|
خۆپیشاندانی پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستان له سویسرا.
ئه‌مڕۆ کاتژمێر 2.30 ی دوا نیوه‌ڕۆ، له سه‌ر بانگه‌وازی
ئه‌م لایه‌نانه خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی دژ به
سه‌رکوت و کوشت و بڕی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری کوردستان و به
تایبه‌ت له خوێنهه‌ڵکێشانی خۆپیشاندانی 17.2 ی شاری
سلێمانی له لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستان ،وه بۆ
پشتیوانی له داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی خۆپیشانده‌ری کوردستان،
له شاری بێرنی پایته‌ختی سویسرا به ڕێخرا. سه‌ره‌تا
هه‌ریه‌ک له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی،
ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،حزبی کۆمۆنستی کرێکاریی
کوردستان ڕیکخراوی چاودێری کوردۆساید.حزبی کۆمۆنستی
رێکاریی عێراق، قسه‌وباسی خۆیان پێشکه‌شکرد. دواتر
نوێنه‌ری خۆپیساندانه‌که یاداشتێکیان به سه‌فاره‌تی
ئه‌مریکاو نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
گه‌یاند. خۆپیشانده‌ران به شیعاری(ئازادی، یه‌کسانی، بۆ
ده‌ره‌وه بارزانی )و(کوا بکوژانی ڕێژوان، ئێوه ئه‌ی
تاڵانچیان؟) خۆپشاندانه‌که‌یان گه‌رم ڕاگرتبوو، دوا به
دوای وتاری لایه‌نه‌کان میکرۆفۆن ئازاد کراو کۆمه‌ڵێک
خۆپیشانده‌ر ڕاو سه‌رنج و هه‌ڵوێسته‌کانی خۆیان به
ئاماده‌بوان گه‌یاند.له کۆتایدا خۆپیشانده‌ران بریاریاندا
تا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکانی خه‌ڵکی کوردستان درێژه به
چالاکی بده‌ن و ئه‌مه ببێته سه‌ره‌تای کار. و له
داهاتودا هه‌وڵی چالاکیتر بدرێ. دوای کاتژمێرو نیوێک
خۆپیشاندانه‌که کۆتایی پێهات.
داواکاری خۆپیشاندانه‌که :
1/ دادگایی‌کردنی بکوژان و فه‌رمانده‌رانی ته‌قه کردن له
خۆپیشانده‌رانی 17.2 ساری سلێمانی.
2/ ده‌رکردنی هێزه چه‌کداره‌کان له شار و شوێنی ژیانی
خه‌ڵک ، بۆ ده‌ره‌وه.
3/ ده‌رکردنی فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌کردنی ته‌قه کردن له
خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی
هه‌رێمه‌وه.
24.2.2011 بێرن
1/فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/سویسرا
2/ئه‌نجومه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سویسرا
3/ ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید /کۆمیته‌ی سویسرا
4/ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق/ کۆمیته‌ی سویسرا
5/ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/کۆمیته‌ی سویسرا
|