ناوه‌ندی هه‌واڵگری

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە کەمپێکی پەنابەران لە لوبنان بەتەواوەتی سوتیندرا

هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند شەوی ٢٦/١٢/٢٠٢٠ لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی لوبنانیەوە لە ناوچەی ( ئەمەنیە ) نزیک لەپاریزگای تەرابلس لە باکووری لوبنان  کەمپێکی پەنابەران بەتەواوەتی سوتیندرا

Read More »

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە,,,, بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ٢٤/١٢/٢٠٢٠ لە سنوری دەریایی تونس لە دەریایی سپی ناوەڕاستدا بەلەمێکی پەنابەران بە ( ٤٥ ) چل و پێنچ پەنابەرەوە ژێرئاوکەوت

Read More »

ڕێژەی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لەئەڵمانیا کەمی کردووە

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ئەمساڵ ڕێژەی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ خوار نیوە کەمیکردووە”

Read More »

سەبارەت بەڕێکەوتنامەی ( ئەنقەرەو بروکسل ) لەساڵی ٢٠١٦

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٨/١٢/٢٠٢٠ ( نیکۆلاس مییر لاندرۆت ) سەرۆکی وەفدی یەکێتی ئەوروپا لەتورکیا ڕایگەیاند “ئەمڕۆ کۆتا بڕە پارەی تەرخانکراو لەلایەن یەکێتی ئەورووپا بەبڕی ( ٦،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش ملیار یۆرۆ بۆ مەبەستی هاوکاری و پێشوازیکردن لە پەنابەران بۆ تورکیا درا بە تورکیا” هەروەها ئاماژەی …

Read More »

چارەنووسی  ٩  پەنابەرە کوردەکەی کە گەیشتنە فەڕەنسا

چارەنووسی  ٩  پەنابەرە کوردەکەی کە گەیشتنە فەڕەنسا

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “ئەو نۆ پەنابەرە کوردەی کە گەیشتنە فرۆکەخانەی ( ئۆرلی ) لە پاریس دوای دەستبەسەرگرتنیان لە شوێنی تایبەت لە ناو فڕۆکەخانە ڕاستەوخۆ داوای مافی پەنابەرێتی سیاسیان کردووە وە لە ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٠ لەلایەن نوسینگەی پارێزگاریکردن لە پەنابەران چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە ( ٧ ) لەو پەنابەرانە مافی پەنابەرێتیان بەدەستهێناوەو …

Read More »

هاووڵاتیانی عێراقی لەڕیزبەندی یەکەمدان بۆ داواکردنی ئیقامە لە تورکیا 

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هیوا خدر لەفیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیاوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” بەپێی داتایی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا بەشی ئیقامە بۆ ئەمساڵ لەسەرەتایی ساڵەوە تائێستا ژمارەی ئە و عیراقیانەی داوای ئیقامەیانکردووە بریتیە لە  ١١٤،٣٢٢ سەدوو چوادە هەزاروو سێ سەدوو بیست و دوو کەس ،کە ئەم ڕێژەیە لە …

Read More »

لەیۆنان بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت لەتورکیا چەندین پەنابەر دەستگیرکران و ڕزگارکران

لەیۆنان بەلەمێکی پەنابەران ژێر ئاوکەوت لەتورکیا چەندین پەنابەر دەستگیرکران و ڕزگارکران یۆنان: ڕێکەوتی ٣/١٢/٢٠٢٠ لە نزی دوورگەی لیسبوس بەلەمێکی پەنابەران بە ( ٣٤ ) پەنابەری سۆمالیەوە ژێر ئاوکەوت کە دوو پەنابەر ژیانیان لەدەستدا لەلایەن هێزەکانی ئێشکگری دەریایی یۆنانیشەوە  (٣٢ ) سی و دوو پەنابەر ڕزگارکران کە پێک هاتبوون لە ( …

Read More »

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا بەو ووڵاتانەی پەنابەر وەردەگرن

ڕێکەوتی :٢٢/١١/٢٠٢٠ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێژەی ( إعادة التوطين ) واتا دووبارە نیشتەجێکردنەوە زۆر دابەزیووە کە بەپێی تازەترین ئامار لە سەرەتایی ساڵی تازەوە تاوەکو مانگی ( نۆ ) تەنها ( ١٥،٤٢٥ ) پانزە هەزارو چوارسەدوو بیست و پێنچ پەنابەر بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیەم

Read More »

بەهۆی خراپی ژیانیان لەکەمپەکانی یۆنان ٢١ پەنابەری کورد ماندەگرن

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: کامۆ عوسمان لە کەمپی کۆرینتۆس لە وڵاتی یۆنانەوە بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” بەهۆی خراپی دۆخی ژیانمان ولێ نەپرسینەوەمان لەلایەن حکومەتی یۆنانەوە، ئێمە ٢١ پەنابەری کورد لە ڕۆژی دووشەمە ١٦/١١/٢٠٢٠وە مانمان لەخواردن گرتوەوتا وەلام بەداواکاریەکانمان نەدەنەوە ئامادە نین مان بشکێنین.”

Read More »