|
بانگه‌وازی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری له داخوازیه‌کانی
جه‌ماوه‌ری کوردستان و عیراق له که‌نه‌دا/تۆرنتۆ
بۆ هاوپشتی و پشتگیری له داواکاری وناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
جه‌ماوه‌ری کوردستان و عیراق له سلێمانی و شاره‌کانی تری
عیراق و ڕاپه‌ڕینه‌کانی 1991،چه‌تری ئازادی له تۆرنتۆ
خۆپیشاندانێک ساز ده‌کات بۆ پشتیوانی کردن له داواکاریه
ڕه‌واکانیان، که خۆی له کۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی و
چاکردنی خزمه‌تگوزاریه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و ره‌ت کردنه‌وه‌ی
حکومه‌تی تایه‌فی و به‌ش به‌شی و ده‌سه‌ڵاتی ملیشیایی
ده‌بینێته‌وه.
به خۆپیشاندانمان په‌یامیک ده‌نێرین بۆ حکومه‌ت له
به‌غدا و حکومه‌تی ئه‌حزابی ملیشیایی له کوردستان،که
ئێمه له پشت جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو وه‌ستاوین و
کارده‌که‌ین بۆ به‌هێز کردنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه
وسه‌رتاسه‌ری کردنه‌وه‌ی له گشت عیراق و کوردستان بۆ
به‌دیهێنانی داوا ڕه‌واکانیان.
چه‌تری ئازادی – تۆرنتۆ
شوێن/ تۆرنتۆ – کوینز پارکCOLLEGE
ST & UNIVERSTY
کات/ 1:00 دوای نیوه‌ڕۆ
ڕۆژ/ 6/3/2011 |