3 لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە بەدەیان پەنابەر لەناو ئۆتۆمبێلی بارهەلگردا دەستگیرکران کە بەدەیان پەنابەریان کوردی هەرێمی کوردستانیان تیدابوە هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لەڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢١ لە ناوچەی ( توربالی ) لەشاری ئەزمیر هێزەکانی جەندرمەی تورکی دەستیان بەسەر سێ ئۆتۆمبێلی بارهەلگری حاوێیدا گرت کە ( ٩١ ) نەوەت و یەک پەنابەریان تێدابوە بارهەڵگەرەکان بەمەبەستی گواستنەوەی ( پسکیت ) لە دەروازەی سنوری دەریایی ئەزمیرەوە راستەوخۆ بۆ ( ئیتالیا ) بەنیازبوون پەنابەرەکان بپەڕێنەوە هیوا خدر سەبارەت بە ناسنامەی پەنابەرەکان بە فیدراسیۆنی راگەیاند ، پەنابەرەکان پەنابەرانی ( هەرێمی کوردستان و ئیران و ئەفغانستان و سوریا ) بوون کە ژن و منداڵیش لەنیو پەنابەرەکاندا بوون لەنیو پەنابەرەکانیشدا منداڵێکی پێنچ ساڵی کوردی هەرێمی کوردستان ببوە جێگای سەرنجی میدیاو هیزە ئەمنیەکانی تورکیا کە تا دوای دەستگیرکردنیان دەستبەرداری ئەو بوکەڵە نەبوە کە پێی بوە سەبارەت بە چارەنوسی پەنابەرەکانیش هیوا بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە سەرجەمیان رادەستی بەریوەبەرایەتی کۆچ و کۆجبەرانی شاری ئەزمیر کراون