سه‌رخه‌تی هه‌وڵه‌کان و چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران .

 فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ماوه‌ی 6مانگی رابردودا زنجیره‌یه‌ک چالاکی بۆ داکۆکی له‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران  له‌ چه‌ند ولات ئه‌نجامداوه‌ که‌ لێره‌دا سه‌رخه‌تی ئه و چالاکیانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو:

Read More »

ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ی  دیپۆرتی‌ به‌غدا کرایه‌وه‌ به‌ که‌فاله‌تی ملیۆنیک دینار ئازادکرا

له‌نده‌ن9/4/2018: سه‌رکه‌وت هاوری ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ی 5ئه‌پریل  دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی به‌غدا کرایه‌وه‌ به‌ سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند” رزگار دوایی 4رۆژ زیندانی کردن له‌ فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی به‌غدا، ئه‌مرۆ دادگای به‌غدا به‌ که‌فاله‌تی ملیۆنێک دینار  ئازادی کرد”

Read More »

په‌نابه‌رێکی کورد دوایی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی له‌ به‌غدا زیندانی ده‌کرێت

له‌نده‌ن6/4/2018: سه‌رکه‌وت هاوری ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ی دۆێنی له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی به‌غدا کرایه‌وه‌ به‌ سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”رزگار خه‌ڵکی شاری سلێمانیه‌ و ماوه‌ی 18ساله‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات دوایی ‌ هێشتنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌ گرتوخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری له‌نده‌ن، دۆێنی له‌ ڕێگای هێلی ئاسمانی مه‌له‌کی ئه‌رده‌نی به‌زۆرملی دیپۆرتی به‌غدای ...

Read More »

ناردنەوەی زۆرەملێی  پەنابەرێکی کورد بۆ بەغدا ڕاگیرا

لەندەن – فڕۆکەخانەی هیسرۆ ئامانج سەعید ئەو پەنابەرە کوردەی ئەمڕۆ بڕیار بوو دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە، لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە سکرتاریەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی راگەیاند کاتژمیر ١ی پاش نیوەڕۆ ٦ کۆماندۆ هاتنە ژووری سجنەکەوە پیان راگەیاندم : ” خۆت کۆ بکەرەوە  لەڕێگای فرۆکەخانەی هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی دەتنێرێنەوە بۆ بەغدا”. ...

Read More »

فیدراسیۆن سەبارەت بە ٣٦ پەنابەرە گیراوەکە ڕێکخراوە جیهانیەکانی ئاگادار کردەوە

لەندەن/٣مارسی ٢٠١٨: ئیشێڵ هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە لەندەن سکرتاریتی فیدراسۆنی ئاگادارکردەوە کە”نامەیەکیان ئاڕاستەی هیومەن رایت وەچ وئەمنستی ئەنتەرناسیونال ورێکخراوەکانی مافی مرڤ کردوە کە ناڕەزایەتی دەرببرن وداوا ئازادکردنی ئەو ٣٦پەنابەرە عیراقیە بکەن کە لە ئەردنە ی تورکیا دەستبەسەرن”

Read More »

ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ر له‌ زیندانه‌کانی تورکیاوه‌ داوای هاوکاری ده‌که‌ن

تورکیا-30مارسی 2018:  له‌لیدوانێکی ته‌له‌فونیادا بۆ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری عێراقی که‌ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 رۆژه‌ له‌زیندانی شاری ئه‌درن ده‌ستبه‌سه‌رن داوا ده‌که‌ن هاوکاری بکرێن بۆ ئازاد بوونیان .. یه‌کێک له‌و په‌نابه‌رانه‌ ووتی”ژماره‌مان 36 که‌سه‌ له‌وانه‌ 9 ژن و15 مناله‌ که‌ منالی 8مانگمان له‌گه‌ڵدایه‌و له‌ بارودۆخێکی خراپدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین..”

Read More »

بارودۆخی پەنابەران لە فینلاند

ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر دۆخی پەنابەران لە فینلاند ئاماده‌کرنی: بنار مسته‌فا به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌کانی فه‌رمانگه‌ی کۆچ ساڵی ٢٠١٧ تێکڕای ژمارەی پەناخوازان لە فینلاند ٥٠٥٩  پەنابەربوون، کە زۆرترینیان هاوڵاتیانی عێراقی بوون بە ڕێژەی ١٤٥٣ پەنابەر و پاشان هاوڵاتیانی سوریا، کە ٧٤٤ پەنابەر بوون. شایەنی باسە، کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە ساڵی ...

Read More »

هاوارێک لە پەنابەرانی کورد لە گرتوخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیاوە

٢٣مارسی ٢٠١٨: لە لیدوانێکدا ژمارەیەک پەنابەری کورد لە گرتووخانەدەستبەسەرەکانی (کۆلن بروک،مۆرتن هۆل،هارمۆندۆرس..) لە ڕێگەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە لەسەر دۆخی نالەباری گرتوخانە دەستبەسەرەکان ومامەڵەی کاربەدەستان وژیانیان لە بەریتانیا ، پەیامیک ئاڕاستەی ڕای گستی خەلکی کوردستان دەکەن وداوا دەکەن”فشار بهێنن بۆ حزب ولایەنە سیاسی وپەرلەمانتارەکان لە بەغدا کە ڕێگە نەدەن حکومەتی ...

Read More »

“تێکۆشان له‌ پیناو باشکردنی ژیانی په‌نابه‌ران درێژه‌ی هه‌یه‌”‌

به‌بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌شداری ده‌کات، له‌چالاکی ژماره‌یه‌ک له‌ رێکخراوه‌کانی ژنان به‌کردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌کی فۆتۆگرافی. له‌م پیشانگایه‌دا چه‌ند وێنه‌یه‌کی خه‌بات و تێکوشانی دوو دەیه‌ی فیدراسیۆن له‌ پێناو باشکردنی ژیانی په‌نابه‌راندا له‌به‌ریتانیا دا نیشانده‌درێت.

Read More »