با  ٨ مارسی ئەمساڵ بکەینە رۆژی پشتیوانی لە ژنانی ئێران،

بزوێنەری ڕاماڵینی دەسەلاتی سەرمایە!

٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان‌، رۆژی خەبات‌ و تێکوشانە بەدژی نایەکسانی ‌وجیاکاری وستەمکێشی ژنان. ڕۆژی وەستانەوەیە دژ بە بیروباوەڕ و نەریت‌ و کەلتور و دەسەڵات‌ و یاسای چینی دەسەڵاتدار. دەسەڵاتێک کە بۆ پاراستن ‌و ڕاگرتنی پایەکانی خۆی بەسەر کۆمەڵگادا، ژنانی لە جێگاورێگایەکی کۆمەڵایەتی خوارتر‌و لە ژێردەستەیی‌ وپێشێلی ماف و ئازادیە فەردی ومەدەنیەکاندا ڕاگرتوە.

ئەمرۆلە کاتێکدا ژنان نمایشی ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە ستەمکێشی وجیاکاری بەرز ڕادەگرن کە جیهان لە نێوکاریگەری جەنگ وگرانی وبێکاری وبرسێتی و ئاوارەیی هێزە ئیمپریالیستەکاندا قەراریان گرتووەو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیان لە نێو دەورەیەکی تازە لەگێژاو و بنبەست و بێ ئاسۆی و قەیرانی کوشندەدا گیرکردووە. رۆژ بەرۆژ لێکەوتەکانی قەیرانی ئابووری سەرمایەداری و جەنگ لە ئۆکرانیا کاریگەری زۆری لەسەر ژیان و گوزەران وماف و ئازادیەکان داناوە و لەو نێوەشدا ژنان قوربانی سەرەکی ئەم دۆخەن و لەگەڵ ئەوەشدا سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیەکان دژ بە گرانی و سیاسەتی و سك هەڵگوشین وبێکارسازی، تەوژمێکی نۆیی بەخۆیداوە دژ بەسیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری . لەڕیزی پێشەوەدا هاتنە مەیدانی بزووتنەوەی شۆرشگێڕانەی ژنان و لاوان و کرێکاران بە پێشرەوی و ڕۆڵی بەرجەستەی ژنان لەژێر دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی “دا دژ بە حیجاب، بۆ ئازادی و یەکسانی ،کۆماری ئیسلامی خستۆتە بەردەم گورزێکی گەورەوە. بەدڵنیایەوە سەرکەوتنی ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران و ژنان لەم شۆرشەدا کاریگەری راستەخۆی دەبێت لەسەر هەلومەرجی عێراق و کوردستان و ناوچەکە جیهان و خەباتی ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و دژ بە ئیسلامی سیاسی و دەسەڵاتی چەوسێنەری سەرمایە.

ترس لە نەسیمی شۆرشی ژنان لە ئێراندا هەر زوو سەلەفیەکان وڕەوتە ئیسلامیەکانی لەکوردستان بە پشتبەستن بە ئەحزابی دەسەڵاتدار لەکوردستان هەراسانکردووەو کەوتنە هەڕەشە و  پەلاماردانی ماف و ئازادیە مەدەنی وفەردییەکانی ژنان. لەپاڵ سوکایەتی و  بێرێزی بەژیانی ژنان وکۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان ، دەرکردنی فتوا و  هەڕەشەکردن لە هەڵسوڕاوانی ژنان. هەربۆیە پشتیوانی و ڕاوەستان لە پاڵ ڕەوتی شۆرشگێڕانەی ژنان و  لاوان وکرێکارانی ئێران هەنگاوێکی گرنگە لەڕاستای تەکاندان و بردنە پێشەوەی بەرەی پیشکەتووخواز و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان بەرەو کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان خۆشگوزەران. کۆمەڵگایەك کە سەرجەم ماف و  ئازادییەکانی ژنان دەستبەربکات و دین لە دەوڵەت و یاسا جیابکاتەوە، وە قانون وسیستەمێك بهێنێنتە پێشەوە کە لە ڕوانگەی یەکسانی هەمەلایەنەی ژنان و پیاوانەوە  داڕێژراوبێت . لە گەڵ ئەوەشدا مافەکانی ژنان لە هاوسەرگیری و  جیابوونەوە ، پەیوەندی مناڵ و میرات و سزا تیادا جێگرکرابێت. سنوریك بۆ ئەوسوکایه‌تیکردنانە  به‌ژنان دابنرێت وزمانی سوکایه‌تی کردن به‌ ژنان به‌یاسا قه‌ده‌غه‌ بکات. وە کۆتایی بهێنێت بەم ژینگە دژی ژن بوونەی کە دەسەڵاتداران لە ناوخۆی کوردستاندا گواستویانەتەوە بۆ دەرەوەی ووڵاتیش کە هۆکاری دەیان تراژیدیای ناخهەژێنە لەنێو ڕەوەندی کوردی  لە توندوتیژی خێزانی و فەرهەنگی پیاوسالاری لەپاڵ یاسا دژە په‌نابه‌رییه‌کانی ووڵاتی به‌ریتانیا و ئه‌وروپا لێکەتۆتەوە.

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ ڕۆژی 8مارس رۆژی جیهانی ژنان سەرباری پشتیوانی خۆی بۆ ڕاپەڕینی ژنان و لاوان و کرێکارانی ئێران بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ژنان وپیاوانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخواز و ڕێکخراوه‌کانی داکۆیکار لە مافه‌کانی ژنان وپه‌نابه‌ران ده‌کات لە پێناو سەرکەوتنی ئەو جوڵانەوە مەزنەدا لە ئێران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان یه‌ك بخه‌ن.

بژی ٨مارس رۆژی جیهانی ژنان

سەرکەوێت جوڵانەوەی شۆرشگێڕانەی ژنان لە ئێران

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

٧/٣/٢٠٢٣

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *