بەتوندی سەرکۆنەی بۆردومانکردنی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دەکەین لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە.

بەتوندی سەرکۆنەی بۆردومانکردنی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دەکەین لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە.

دوێنێ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢-٢-٢٠٢٢ فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە بۆردومانی کەمپی بەنابەرانیان کرد لە شارۆچکەی مەخمور و هەروەها شەنگالیش جارێکیتر کەوتە بەردەم ئەم هێرشانە، لە کاتێکدا کەمپی مخمور نزیکەی  دە هەزار پەنابەر لە خۆ دەگرێت ولەنێویشیاندا بە هەزاران  ژن و منداڵ و  کەسانی بەساڵاچوو هەن.ئەم کردەوە دژە ئینسانیەی تورکیا لە کاتێکدا بەرێوەچوو کە نێچیرەڤان بارزانی لەسەردانێکیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوگان کۆبووتەوە و زۆر بێشەرمانە بە بەرچاوی دەسەڵاتدارانی  هەرێم و هێزە سەربازییەکانی حکومەتی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت و بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە کاردانەوەیەك و ناڕەزایەتیەکی کرداری  لەبەرامبەریدا بکرێت، هاوکات ئەم تاوانە کە لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت  نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا و ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بوونیان هەیە. چەند بارەکردنەوەی ئەم جۆرە لە کردەوەی تیرۆر و کوشتنی پەنابەرانێك کە لەدەست بارودۆخی جەنگ و دەسەڵاتی سەربازی هەڵاتوون و تەنها بەتاوانی ئەوەی کە لایەنگری حزبێکی سیاسی دیاریکراون، ڕووبەروی ئەم دەستدرێژی و ماڵوێرانیە دەکرێنەوە، نایاسایی وە پێچەوانەیە بەهەموو پێوانە نێو دەڵلەتیەکان سەبارەت بەمافەکانی پەنابەران.

ئێمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، وێرای ئەوەی بەتوندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەین ، هاوکات هەریەك لە حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرپرس دەزانین لە پاراستنی گیان و ژیانی ئەم پەنابەرانە، هەروەها داوا لە ڕیکخراوە جیهانیەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران وهەموو ئەوانەی سەنگەری بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤن، دەکەین، بەشێوازی خۆیان ئەم دەستدریژی و بۆردودمانانەی دەولەتی فاشستی تورکیا  بۆ سەر خەڵکی سڤیل و پەنابەران محکوم بکەن و   فشاربهینن   بۆسەر نوێنەرایەتی حکومەتە ئەوروپیەکان و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پێناو داکۆکیکردن لە ماف و ژیانی پەنابەرانی کەمپی مەخمور بێنە دەنگ .فیدراسیۆن لەسەر چەند بارەکردنەوەی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیەی تورکیا وبێ هەڵویستی حکومەتی عێراق وهەرێم،ئامادەیە ناوەندە نێو دەولەتیەکان ورێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئاستی دەرەوەدا ئاگاداربکاتەوە.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *