ده‌رباره‌ی ئێمه
په‌یره‌وی ناخۆ:
1. ناوی ته‌واو:
“فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی” یه‌و كورتكراوه‌كه‌ی” فیدراسیۆن”ه. به‌عه‌ره‌بی ده‌بێت به(الاتحاد العام للاجئیین العراقیین)، كورتكراوه‌ی “الاتحاد”وه IFIR
2. پێناسه:
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی:”فیدراسیۆن” رێكخراوێكی سیاسی-جه‌ماوری و ناده‌وڵه‌تی و ئینسانی یه و له‌ئاستی جیهاندا داكۆكی له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌كات.
فیدراسیۆن باوه‌ری وایه كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی ئاواربوونی میلۆنه‌ها ئینسان بۆژیانی په‌نابه‌ریی و كۆچكردن، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لهئارادابوونی حكومه‌ت ودهوڵهتانێك كه توانای مانه‌وه‌ی ژیانێكی ئارام وخۆشگوزه‌ران، ئاسایش و بهرابهرو ئازادیان له‌هاوڵاتیانی ژیرده‌ستی خۆیان سه‌ندووه و به‌هۆی جه‌نگ وبهرامبهركێ سیاسییانه‌وه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیان له‌حاله‌تێكی نائه‌من و سه‌ركوت خوێناویدا راگرتووه.
فیدراسیۆن باوه‌ری به‌وه‌یه كه “نیشتمان” ئهوشوینهیه كه‌هه‌ركه‌سێك تیدا كار وه‌یا ژیان ده‌كات. ئێمه بروامان وایه كه‌مافه‌كانی ئینسان جیهانیه وبههۆكاری جوگرافی و ره‌گه‌ز، فه‌رهه‌نگ وئاین، نه‌ته‌وه وچین، ته‌مه‌ن وشوێنی له‌دایك بوون، سنوردارنابێتهوه. ههربۆچون وباوه‌رو بزوتنه‌وه‌یه‌ك كه‌مافه‌كانی ئینسان به‌پیی ئه‌م هۆكارانه سنورداردهكهنهوه، له‌وانه راسیزم وفاشیزم و تیوه‌ری نسبیه‌تی فه‌رهه‌نگی، بیروباوه‌ر و بزوتنه‌وه‌ی كۆنهپهرستانهن و له‌بنه‌ره‌ته‌وه دژایه‌تیان له‌گه‌ل مافه جیهانداگره‌كانی ئینساندا هه‌یه.
فیدراسۆن ریكخراویكی رادیكاله، فیدراسیۆن خۆی به‌به‌شێك له‌بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی وبه‌رابه‌ری و ئازادیخوازی وئینسانی ده‌زانێت و به‌رگری كردن وهێنانه‌دی مافه‌كانی په‌نابه‌رانی عیراقیی سه‌ره‌كیترین ئه‌وله‌ویه‌تی كاریه‌تی. هاوكاتیش له‌پێناو جیگیربوون وبه‌دی هاتنی مافی په‌نابه‌رانی ههروڵاتیكی تر له‌ئاست جیهاندا تێده‌كۆشی.
3. ئامانجه‌كانی فیدراسیۆن:
• به‌رگری بێ قهیدو شه‌رت له‌مافه ئینسانی یه‌كانی په‌نابه‌ران به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی بیرورای سیاسی، نه‌ژاد، دین، نه‌ته‌وه وره‌گه‌ز وته‌مه‌ن.. .
• رێكخراوكردن و یه‌كگرتووكردنی ریزه‌كان و خه‌باتی په‌نابه‌ران له‌پێناو به‌دیهینانی خواست‌و داواكاری ئینسانی یه‌كانیان.
• فیدراسیۆن خه‌بات ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی جیهانی رێكخراوه په‌نابه‌ری یه‌كان،یه‌كیتی كریكاریه‌كان ،كه‌سانی پێشكه‌وتنخواز بۆ به‌رگریكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران.
• فیدراسیۆن خۆی به‌به‌شێك له‌بزوتنه‌وه وبه‌ره‌ی خه‌بات له‌دژی راسیزم و فاشیزم و كۆنه‌په‌رستی ده‌زانی.
• به‌رگریكردن له‌ته‌واوی مافه‌كانی ژنان، فیدراسیۆن كارده‌كات له‌پێناو دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی یه‌كان له‌سه‌ر ژیانی ژنان و راوه‌ستانه‌وه دژ به تووند و تیژی و كوشتنی ناموسی ، وپیاو سالاری وهه‌موو ئه‌و هۆكاره سیاسی و یاسایی و فه‌رهه‌نگییانه‌ی ئه‌م دیارده‌یه په‌ره‌پێده‌دات. و هه‌روه‌ها فیدراسیۆن تیدهكۆشێت بۆچه‌سپاندنی ته‌واوی ماف و ئازادیه‌كان بۆ ژنان و ته‌ماشاكردنیان وه‌ك هاوڵاتی یه‌كسان له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ژیانی تێدا ده‌كه‌ن.
• به‌رگری ته‌واو له‌مافه‌كانی منداڵان وه‌ك مافێكی جیهانی و راوه‌ستانه‌وه دژ به هه‌ر یاسایه‌كی دینی كه رێگه‌گری له‌به‌رده‌م تیكهڵاوبوونیان له‌كۆمه‌ڵگا دا دانێ.
• خه‌بات ده‌كات له‌پێناو په‌ردان و ئاسۆداركردنی په‌نابه‌ران به‌بیرورای سوسیالیستی و مۆدرێن و ئینسانی ،و رزگاركردنی په‌نابه‌ران له‌كوت و به‌ندی كۆنهپهرستانهوه ناسیونالیستی و رێكخستنی په‌نابه‌ران له‌گه‌ل شێوه‌ی ژیان و داب و نه‌ریتی پێشكه‌وتوخوازانه و ئاویتهكردنی په‌نابه‌ران له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی ژیانی تیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
• به‌تووندی دژ به چه‌وساندنه‌وه‌و پێشیلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر به‌مافی مرۆڤ له‌كوردستان و عیراق تێده‌كۆشێ له‌ئاستی جیهاندا پشتیوانی بۆ رادهكیشێ.
• فیدراسیۆن به‌رگری ته‌واو له‌و رێكخراوه په‌نابه‌ری و نیهاده ئینسان دۆست و كه‌مپینه په‌نابه‌ری و ئینسانیانه ده‌كات كه داكۆكی له‌مافه ئینسانی یه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
• په‌نابه‌ران رێك ده‌خات له‌پێناو پشتگیری و به‌هیزكردنی ئه‌و بزووتنه‌وه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له‌عیراق وكوردستاندا خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ ئاینده‌یه‌كی ئاسوده‌و ئینسانی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی ومافه‌كانی ئینسان بۆكۆمه‌ڵگای كوردستان وعیراق.
4- شیوازه وبه‌رنامه‌ی كاری فیدراسیۆن:
یه‌كه‌م: شیواز‌و ره‌وشی كار: فیدراسیۆن بۆبهدیهینانی ئامانجه‌كانی سه‌ره‌وه لهههرشیواز ورهوشیك كهپیچهوانه نیه له‌گه‌ل ئامانجه‌كاندا ده‌گرێته‌به‌ر، له‌وانه كه‌مپینه‌كان، خۆپێشاندان، كۆبوونه‌وه‌ی گشتی، سمینار‌و كۆر، نمایشگا، دانوسان، رۆشنگه‌ری وهۆشیاركردنهوه، خزمه‌تگوزاری وكۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك وئیمكانات.. .
دووه‌م: به‌رنامه كاری فیدراسۆن :
1- به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌بوون ودریژهكیشانی باروۆدخی جه‌نگ وداگیركاری ئهمریكاو هاوپه‌یمانان وبه‌هۆی فراوان بوونه‌وه‌ی كوشتاری رۆژانه‌و تیرۆر‌و ته‌قاندنه‌وه وپیكدادانی تایفه‌گه‌ری و قه‌ومی ونه‌مانی ئه‌منیه‌ت وئاسایش له‌شاره‌كانی عیراق و هاوكات به‌هۆی نادیاری چاره‌نوسی خه‌لكی شاره‌كانی كوردستانه‌وه، كه هۆكاریكی سه‌ره‌كی هه‌لهاتن وروتیكردنی هه‌زاران په‌نابه‌ری كورد وعیراقییه، فیدراسۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی تیده‌كۆشیت بۆ مافی په‌نابه‌ریتی بۆ ته‌واوی په‌نابه‌رانی كورد وعیراقی.
2- فیدراسیون له‌پێناو قبوڵكردن و نیشته‌جێ بوونی په‌نابه‌رانی عیراقی تێده‌كۆشیت زانیاری ته‌واو هه‌مه‌لایه‌نه وبهلگهدار له‌سه‌ر بارودۆخه‌كانی عیراق‌و كوردستان وپێشیلكاریهكانی مافی مرۆڤ ده‌خاته‌به‌رده‌م رای گشتی جیهان وده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه.
3- فیدراسیۆن به‌ته‌واوی تواناوه تێده‌كۆشیت تا ژنانی هه‌ڵهاتووی نیو بارودۆخه‌كانی عیراق و كوردستان، كه‌به‌هۆی باڵاده‌ست بوونی ئیسلامی سیاسی وپه‌ره‌گرتنی ناسیونالیزم و داب‌و نه‌ریت وفه‌رهه‌نگی پیاوسالاری وكۆنهپهرستییهوه ده‌كه‌ونه به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و سه‌ركوت وئهوپهری بیمافیهوه، مافی په‌نابه‌ریتی وه‌ربگرن.
4- راوه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆعیراق وبه‌تایبه‌تی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد به‌به‌هانه‌ی ئه‌من بوونی كوردستان به‌یه‌كێك له‌ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی ده‌زانی وله‌پیناو به‌رگرتن به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران چالاكی وكه‌مپینی فراوان وكۆمه‌لایه‌تی لهولاتهكان بهریدهخات.
5- فیدراسۆن له‌راستای جێخستنی واقعیه‌ته‌كانی كۆمه‌لگای عیراق و مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ریتی وه‌ك مه‌ركه‌زو ناوه‌ندیكی هه‌واڵگری، راستیه‌كان وزانیاری تایبه‌ت له‌باره‌ی پێشسێلكارییهكان وحاڵهتی مافی مرۆڤ دهخلته به‌رده‌م ناوه‌نده جیهانیه‌كان ونیهاد ودهوڵهتانهوه و ده‌زگاكانی یوئین و ئه‌منستی و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كانی لێ ئاگادار ده‌كاته‌وه.
6- فیدراسیۆن هه‌وڵده‌دات بۆ راكیشانی زۆرترین وفراوانترین ئاستی پشتیوان وكۆمه‌كی ریكخرهوه كریكاریه‌كان، ئه‌حزاب وبزوتنه‌وه‌ی پیشكهوتنخواز وئینسانی ونیهاده نیونهتهوهیییهكان له‌راستای جێگیركردنی خواسته‌كانی په‌نابه‌رانی عیراقی‌دا.
7- فیدراسیۆن له‌خه‌باتی ریكخراوه په‌نابه‌ری و مرۆڤدۆسته‌كان بۆ به‌دیهنانی خواستی په‌نابه‌رانی ههروولاته به‌شدارده‌بێ.
8- فیدراسیۆن له‌پیناوی بردنه پیشه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی له‌هه‌وڵی رێكخراوكردنی ته‌واوی په‌نابه‌راندا ده‌بێ و هه‌وڵ ده‌دات بنكه كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری له هه‌ر وولاتێكدا دابمه‌زرێنێت چالاكی جۆراجۆر رێك بخات.
9- هه‌روه‌ها فیدراسیۆن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵویست و ئامانجه‌كانی خۆی له‌مه‌ر په‌نابه‌ران وكیشهی په‌نابه‌رانی عیراقی راگه‌یاندنی گه‌وره و فراوان دابمه‌زرێنێ و سایت و بلاوكراوه‌ی فیدراسیۆن بهریكو پیكی بلاوبكاته‌وه.
10- فیدراسیۆن له‌پێناو به‌دیهێنانی ئیمكانات بۆ راپه‌راندنی چالاكیه‌كانی، چالاكی مالی وفهند رایزین به‌پیی به‌ڵگه‌نامه‌و مهوازنیكی رۆشن رێك ده‌خات.
5- پێكهاته‌كانی فیدراسیۆن:
فیدراسیۆن، رێكخراویكی نیونه‌ته‌وه‌یی و سه‌راسه‌رییه كهلهسهربناغهی چالاكی وئهندامیتی خوازیارانه كاروباری خۆی داده‌مه‌زرینێ وبهریوهدهبا. یه‌كه‌كانی فیدراسیۆن به‌گشتی پێكدێت له بنكه‌كانی فیدراسیۆن، رێكخراوی ئه‌ندامان و ئه‌ندام. وبهتایبهتیش له‌باری رێكخراوهیییهوه ئه‌م ئاستانه ده‌گریته‌وه: كۆنگره، سكرتیر، سكرتاریه‌ت، فیدراسیۆنی ولاتی وشاری (بنكه وه‌یا ده‌فته‌ره‌كانی فیدراسیۆن له‌ئاست هه‌روڵات وشاریكدا)، ئه‌ندام.
یه‌كه‌م كۆنگره:
* سیاسه‌ت و ئاراسته‌كانی كاری فیدراسیۆن له‌ریگای كۆنگره‌ی سه‌راسه‌رییه‌وه بریاری له‌سه‌رده‌درێ، كهههردوساڵ جارێك به‌رێوه‌ده‌برێت. هه‌ر جۆره گۆرانگارییهك له ئامانج وبه‌ڵگه‌نامه بنه‌ره‌تیه‌كانی فیدراسیۆندا له‌رێگای كۆنگره‌وه ده‌بێت.
* كۆنگره سكرتیری فیدراسیۆن هه‌ڵده‌بژیریت.
* كۆنگره راپۆرتی سكرتیر و راستودروستی میزانیه‌ی مالی به‌دوای لیوردبوونهوهو پیداچوونه‌وه‌دا، ههلدهسهنگینی وته‌ئیدی ده‌كات.
* كۆنگره بۆدجه‌ی پیشنیار كرا‌و بۆ هه‌ڵسوورانی ده‌وره‌ی تازه‌ی فیدراسیۆن كه‌له‌لایه‌ن سكرتیرهوه ده‌خریته روو تهئیدهكات.
دووه‌م: سكرتیر:
• سكرتیری فیدراسیۆن لێپرسراوی به‌رێوه‌بردنی كاروباری رێكخراوه‌یی هه‌ڵویستگرتن وبه‌رنامه‌ی كاری فیدراسیۆنه كه كۆنگره بریاری له‌سه‌رداوه.
• سكرتیری فیدراسیۆن ئه‌ركیه‌تی راپۆرتی ته‌واوی كاروچالاكیه‌كانی فیدراسیۆن له‌ماوه‌ی دووكۆنگرهدا ئامادهبكاو بیدات به‌كۆنگره.
سێهه‌م: سكرتاریه‌ت:
• سكرتاریه‌تی گشتی به‌رپرسی به‌ریوه چوونی كاروباری گشتی وسه‌راسه‌ری فیدراسیۆن وئیجرابوونی بریارو بریارنامه‌كانی كۆنگره‌یه.
• ریبه‌ری كردنی كاروباری رۆژانه‌ی سكرتاریه‌ت بهلیپرسیراویتی وبهچاودیری سكرتیر به‌ریوه‌ده‌چیت. كهلهمهوازنیكدا تهدویندهكرێ.
• پیداویستی كاورباری سیاسی وته‌بلیغاتی ورۆشنگه‌ری فیدراسیۆن له‌ئاستی سه‌راسه‌ریدا ئاماده دهكاو دهیخاتهبهردهم یه‌كه كیشوه‌ری ومحلییهكانهوه.
• په‌یوه‌ندی پرۆژه‌كان ونیهاد وپیكهاتووه جانبییهكانی فیدراسیۆن به بهفیدراسیۆنهوه راده‌گری و چاودێری كاروباریان ده‌كات.
• سكرتاریه‌ت به‌رپرسی هه‌موو كهمپهینهكان و كاروچالاكیه‌كانی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی یه.
• سكرتاریه‌ت به‌رپرسی دیاریكردنی سه‌رنووسه‌ری بلاوكراوه، سایت، راگه‌یاندن، به‌گشتی به‌رپرسی هه‌موو كاروبارێكی اعلانی فیدراسیونه.
• سكرتاریه‌ت به‌رپرسی ماڵی وپرۆژهكان وهه‌رجۆره حساب وكتابیكی مالیه. سیاسه‌تی مالی فیدراسیون ده‌باته پیش.
