دژ بە لیدان وزیندانو سوکایەتیکردن بە پەنابەران دەنگی نارەزایەتی هەلبرن!

 با پیلانی سەراسەری حکومەتەکانی ئەوروپاو حکومەتی عیراقی دژ بە پەنابەران بەشکست بکیشین!

لە خۆپیشاندانی نارەزایەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی بەردەم بالۆیزخانەی عیراقی لە لەندەن بەشداری بکەن.

 رۆژی: چوار شەمە 2010.06.10: کاتژمیر: 1230 130 تا پاشنیوەرۆ: شۆین: بەردەم بالویزخانەی عیراقی لە لەندەن
3 Elvaston Place، London SW7 5QH، : نزیکترین ئیستگای قیتاری: Gloucester Road

هەمان رۆژ لە بەردەم پەرلەمانی ئیرلند لە شاری دبلن لە پیناو بەرگری لە مافەکانی پەنابەران خۆپیشاندان ساز دەکریت و نۆینەری فیدراسیۆن تیا بەشداری دەکات

شۆین IN FRONT OFIRISH PARLEMANT IN DUBLIN ،

 لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا زیاتر لە 200 پەنابەری عیراقی کە زۆربەیان هاولاتیانی هەریمی کوردستان بوون بە شیواز مامەلەیەکی ئەوپەری نا ئینسانیانە لەلایەن حکومەتە راستەکانی بەریتانیاو نرویجو سویدو هۆلندا وە دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کراونەتەوە لە چوار چیوەی ریکەوتنامەی حکومەتی عیراقی لە گەل وولاتانی ئەوروپادا. دوای ئەوەی بە هەول کۆششی فیدراسیۆن و ریکخراو حزبو لایەنە سیاسی و نوسەرانو رۆژنامەنووسانو خەلکی ئازادی خوازو لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان، حکومەتی هەریم ناچار کرا پەنابەران لە فرۆکەخانەی سلیمانی و هەولیر وەرنەگریتەوە بەلام جاریکی تر حکومەتی بەریتانیا وحکومەتەکانی دیکەی ئەوروپا رەوشیکی تر و تاکتیکیکی تریان گرتووتەبەر تا بتوانن سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران دریژە پیبدەن و زەختو فشارە ونارەزایەتیەکانی پەنابەران لەسەر شانی خۆیان کەم بکەنەوە، ئەمجارەیان سیاسەتیکی سەراسەریان گرتۆتە پیش لە ریگای کۆمپانیاوهیلی ئاسمانی و دەزگا تایبەتیەکانە دریژە بە بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران ئەدەن، کە ئەویش کۆمەل کۆمەل ئەو پەنابەرانەی داوای پەنابەریان رەتکراوەتەوە لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپاوە دەکرینە یەک. دوای ئەوەی زیندانیان دەکەن پۆل پۆل ئەم وولات ئەوولاتیان پیدەکەن و پاشان دیپۆرتی بەغدا دەکرینەوە. لە فرۆکەخانەی بەغداش بە لیدانو سوکایەتی و تەشهیرکردن بە ئیرادەی ئازادانەی ئەو پەنابەرانە دادەبەزرین، پاشان هەر ئەوەی هاولاتیانی کوردستانی بن سەرباری لیدان و سوکایەتیپیکردن وبەکارهینانی زمانی ناشارستانیانە، زیندانیان دەکەن و داوای کەفیلو ناسنامەی عیراقی دەکەنە مەرجی ئازادکردنیان. تەنانەت لە وەجبەی 22-9 هاولاتیانی کوردستانی ئیرانی تیا بوو گەر هەولی لایەنەکان نەبوایە لەلایەن حکومەتی عیراقیەوە تەسلیم بە جمهوری ئیسلامی ئیران دەکرانەوە. ئەم هەنگاوەی حکومەتە میلیشیایەکی مالیکی و حکومەتەکانی ئەوروپا لە کاتیکدایە کە نارەزایەتی بەرین سەراسەری وولاتانی ئەوروپا داگرتووە بەرامبەر بە هیرشی ئەم حکومەتە راستانە بۆ سەر ژیانو داهاتوویان، ریکخراوی کۆمیسیاری بالای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و ریکخراوەی عفوی دووەلی و هیومەن رایت ووچ و ریکخراوە جیهانیەکان نیگەرانیو نارەزایەتیان بەرامبەر بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران کوردو عیراقی دەربریوە و دەزگاکانی راگەیاندنیش هەوالەکانی ئەم کردەوە نا ئینسانیانە بە بەردەوامی بلاو دەکەنەوە. ئیمە سەرباری ئەوەی بەتوندی ئیدانەو سەکۆنەی ئەم سیاسەتە سەراسەریەی حکومەتەکانی ئەوروپاو حکومەتی عیراقی دەکەین، ئەمنیت و سەلامەتی ئەو پەنابەرانە دەخەینە ئەستۆییان وداوا ی دەستبەجی راگرتن و هەلوشاندنەوەی ئەو ریکەوتننامانە دەکەین کە لەماوەی رابردوودا لەگەل وولاتانی ئەوروپا بە ژیانو چارەنووسی پەنابەرانەوە ئیمزاکراوە. هاوکات داوا لە پەنابەران و خەلکی ئازادیخوازو ئینسان دۆست دەکەین لەگەلماندا بەشداری لەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیانە بکەن، تا دەرگای فرۆکەخانەی بەغداش بەرووی ئەم سیاسەتە چەپەلە دابخەین، بەدلنیایشەوە تەنها نیین لە م خەباتەدا خەلکی ئازادی خوازی ئەوروپا وریکخراوە پەنابەری ویەکیتی کریکاریی وچەپەکان هاوسنگەری بی ووچانی چەسپاندنی ئایندەیەکی ئینسانیین بۆ پەنابەران . سەرکەوی خەباتی نارەزایەتی پەنابەران. نا بۆ راسیزم و نەژاد پەرستی بەلی بۆ مافی هاولاتی یەکسان

 بۆزانیاری زیاتر لەسەر ئەم خۆپیشاندانانە لە لەندەن پەیوەندی بکەن بە ئاسۆ گوران بە ژمارەی (07895636633) و لە شاری دبلن پەیوەندی بکەن بەسەعدی بە ژمارەی (075618253321)