2 لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: ئەمرۆ تەرمی ئەو پەنابەرە کوردەی چوار شەمەی ڕابردوو لە یەکێک لە هۆتیلەکانی شاری برادفۆرد لە ولاتی بەریتانیا دۆزرایەوە دەگۆێزریتەوە بۆ شاری بەرمینگهام و لە ڕێو ڕەسمێکدا بە ئامادەبونی فیدراسیۆن و کەسوکارو هاوریەکانی پاش ئامادەکاریەکان بەیانی کاتژمێر ٩ لەڕێگای هێلی ئاسمانی تورکیاوە بەرو کوردستان بەڕێدەکەوێت ، ڕۆژی یەک شەمە کاتژمێر ٤و١٠دەقەی بەیانی تەرمەکەی دەگاتەوە فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولێر. فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی ئەوپەری سوپاس گوزاری لەو کەسانە دەکات کە پرۆسە ناردنەوەی ئەو پەنابەرەیان لە ئەستۆگرت.