6 ئەودووسەد پەنابەرەی لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئیتالیاوە رزگارکران لە کەشتیەکدا بۆ ماوەی دە رۆژ کەرەنتین دەکرێن پەنابەرێکی کوردی رزگاربوو لە بەلەمەکەی ئەمرۆ بە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی ئیتالیاوە رزگارکراین لە ئێستادا لە کەشتیەك لە دورگەی پێنت بۆ ماوەی دە رۆژ کەرەنتین دەکرێن ودوائەوە چارەنوسمان دیاری دەکرێتو چێمان لێ دەکەن” ئەوەشی ووت”هەموان تەندروستیمان باشە ولەژیر چاودێریداین” سەرلەبەیانی ئەمرۆ٦ ئۆگۆست دوای ئەوەی بەلەمێکی کە ٢٠٠پەنابەر هەڵدەگرێت لەقوڵای دەریادا پەکی دەکەوێت دوای ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوی خاچی سوری نیودەوڵەتی ئەوانیش پۆلیسی دەریاوانی ئیتالیائاگادار دەکەنەوەو بەهانایانەوەە دەچن ورزگاریان دەکەن.هەشت لەو پەنابەرانە هاولاتی هەرێمی کوردستانن کە سێ مناڵ و پێنج گەورەن وەپەنابەرەکانی تر هاولاتی میسری وئەفغانی وئێرانی بوون