ژماره‌یه‌کی تر له‌په‌نابه‌رانی
زیندانی، ئازادکران
هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌ش درێژه‌ی هه‌یه
دوای
ئه‌وه‌ی بڕیار بوو كه له 7-4-2010
دا نزیك به 70 په‌نابه‌ری كوردی
عیَراقی پیَچه‌وانه‌ی خواستی خۆیان
دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی سلیَمانی
بكریَنه‌وه ، به‌لاَم به‌هه‌ولَ و
تیَكوشانی فیدراسیۆنى په‌نابه‌ران و
پشتیوانی جه‌بهه‌یه‌كی به‌رین له
ڕیَكخراوی ئینسانی و په‌نابه‌ری،
په‌رله‌مانتار، یه‌كیتی كریَكاریی،
كه‌سوكاری په‌نابه‌ران و ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن له ئاستی ناوخۆ و
ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا توانرا دیپۆرتی
ئه‌و په‌نابه‌رانه ڕابگیریَ.
ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی
زیندانی به هه‌ولَ و كاری فیدراسیۆن
ئازاد كراون و ئیَستا ژیانی ئاسایی
خۆیان به‌ریَوه ده‌به‌ن.
له‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌كراو هاوبه‌شی
سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران له‌گرتووخانه
ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان كه به‌رواری 22-4
به ئیمزای 36 له‌و په‌نابه‌رانه بۆ
فیدراسیۆن و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
هاتووه ده‌لَیَن" به‌هه‌ولَ وهیمه‌تی
هه‌موو لایه‌ك ئه‌م سیاسه‌ته
نامرۆڤانه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیا
سه‌ری نه‌گرت، ئیَمه سوپاس
گوزارین.داواكارین له‌سه‌رۆكی
هه‌ریَمی كوردستان‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌ریَم وسه‌رۆكی په‌رله‌مانو حزب‌و
لایه‌نه سیاسیه‌كان كه ده‌رگای
فرۆكه‌خانه‌كان به‌ڕووی په‌نابه‌رانی
به‌زۆر نیَراوه دابخه‌ن ،هیچ
په‌نابه‌ریَكی به‌زۆر نیَراوه
وه‌رنه‌گرنه‌وه وئیدانه‌ی ئه‌و
سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه بكه‌ن كه
حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر
په‌نابه‌ران په‌یره‌وه‌ی
لیَده‌كات.."له‌كۆتای نامه‌كه‌یاندا
ده‌لَیَن"داوا ده‌كه‌ین ده‌زگاكانی
ڕاگه‌یاندن وه‌ك هه‌میشه له‌پالَ
داخوازیه به‌رهه‌قه‌كانی په‌نابه‌ران
ڕابوه‌ستن و پشتیوانیمان بكه‌ن"
بیستون محمد یه‌كیَك له‌و په‌نابه‌ره
كوردانه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو، دوای دوو
مانگ له‌گرتووخانه‌ی گلاسگۆوه، ئازاد
بوو، ووتی"دلَنیام ئه‌و ئه‌ركو ماندوو
بوانانه‌ی فیدراسیۆن نه‌بوایه ئیَمه
ئازاد نه ده‌كراین و دریغیتان
نه‌كرد....حاله‌تیَكی زۆر ناخۆشه
دوای 10 سالَ ژیانكردن بتنیَرنه‌وه
بۆ كوردستان بیَ ئه‌وه‌ی تاوانیَكمان
كرد بیَت له هاوكاری هه‌موو لایه‌ك
سپاس گوزارین"
سه‌لاَم عبدولا له گرتووخانه‌ی
برۆكهاوسه‌وه كه نزیك به سیَ مانگ
له‌و زیندانه‌دا ڕاگیرابوو تا
دیپۆتبكریَنه‌وه، ،ڕۆژی 21-5 به
كه‌فاله‌ت ئازاد كرا‌و به فیدراسیۆنی
ڕاگه‌یاند"هه‌موو ئه‌و هاوكاریانه‌ی
فیدراسیۆن ناتوانم له‌بیر بكه‌م ،من
خه‌ریك بوو چاویَكم له‌ده‌ست ئه‌دا
له‌و گرتووخانه‌یه‌دا هه‌ر شه‌وه‌ی
مردنیَك بوو له ژیانی من تیَپه‌ری
ده‌كرد ...داوا ده‌كه‌م ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی تریش له‌بیر نه‌كه‌ین
هه‌ر كاریَك به هه‌ر كه‌سو لایه‌نیَك
ده‌كریَت یارمه‌تی په‌نابه‌ران بكه‌ن
به‌ڕاستی له‌گرتووخانه‌دا ئیسراحه‌ت
نیه شه‌و ڕۆژت لیَ ناڕوات به
هه‌قیقه‌ت ئیَوه ده‌نگی ئیَمه‌تان
نارده ده‌ره‌وه"
ئه‌م
هه‌نگاوه ئه‌و ڕاستیه به ئیَمه
ده‌لَیَت كه‌یه‌ك گرتوویی و هاتنه
مه‌یدانی ڕیزه‌كانی په‌نابه‌ران به
پشتیوانی حزب‌و ڕیَكخراوه په‌نابه‌ری
و ئینسانی‌و یه‌كیتی كریكاریی و
لایه‌نه چه‌په‌كان ده‌توانیَت ئه‌و
هیزه بن كه سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری
ناكام بكه‌نه‌وه. بیگۆمان هه‌لَبرینی
ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان‌و و
كۆبونه‌وه مانگرتن‌و پیَكیتی
ناڕه‌زایه‌تی وه‌لاَمی شیاوی
په‌نابه‌رانه كه فیدراسیۆنی
سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
له‌ڕیزی پیَشه‌وه‌ی ڕیَكخستنی ئه‌م
خه‌باته‌دا ڕاوه‌ستاوه. ئه‌و
هه‌ولاَنه‌شی به ئاڕاسته‌ی
چاوه‌شه‌كاری بزووتنه‌وه‌ی
په‌نابه‌ریدا ده‌بریَت له پیَناو
نیشاندان وه‌ك خه‌مخۆری په‌نابه‌ران
زۆر زوو مه‌رامه‌كانیان ئاشكرا بوو .
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی
عیَراقی ڕیَكخراویَكه ئه‌ركی خۆی بۆ
به‌رگری له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران
دیاری كردوه. به‌كرده‌وه‌ش هاوشانی
په‌نابه‌ران بۆ به‌ده‌ستهیَنانی مافی
په‌نابه‌ری و مافه ئینسانیه‌كانی
په‌نابه‌ران تیَكۆشاوه و هه‌میشه‌و
هه‌میشه‌ش ده‌ستی هه‌ر هه‌ولَیَكی
دلَسۆزانه ده‌گوشیَت كه به
ئاڕاسته‌ی خۆشگوزه‌رانی و دابینكردنی
ژیانیَكی ئینسانی بۆ په‌نابه‌ران
هه‌نگاو ده‌نیَت.
خه‌باتی فیدراسیۆن به‌رده‌وام ده‌بیَت
تا لابردنی به‌لاَی سیاسه‌تی دیپۆرت و
زه‌ختو زۆر به‌سه‌ر په‌نابه‌رانه‌وه
و ئازادكردنیان له‌گرتووخانه ده‌ست
به‌سه‌ره‌كان و هه‌نگاو له‌پیَناو
جیكه‌وتنی په‌نابه‌رانو به‌ڕه‌سمیه ت
ناسینی مافی هاولَاتی یه‌كسان بۆ
ئینسانی په‌نابه‌ر. ئه‌ركی ئینسانی و
مۆڕالَی هه‌موو لایه‌كمانه ئه‌م
جولاَنه‌وه‌یه به‌هیَز بكه‌ین.
سه‌ركه‌ویَ بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی
په‌نابه‌ران وهاوپشتی له‌پیَناو
ژیانیَكی ئارمو ئاسوده بۆ ئینسانی
په‌نابه‌ر
ده‌شتی جه‌مال
سكرتیَری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیَراقی
25-5-2010