بەلەمێکی چوپی پەنابەران لەدەریایی ئیجە ژێر ئاوکەوت چەند پەنابەر ژیانیان لەدەستدا

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە
هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
کە لە ناوچەی مەرماریس سەر بەشاری مۆغەڵا لەدەریایی ئیجە لەسنوری دەریایی تورکیا بەلەمێکی چوپی پەنابەران ژێر ئاوکەوت پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ،، ٧،، پەنابەری رزگارکردوەو وە تەرمی شەش پەنابەریشیان دۆزیەوە کە دوو منداڵی ساواو دوو مێردمنداڵ و یەک ژن بووە وە پێنچ پەنابەری تر تەرمەکانیان نادیارەو تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە

سەبارەت بەو ڕووداوە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ڕایگەیاند کە لەو رووداوە ،، ٧٣ ،، پەنابەریان ڕزگارکردووە
هەروەها ووتیشی کە بەپێی لێدوانی پەنابەرە ڕزگارکراوەکان سەرەتا بەبەلەمێکی تەختەی ١٥ مەتری لە تەرابلوسی ووڵاتی لوبنانەوە لەڕێکەوتی ١٠/٩/٢٠٢٢ بەڕێکەوتبوون بەرەو ئیتاڵیا بەڵام لەڕێکەوتی ١٢/٩/٢٠٢٢ لەنزیک دوورگەی ڕودس ی یونانی بەنزینیان پێ نامێنێت و پەکیان دەکەوێت ناچاردەبن پەیوەندی بەپۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دەکەن تاڕزگاریان بکات بەڵام دوای ڕزگارکردنیان هەرچی پێیانە لەلایەنی پۆلیسی ئێشکگری دەریاییی یۆنانەوە لێیان دەسێندرێن و دەخرێنە چوار بەلەمی چوپەوەو ڕەوانەی سنوری دەریایی تورکیا دەکرێن ئەو بەلەمەچوپەشی ژێر ئاوکەوت ژمارەی سەر نشینەکانی ١٨ پەنابەر بوون بەپێی لێدوانی پەنابەرە ڕزگارکراوەکان کە حەوت پەنابەر بوون
لەبارەی ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیشەوە تا ئێستا پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا هیچی ئاشکرانەکردووە
چاوه‌ڕوانی هه‌واڵی زیاتر بن

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا “یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *