائارامی.
4. كردنه‌وه‌ی مه‌له‌فی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی سالانێكی
زۆر كه‌یسه‌كانیان ڕاگیراوه وه‌یان وه‌ڵامی ڕه‌فزیان
پێدراوه و به‌رێوه‌بردنی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا
له‌به‌رامبه‌ر كه‌یسه‌كانیان.
5. گێرانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌نه‌فیته‌كان بۆ
په‌نابه‌ران وڕێگه‌نه‌دان به برینیان له‌ژێر هیچ
به‌هانه‌یه‌كدا..
6. مافی خۆیندنو كاركردن بۆ هه‌موان به‌یه‌كسانی.
7. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی نائه‌منن و وڵاتی
جه‌نگین.
بێگومان په‌نابه‌رانی كورد وعێراقی وكێشه‌كه‌یان
به‌ته‌نها ناتوانن به‌هیچ ئه‌نجامێك بگه‌ن،
پشتیوانی ئێوه و به‌ره‌ی ئازادی خوازی و علمانێت
وحزب و ڕێكخرارو ئه‌ندام په‌رله‌مان و لایه‌نه‌كان
ده‌توانن هێزیكی گه‌وره‌ی مادی و مه‌عنه‌وی بێت بۆ
پشتیوانی كردنی ئه‌و جه‌بهه ئازادی خواز‌و ئینسان
یه‌ی له‌عێراقدا به‌رێ كه‌وتووه وله‌پێناو كۆتای
هێنان به‌جه‌نگو نائه‌منی و خوازیاری گێرانه‌وه‌ی
مه‌ده‌نیه‌ت و سكولاریزمه بۆكۆمه‌ڵگای عێراق،
له‌سویسرا و وڵاته ئه‌ورپیه‌كانی دیكه‌ش
ده‌توانیین له‌ئاستی رێكخراوه په‌نابه‌ریو
ئینسانی یه‌كان به‌ره‌یه‌كی یه‌گرتوو پێك بهینیین
دژ به سیاسه‌تی گه‌راِنه‌وه‌ی به‌زۆری
په‌نابه‌ران و ،گرتووخانه ده‌ست به‌سه‌ره‌كان،
وفشار بخه‌ینه سه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌ڕێگای
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین وخۆپیشاندان ولوبی
به‌رێخستن له‌په‌رله‌مان بۆ ڕاگرتنی ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی نائه‌منن.
به‌رێزان"
ئێوه نۆینه‌رانی ڕێكخراوه په‌نابه‌ری و ئینسانی‌و
ئه‌ندام په‌رله‌مانو لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌توانن
ده‌ورێكی به‌رچاوتان بێت له‌كۆتای هێنا به‌و
تراجیدیا ترسناكه‌ی به‌رۆكی به به‌به‌شێك له
هاوڵاتیانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه گرتوه كه به‌سوتفه
له‌عێراق له‌دایك بوون ،ئێمه نابێ لێگه‌رین
مافه‌كانی ئینسان به عینوانی بوونه‌وه‌رێكی
كۆمه‌ڵایه‌تی پایه‌ماڵ بكرێ. مافه‌كانی ئینسان
جیهانینو جیهانداگرن ئه‌ركی هه‌موانه له‌و
پێناوه‌دا تێ‌بكۆشین. هه‌وڵه‌كانمان به‌گه‌ر بخه‌ین
هه‌روه‌ك چۆن دژ به هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ
به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی عێراق‌و ئه‌فغانستانو
وفه‌له‌ستین ده‌ورتان گێڕاوه . . چاوه‌ڕوانیمان
ئه‌وه‌یه ده‌وری كارساز و عه‌مه‌لی بگێرن.
سه‌ركه‌تن له‌م هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتنه بۆ
ئینسانێت و بزووتنه‌وه‌كه‌مان.
ئێمه پێكه‌وه به‌هیز ده‌بین وه‌به‌رده‌وام
ده‌بین له‌كه‌مپینی بێ ووچان بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م
نه‌خشه‌و پلانانه‌ی دژی په‌نابه‌رانی كورد و
عیراقی به‌رێوه ده‌چێ.
پژی هاوكاری و پشتگیری بۆ كۆتای هینان به
سیاسه‌تی به‌زۆر دیپۆرتی په‌نابه‌ران و دژ
به‌سیاسه‌تی جیاكاری
نا بۆ دیپۆرت وه راسیزم به‌لێ بۆ مافی نیشته‌جێ
بوون و مافی ئینسانی. . مافی په‌نابه‌ری مافی
ئینسانه