بەلەمێکی پەنابەران لەسنوری دەریایی یۆنان ژێر ئاوکەوت
usr_web171_1
ئاب 22, 2022
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری, هەواڵ
535 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە بەلەمێکی پەنابەران لەسنوری دەریایی یۆنان ژێر ئاوکەوت
هیوا خدر/ بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە لە لەدەریایی ئاوی نێودەولەتی بەدووری ٣٨ میل لەدوورگەی رودوس ی یۆنانی کەدەکەوێتە ناوچەی ئاوی ژیر دەسەڵاتی یۆنان بەلەمێکی پەنابەران کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سەرلەبەیانی ڕێکەوتی ١٠/٨/٢٠٢٢ بە ،، ٨٠ ،، پەنابەرەوە ژێر ئاوکەوتووە هەروەها بەپێی لێدوانی ، نیکۆس کۆکالاس ، ووتەبێژ بەناوی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ڕایگەیاند تا ئێستا توانیومانە ،، ٢٩ ،، پەنابەر رزگاربکەین کە هەموویان پیاون هەروەها پەنابەرانی ( عێراق و ئیران و ئەفغانستان ، ن لەشاری ئەنتالیایی تورکیاوە بەڕێکەوتبوون بۆ گەیستن بە ئیتالیا ووتیشی هەموو کەرەستەکانی گەران و پشکنین بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە وەک بەلەم و کەشتی و فڕۆکە بەڵام خراپی کەش و هەواو شەپۆلەکانی دەریا لەو ناوچەیە هاوکار نیە بۆ بەردەوامی گەران و رزگارکردنی پەنابەرەکانی تر
