دژ به پیلانی تازه بۆ ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران خۆپیشاندان سازكرا
ڕیَكه‌وتننامه به‌ژیانو چاره‌نووسی
په‌نابه‌ران محكومه!
ڕۆژی 7-6-2010
له‌به‌رده‌م بالَۆیزخانه‌ی عیَراقی له
له‌نده‌ن خۆپیشاندانیَكی ناڕه‌زایه‌تی به
به‌شداری نۆینه‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌ریَكخراوی
په‌نابه‌ری وكریَكاریی و ئینسانی كان دژ به
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌رپا كرا.
ئه‌م خۆپیشاندانه له دریَژه‌ی هه‌ولَه‌كانی
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
دژ به پیلانی نۆی حكومه‌تی عیَراقی و
حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا كه ماوه‌ی
هه‌فته‌یه‌كه وه‌فدیَكی حكومه‌تی عیَراقی
له‌ژیَر چاودیری حكومه‌تی به‌ریتانیا سه‌ردانی
گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی به‌ریتانیایان
كردوه ، چاویان به ژماره‌یه‌ك له
په‌نابه‌رانیان كه‌وتوه بۆ ته‌ئكیدكردن له
ناسنامه‌ی عیَراقی بونیان . هه‌ر دوای
چاوپیَكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌لَ په‌نابه‌راندا
تیكتی دیپۆرتیان به په‌نابه‌ره‌كان داوه و
پیَیان ڕاگه‌یاندون كه 9-6-2010 كاتژمیَر 5
به‌یانی دیپۆرتی به‌غدا ده‌كریَنه‌وه .به
پیَ ئه‌و زانیارایانه‌ی له‌به‌رده‌ست
فیدراسیۆندایه هه‌مان ئه‌و فرۆكه‌یه‌ی كه
له له‌نده‌وه به‌ریَده‌كه‌ویَت ده‌چیَته
ستۆكهولَم له‌سوید له‌ویَشه‌وه ژماره‌یه‌كی
دیكه له په‌نابه‌رانیان پیَ زیاد ده‌كه‌ن
وپاشان دیپۆرتی به‌غدایان ده‌كه‌نه‌وه.
خۆپیشانده‌ران به ووتنه‌وه‌ی دروشمی
(ڕیَكه‌وتننامه به‌ژیانو چاره‌نووسی
په‌نابه‌ران محكومه ، نا بۆ گه‌ڕانه‌وه نا
بۆ گه‌ڕانه‌وه ..مافی په‌نابه‌ری مافی
ئینسانه ،ڕیَكه‌وتن له‌گه‌لَ حكومه‌ته‌كانی
ئه‌وروپا هه‌لَبوه‌شینه‌وه، ڕیَكه‌وتن
له‌گه‌لَ حكومه‌تی به‌ریتانیا
هه‌لَبوه‌شینه‌وه...ڕیَكه‌وتن له‌گه‌لَ
حكومه‌تی سوید هه‌لَبوه‌شینه‌وه...به‌یه‌ك
ده‌نگ به‌زمانی عه‌ره‌بی و كوردی‌و ئینگلیزی
ده‌ووته‌وه.
هاوكات چه‌ندین پلاكارتی نوسراوه به
(فرۆكه‌خانه‌كانتان مه‌خه‌نه ئیختیاری
ده‌ولَه‌ته‌كانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ران،داواكارین ڕیَكه‌وتننامه‌ی نهینی
و بازرگانی به‌ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه
هه‌لَبوه‌شیَنه‌وه، نا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
به‌زۆر،به‌لیَ بۆ مافی په‌نابه‌ری
...په‌نابه‌رانی عیَراقی قوربانی جه‌نگو
نائارامیین،مافی په‌نابه‌ری مافی
ئینسانه..)به‌دریژی شه‌قامی به‌رده‌م
بالَۆیزخانه‌ی عیَراقی له‌لایه‌ن
خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رز كرابووه .
ئاسۆ گۆران ئه‌ندامی سكرتاریتی فیدراسیۆن
به‌دوای به‌خیَرهاتنی ئاماده‌بووان ، دروشمی
ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خۆپیشانده‌رانی ده‌وته‌وه
..پاشان ده‌شتی جه‌مال سكرتیَری فیدراسیۆن
سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌و سه‌كۆنه‌ی
ئه‌م پیلانه نامه‌سولانه‌ی حكومه‌تی عیَراقی
و حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپای.. كرد ئه‌منیتو
سه‌لامه‌تی ئه‌و په‌نابه‌رانه خسته ئه‌ستۆی
حكومه‌تی عیَراقیو هه‌ریَم ده‌قی ئه‌و یاداشتی
ناڕه‌زایه‌تییه‌ی كه ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی
عیَراقی كردبوو خۆینده‌وه كه ئه‌م
داواكاریانه‌ی له‌خۆ گرتبوو:
1. ده‌ستبه‌جیَ ڕاگرتن و هه‌لَوشاندنه‌وه‌ی
ئه‌و ڕیَكه‌وتننامانه‌ی كه له‌ماوه‌ی
رابردوودا له‌گه‌لَ وولَاتانی ئه‌وروپا به
ژیان‌و چاره‌نووسی په‌نابه‌رانه‌وه
ئیمزاكراوه.
2. هیچ په‌نابه‌ریَكی به‌زۆر نیَراوه
وه‌رنه‌گرنه‌وه ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كان
به‌ڕووی په‌نابه‌رانی به‌زۆر نیَراوه
دابخه‌ن.
3. داوای ده‌ستبه‌جیَ ئازادكردنی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی كه له‌گرتووخانه
ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی وولاَتانی ئه‌وروپادا
ڕاگیراون.
4. داوا بكریَت له حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا
به پیَدانی مافی په‌نابه‌ری و مانه‌وه به
په‌نابه‌رانی عیَراقی .
5. هیچ هاوكاریه‌ك به‌مه‌به‌ستی ناردنه‌وه‌ی
به‌زۆری په‌نابه‌ران نه‌خریَته خزمه‌تی
وولاَته ئه‌ورویه‌كان .به‌فه‌وری وه‌فدی
حكومه‌تی عیَراقی كه به‌مه‌به‌ستی هاوكاری
به پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران هاتۆته
به‌ریتانیا بگه‌ڕیَته‌وه.
پاشان سه‌میره ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ڕاویَژكاری
سكرتاریَتی فیدراسیۆن یاداشتنامه‌كه‌ی
فیدراسیۆنی گه‌یانده بالَویزخانه‌ی عیَراقی .
هه‌مان ڕۆژ سكرتیَری فیدراسیۆن به ڕۆژنامه‌ی
(Independent) ی به‌ریتانی و ڕادیوی نه‌واو
له‌كوردستان و له‌سه‌ری تۆری ئه‌نته‌رنیتی
پالَته‌ك ئامانجی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه ،
پیلانی نۆی وریَكه‌وتننامه‌كانی نیَوان
حكومه‌تی عیَراقی و هه‌ریَم وه وولاتانی
ئه‌وروپا له‌سه‌ر ژیان‌و ئاینده‌ی په‌نابه‌ران
ڕوونكرده‌وه.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقیی