دژ بە لێدان وزیندانو سوکایەتیکردن بە پەنابەران دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبرن!

بـــــا پیلانی سەراسەری حکومەتەکانی ئەوروپاو حکومەتی عێراقی
دژ بە پەنابەران بەشکست بکێشین!


لەخۆپیشاندانی ناڕەزایەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەردەم بالۆیزخانەی عێراقی لە لەندەن بەشداری بکەن.
لەندەن
ڕۆژی: چوار شەمە 6-10-2010
کاتژمێر: 1230 تا 130پاشنیوەرۆ : شۆین: بەردەم باڵویزخانەی عێراقی لە لەندەن
3 Elvaston Place، London SW7 5QH، : نزیکترین ئیستگای قیتاری:Gloucester Road

دبلن
هەمان ڕۆژ لە بەردەم پەرلەمانی ئێرله‌ند لە شاری دبلن لە پێناو بەرگری لە مافەکانی پەنابەران خۆپیشاندان ساز دەکرێت و نۆینەری فیدراسیۆن تیا بەشداری دەکات
شۆین: IN FRONT OFIRISH PARLEMANT IN DUBLIN

لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 200 پەنابەری عێراقی کە زۆربەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوون بە شێواز مامەڵەیەکی ئەوپەری نا ئینسانیانە لەلایەن حکومەتە ڕاستەکانی بەریتانیاو نرویجو سویدو هۆڵندا وە دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کراونەتەوە لە چوار چێوەی رێکەوتنامەی حکومەتی عێراقی لە گەڵ وولاتانی ئەوروپادا.
دوای ئەوەی بە هەوڵ کۆششی فیدراسیۆن و ڕێکخراو حزبو لایەنە سیاسی و نوسەرانو رۆژنامەنووسانو خەڵکی ئازادی خوازو لە دەرەوەو ناوەوەی کوردستان، حکومەتی هەرێم ناچار کرا پەنابەران لە فرۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر وەرنەگرێتەوە بەڵام جارێکی تر حکومەتی بەریتانیا وحکومەتەکانی دیکەی ئەوروپا ڕەوشێکی تر و تاکتیکێکی تریان گرتووتەبەر تا بتوانن سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران دریژە پێبدەن و زەختو فشارە وناڕەزایەتیەکانی پەنابەران لەسەر شانی خۆیان کەم بکەنەوە ،ئەمجارەیان سیاسەتێکی سەراسەریان گرتۆتە پێش لە ڕێگای کۆمپانیاوهێلی ئاسمانی و دەزگا تایبەتیەکانە دریژە بە بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران ئەدەن، کە ئەویش کۆمەڵ کۆمەڵ ئەو پەنابەرانەی داوای پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپاوە دەکرێنە یەک. دوای ئەوەی زیندانیان دەکەن پۆل پۆل ئەم وولات ئەوولاتیان پێدەکەن و پاشان دیپۆرتی بەغدا دەکرێنەوە،.
لە فرۆکەخانەی بەغداش بە لیدانو سوکایەتی و تەشهیرکردن بە ئیرادەی ئازادانەی ئەو پەنابەرانە دادەبەزرێن، پاشان هەر ئەوەی هاوڵاتیانی کوردستانی بن سەرباری لێدان و سوکایەتیپێکردن وبەکارهێنانی زمانی ناشارستانیانە، زیندانیان دەکەن و داوای کەفیلو ناسنامەی عێراقی دەکەنە مەرجی ئازادکردنیان. تەنانەت لە وەجبەی 22-9 هاولاتیانی کوردستانی ئێرانی تیا بوو گەر هەوڵی لایەنەکان نەبوایە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە تەسلیم بە جمهوری ئیسلامی ئێران دەکرانەوە.
ئەم هەنگاوەی حکومەتە میلیشیایەکی مالیکی و حکومەتەکانی ئەوروپا لە کاتێکدایە کە ناڕەزایەتی بەرین سەراسەری وولاتانی ئەوروپا داگرتووە بەرامبەر بە هێرشی ئەم حکومەتە راِستانە بۆ سەر ژیانو داهاتوویان، رێکخراوی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و رێکخراوەی عفوی دووەلی و هیومەن رایت ووچ و رێکخراوە جیهانیەکان نیگەرانیو ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران کوردو عێراقی دەربریوە و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش هەواڵەکانی ئەم کردەوە نا ئینسانیانە بە بەردەوامی بڵاو دەکەنەوە.
ئێمە سەرباری ئەوەی بەتوندی ئیدانەو سەکۆنەی ئەم سیاسەتە سەراسەریەی حکومەتەکانی ئەوروپاو حکومەتی عێراقی دەکەین، ئەمنیت و سەلامەتی ئەو پەنابەرانە دەخەینە ئەستۆییان وداوا ی دەستبەجێ ڕاگرتن و هەڵوشاندنەوەی ئەو ڕێکەوتننامانە دەکەین کە لەماوەی رابردوودا لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا بە ژیانو چارەنووسی پەنابەرانەوە ئیمزاکراوە.
هاوکات داوا لە پەنابەران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆست دەکەین لەگەڵماندا بەشداری لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیانە بکەن، تا دەرگای فرۆکەخانەی بەغداش بەرووی ئەم سیاسەتە چەپەلە دابخەین، بەدڵنیایشەوە تەنها نیین لە م خەباتەدا خەڵکی ئازادی خوازی ئەوروپا ورێکخراوە پەنابەری ویەکیتی کریکاریی وچەپەکان هاوسنگەری بێ ووچانی چەسپاندنی ئایندەیەکی ئینسانیین بۆ پەنابەران. سەرکەوێ خەباتی ناڕەزایەتی پەنابەران. نا بۆ ڕاسیزم و نەژاد پەرستی بەڵێ بۆ مافی هاوڵاتی یەکسان بۆزانیاری زیاتر لەسەر ئەم خۆپیشاندانانە لە لەندەن پەیوەندی بکەن بە ئاسۆ گوران بە ژمارەی ته‌له‌فونی: (07895636633 )
لە شاری دبلن پەیوەندی بکەن بەسەعدی بە ژمارەی(075618253321)


IFIR:PO.BOX1575
ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
CONTACT
Mobile:0044785603299
ifir@hotmail.co.uk