• به‌رپرسی ته‌شیلاتی بنكه‌كان و كاروباری گشتی فیدراسیونه.
• سكرتارێتی فیدراسیۆن له كۆنگره‌دا هه‌ڵده‌بژیرێت.
چواره‌م: بنكه ووڵاتی وخۆجیییهكان( فیدراسیۆنی ولاتی وشار)
• راگه‌یاندنی ناوی هه‌ریه‌ك له‌بنكه‌كانی فیدراسیۆن له‌ئاستی ههروڵاتهو ههرشاردا له‌ژێر ناوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی‌دا به‌ئیزافه‌ی ناوی ولات وشاركهوه ده‌بیت. بۆنمونه: فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراق- به‌ریتانیا-
• فیدراسیۆنی شار ده‌بێ له بریار و سیاسه‌ته‌كانی فیدراسیۆنی ولات و فیدراسیۆنی ولات ده‌بی له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌یره‌وی بكات بكات.
• چوارچێوه و مۆدیلی كاری فیدراسیۆن لهههروڵاتهو شاردا هه‌مان مۆدیل و شیوه‌ی كاردابهشكردنه له ئاستی سه‌راسه‌ریدا.
• چۆارچیوه‌ی كار‌و هه‌ڵسورانی فیدراسیۆنی ولاتی وشاری ده‌بی بهرایگیری سكرتاریه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری بسپێردریت. هاوكات ئه‌م پیكهاتوانه له‌چوارچیوه‌ی به‌لگه‌نامه‌كانی كۆنگره‌دا ئازادن له‌به‌رێوه‌بردنی كاروباری خۆیاندا.
• ئاین نامه‌و بریاره رێكخراوهیییهكانی فیدراسیۆن له‌ئاستی وڵاتی وشاریدا له‌لایه‌ن سكرتاریه‌ته‌وه بریاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
پینجه‌م: ئه‌ندام:
• هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئارهزوودهكهن كه‌له‌چوارچێوه‌ی ئامانج وپه‌یره‌وی و پرۆگرامی فیدراسیۆندا كار بكه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ران، به‌دۆر له بیروباوه‌ری سیاسی و ره‌گه‌ز ونه‌ژادیان ده‌توانن ببنه ئه‌ندامی فیدراسیۆن.
• ئه‌ندامان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن په‌نابه‌ران بۆ نیو ریزه‌كانی فیدراسیۆن هان بدا و ئه‌ندامگیری بكات.
• ئه‌ندامان ناویان له‌لیستی گشتی ئه‌ندامانی فیدراسیۆن تۆمارده‌كرێت و كارتی ئه‌ندامه‌تییا بۆ دروست ده‌كرێت.
• ئه‌ندامیتی له‌رێگای پركردنه‌وه‌ی فۆرمی فیدراسیۆنه‌وه ده‌ست پیدهكاو له‌لایه‌ن سكرتارێتهوه وه‌لامی په‌سه‌ند بوونی ئه‌ندامیتی پێدهدریتهوه.
• هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دڵخوازانه ده‌بنه ئه‌ندامی فیدراسیۆن ده‌بێت مافی ئه‌ندامه‌تی كه ساڵانه بری (30)دولاره بده‌ن.
• ریكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ورێكخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌كان ده‌توانن به‌شیوه‌ی ریكخراوهیهك ببنه ئه‌ندامی فیدراسیۆن.
• مهوازنی كاری هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن به‌سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن سكرتاریه‌ته‌وه ئاماده‌ده‌كرێ و ده‌كریته بنه‌مای كاركردن.
6- مالی فیدراسیۆن:
• له‌هه‌موو هه‌قی ئهندامهتییهكان، كۆمه‌كه‌كان، به‌رهه‌می پرۆژه‌كان، پیكدیت.
• هه‌موو بۆجه‌و داهاتو سه‌رچاوه‌یه‌كی مالی ده‌سته‌كانی نۆینه‌رایه‌تی هه‌ر شار‌و وولاتێك له سه‌دا 30 ته‌سلیم به سكرتاریتی فیدراسیۆن ده‌كرێت.
Sahifa Theme License is not validated, Go to the theme options page to validate the license, You need a single license for each domain name.