دەستگیرکردنی  پەنابەران لە تورکیا بەردەوامە

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

وان:
ڕێکەوتی ١/٩/٢٠٢١ لەناوچەی گێڤاش سەر بەشاری وان لەنێو ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا لەژێر بارێکی چیمەنتۆ ٧٨ پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران
ئەمڕۆش ڕێکەوتی ٢/٩/٢٠٢١ هەر لەشاری وان لەناوچەی کۆیۆڵو لەسێ خانوی چۆڵدا ٤٨ پەنابەر دەستگیرکران
دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی شارەکە کران بۆ ئەنجامدانی ڕیکاری دیپۆرتکردنەوەیان،


ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢/٩/٢٠٢١ لە هەریەک لەناوچەکانی ( مەندەریس ، کارابورون ، فۆکا ، دیکیلی ، چەشمێ ) ١٧٢ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە لەنیوانیشیاندا دەیان ژن و منداڵ بوون،

مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١/٩/٢٠٢١ لەناوچەی داتشا سەر بەشاری مۆغەڵا لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ٥٠ پەنابەر لەساتی بەڕێکەوتنیان بۆ ووڵاتانی ئەوروپا لەنێو بەلەمێکدا دەستگیرکرد.

چەنەکاڵێ :
ڕێکەوتی ٢/٩/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچەک سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٤٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دیپۆرتی سنورە دەریاییەکانی تورکیا کرابوونەوە.

هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا