
باله‌دژى تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى هه‌ڵبڕین!
• به‌مه‌به‌ستى سه‌ركۆنه‌كردنى تیرۆر‌و ئینسان كوژى و راوه‌ستانه‌وه به‌رووى سه‌ركوت و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادیه‌كان،
• به‌مه‌به‌ستى داكۆكیكردن له‌ئازادیی هه‌لسورانى سیاسى و ئازادى بیر‌و راو رۆژنامه‌گه‌رى،
• بۆ ئیدانه كردنى تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان
با هه‌موو مان پیكه‌وه ده‌نگى ناره‌زایه‌تى هه‌ڵبرین
به‌م بۆنه‌وه بانگه‌وازتان ده‌كه‌ین بۆ به‌شداربوون له‌كۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌رى له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ى حكومه‌تى هه‌ریم له له‌نده‌ن
کات: رۆژى سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی 11/5/2010 كاتژمێر 1 تا 3
شوێن: به‌رده‌م حکومه‌تی هه‌رێم
Winchester House
259-269 Old Marylebone Road
London NW1 5RA
Tube: Edgware Road tube station
Buses: 36,98, 6, 23, 15,
له ریگاى ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌وه، یاداشتی ئیدانه‌كردنى تاوانى تیرۆرى سه‌رده‌شت عوسمان ئاراسته‌ى ده‌سه‌لاتداران ئه‌كرى و داواده‌كرێ که:
1- ده‌سه‌لاتدارانى هه‌ولیر به‌رپرسیارێتى رودانی ئه‌م تاوانه له‌ئه‌ستۆ بگرن و ده‌ستبه‌جێ لێکۆڵینه‌وه وبه‌دواداچونی بۆبکه‌ن و ئه‌نجامده‌رانى تاوانه‌که بۆ راى گشتى ئاشکرابکه‌ن و تاوانباران به سزای شایسته‌ی خۆیان بگه‌ن.
2- ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان پابه‌ندبوونى خۆیان به‌پاراستنى ئازادیه‌كان وگیانى هه‌لسوراوانى سیاسى و رۆژنامه‌گه‌رى رابگه‌یه‌نن و هه‌نگاوی به‌کرده‌وه بنێن بۆ ریگه‌گرتن له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى تیرۆر‌و ئینسان كوژى له کوردستان.
باهه‌موو پێکه‌وه بۆ به‌رگری له ئازادی و پێش‌گرتن به تیرۆری ئازادی ده‌نگمان یه‌كبخه‌ین و بێینه‌مه‌یدان!
بۆزانیارى زیاتر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل بگرن: 078 5324 3011 ، 07856032991
حزبى كۆمۆنیستى كریكارى كوردستان
ریكخراوى ده‌ره‌وه/ به‌ریتانیا