با پێکەوە سیاسەت و تاوانکاری  ڕێکخراوە نازیەکان ڕیسوابکەین!

ڕۆژی ١٩-٢-٢٠٢١ کاتژمێر ٦ شەشی ئێوارە  لە ساڵڕۆژی،  کردەوە تیرۆریستیەکەی شارۆچکەی (هاناو) چەندین کۆبونەوەی نارەزایەتی، لە شارو شارۆچکەکانی ئەڵمانیا سازدەدرێت.ئەم کۆبونەوە نارەزایەتیانە کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی دژە راسسیزم و ڕێکخراوە چەپ و کرێکاریەکانەوە سازدەدرێت،

بەدوای ئەوەدادێت، کاتێک، کەسێکی نازی و ڕەگەزپەرست بەناوی ( تۆبیاس راتیەن) لەڕێگەی دەمانچەیەکەوە و لەبەرواری ١٩-٢-٢٠٢٠ هەستا بە کوشتنی ٩ نۆ کەس لە شارۆچکەی (هاناو)، ئەم کەسانە کە لەنێو کافییتریا و دوکاندا بوون و تەنیا لەبەر ئەوەی ،کە  لە ووڵاتانی دیکەوە، هاتبون.لەلایەن ئەم تاوانبارە ڕاسیستەوە درانە بەر گولە گیانیان لەدەستدا.هاوکات بەدوای ئەنجامدانی ئەم تاوانە ( تۆبیاس راتیەن) دایکی خۆی دەکوژێت و پاشان بە گولەیەک کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت.
شایانی باسە، ئەم تاوانە دەنگادانەوەیەکی فراوانی لە نێو کۆمەڵگای ئەڵمانیا دایەوە و بەدەیان خۆپیشاندان و ڕێپێوانی نارەزایەتی و بە بەشداری هەزاران کەس بۆ هاوخەمی لەگەڵ کەس وکاری قوربانیان و ڕاوەستانەوە لەبەرامبەر، سیاسەتی برەودان بە راسیسم و ڕەگەزپەرستی، بەڕێوەچوو.ئەمساڵیش، سەرەڕای قەید وبەندەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئەم ڕێکخراوانە،  بۆ وە بیرهێناوە و ڕیسواکردنی سیاسەتی ڕێکخراوە نازی و ڕەگەزپەرستەکان، ئەم چالاکیە ئەنجام دەدەن، لەو بەرواری کە ئاماژەمان پێداوە لەسەرەوە، و  لەم شارانەی ئەڵمانیا:
 Berlin, Bielefeld, Essen, Hamburg, Frankfurt, Kassel, Köln, Mannheim, Marburg, München, Nürnberg, Stuttgart.
لەشاری کۆلن : لە مەیدانی ( ڤینەر پلاتز-مولهایم).
لە شاری کالسرۆ: لەمەیدانی ( فریدریش پلاتز).
فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *