بەربەستە سەختەکانی سنوری یۆنان و بوڵغاریا لەبەردەم پەنابەراندا ڕێگای بۆ قاچاخچیەکان خۆش کردوە یاری بە ژیان و چارەنوسی پەنابەرانەوە بکەن

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: بەربەستە سەختەکانی سنوری یۆنان و بوڵغاریا لەبەردەم پەنابەراندا ڕێگای بۆ قاچاخچیەکان خۆش کردوە یاری بە ژیان و چارەنوسی پەنابەرانەوە بکەن

تورکیا:٣/٣/٢٠٢١:
پەنابەرێکی کورد لە تورکیا بەناوی (  د . ق .م ) بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” لە مانگی یانزەی ساڵی پاری ٢٠٢٠ وە لەلایەن قاچاخچیەکەوە یاری بە ژیان و چارەنوسی خۆی و دوومنداڵ و هاوسەرەکەی کردووە  پێشەکی بڕی  ( ١٦،٥٠٠ ) شانزە هەزارو پێنچ سەد دۆلاری لیوەرگرتوون بەمەبەستی گەیاندیان بۆ ئەڵمانیا بەڵام دوای چوار مانگ مانەوەیان لەتورکیا قاچاخچیەکە لەشوقە هێشتونیوە کە هاوشیوەی زیندان بوە چونکە نەیانتوانیوە بێنە دەرەوە دوای ئەوە کە پەشیمان دەبنەوە لەوەی دریژە بە گەشتەکەیان بدەن لەلایەن قاچاخچیەکەوە پەیوەندی بە کەس و کاری پەنابەرەکەوە دەکرێت جگە لە نەگەڕاندنەوەی بری ئەو پارەی پێشەکی وەریگرتوە داوای بڕی ( ٥٠٠٠ ) پێنچ هەزار دۆلاری تری کردووە ئەگەر نا ئەو خیزانە پەنابەرە بێ سەرو شوێن دەکات..”

هەر لەسەر ئەم ڕووداوە هیوا خدر: لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
“دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە بەدواداچونمان بۆ ئەو رووداوە کرد خۆشبەختانە بە هاوکاری کەس و کاری لە ڕیکەوتی ٣/٣/٢٠٢١ توانیمان ئەو خێزانە پەنابەرە لە دەست ئەو قاچاخچیە ڕزگاربکەین و ئامادەکاریمان کردووە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان..” 
هیوا ئەوەشی ووت”  داوا لە پەنابەران دەکەین بە هیچ شێوەیەك خۆتان نەخەنە ژێر باری هەڕەشەو بەڵێنە درۆکانی قاچاخچیە بێ وویژدانەکان، هەرکاتێك هەستان بە مەترسی کرد لایەنی ئەمنی و ڕێکخراوەکانی پەنابەران ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی ژیانتان پارێزراو بێت..”

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *