4 دوایی ئەوەی پەنابەرێکی زۆر بەهۆی خراپی هەلومەرجی ژیانی پەنابەرانی لە کەمپەکانی یۆنان بڕیاریاندا بەرەو سنورەکانی مەکدونیا بەڕێبکەون، رۆژی هەینی پێکدادان لەنێوان کۆماندۆکانی حکومەتی یۆنانی و پەنابەراندا ڕوویاندا لە کاتیکدا پەنابەران بەشێوەیەکی هیمانە خۆیان خێزان ومناڵەکانیان بەتەما بوون یۆنان جیبهێڵن، بەو هۆیەوە پێکدادان لەنێوان کۆماندۆکان و پەنابەران بەرپا بوو بەشێوەیەکی ئەوپەڕی دڕندانە غازی فرمێسک رێژ دابارێنرا بەسەر پەنابەران و ژمارەیەک لە پەنابەران کە لەنێویاندا ژن و منداڵان بریندار بوون، ژمارەیەکی دیکە دەستگیر کراون وابڕیار لە رێگای رێکخراوی ئای ئۆ ئێم وە بگێڕێنرێنەوە بۆ کەمپەکان، زۆربەی ئەو پەنابەرانە خەڵکی کوردستان و عێراق و سوریا و ئەفغانیین. ئه‌م هێرش و په‌لاماردانه بۆسه‌ر په‌نابه‌رانێک کە بەهەزار دەردەسەری و لەتراژیدیای سامناکی دەریا رزگاریان بووە و یه‌خسیری ژیانی ئاواره‌یی و که‌مپ کراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خواستی خۆیان هه‌ڵیان بژاردبێت، ئه‌ویش له وڵاتێکی ئه‌وروپایی وه‌ک یۆنان‌دا، هەنگاوێکی ترە لەدریژی سیاسەتی نائینسانی یۆنان و وڵاتانی ئەوروپا کە پەنابەرانیان لەژێر خێمە و دەوارو کەمپەکاندا لە ژیانێکی مەمرەو مەژیدا راگرتووە بێ ئەوەی وەڵامێکیان پێ بدرێتەوە و چارەنوس و ئایندەیان دیاری بکرێت. فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی بە توندی ئیدانەی هێرش بۆ سەر پەنابەران دەکات بە گازی فرمێسک رێژ و داوای دەست بەجێ کردنەوەی سنورەکان دەکات بەڕووی پەنابەران و ئەمنیت و سەلامەتی پەنابەران دەخاتە ئەستۆی حکومەتی یۆنان و یەکێتی ئەوروپا داوا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ری و ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان ده‌کات که‌کۆتایی به‌سیاسه‌تی ئایزۆلهکردن و کەمپسازی په‌نابه‌ران بهێنن و مافی په‌نابه‌ریان بۆ بەرەسمی بناسێنن و وڵاتانی ئەوروپا ناچار بکەن کە بەیەکسان بەرپرسیارێتی و گۆێزانەوەیان بۆ نێو کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپیه‌کان لە ئەستۆ بگرن. هه‌رلێره‌شدا فیدراسیۆن داوا له هه‌موو په‌نابه‌ران ده‌کات کهبهڕیزی یه‌کگرتوو ڕێکخراوی خۆیان و به به‌خه‌بات و ڕاوه‌ستانی یه‌کگرتوو و ئینسانی خوازانه‌یان بەپشتیوانی ڕێکخراوە کرێکاریی و لایه‌نه چەپەکان کە هەمیشە لەمەیداندان بۆ بەگری لەمافەکانی پەنابەران ده‌توانن خواسته‌کانی خۆیان به‌سەر یۆنان و وڵاتانی ئەوروپادا داسەپێنن. فیدراسیۆن وەک هەمیشە لە ریزی پێشەوەی داکۆکی لە مافە ئینسانیەکانی پەنابەران راوەستاوە. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ٦/٤/٢٠١٩