ته‌رمی پەنابەر ئارام عەلی گەیشتەوە فرۆکەخانە سلێمانی

ئەمرۆ ١٠/٢/٢٠١٩  کاتژمێر ٣،١٥ بە کاتی کوردستان تەرمی پەنابەر ئارام عەلی لە شاری بەرمنگهام ی بەریتانیاوە گەیشتەوە  فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی سلێمانی لەوێ لەلایەن کەسوکاری و هاوریان ودۆستانی و لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە وەرگیرایەوە.

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی لقی کوردستان  پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی  خۆی ئاراستەی کەسوکاری ئارام عەلی دەکات ولەم خەمە قورسەدا لەپاڵیاندا ڕادەوەستیت، هاوکات ئەوپەری سوپاس گوزارە لە بەڕیز (حاجی عەدنان)  لە شاری بەرمنگهام و ئەوکەسانەی کە هاوکاری پرۆسەی ناردنەوەی تەرمەکەیان لە ئەستۆ گرت.

(ئارام عەلی) خەڵکی شاری سلیمانیە دوای دووسال لە هەڵبژاردنی ژیانی پەنابەری لە ولاتی بەریتانیا دەگیرسێتەوە دوای ئاشکرابوونی پەنجەمۆری ئیتالیا لەلایەن کارمەندانی گرتووخانەدەستبەسەرەکانی بەریتانیا دیپۆرتی  ئیتالیا دەکرێتەوە..، پاشان بە ئومیدی سرینەوەی پەنجە مۆری جارێکی دیکە ڕێگای گەرانەوە بۆ ولاتی بەریتانیا هەڵدەبژێرێت تا لە پاڵ خۆشکو زاواو کەسوکارو هاورێکانیدا ژیانێکی ئارام بەسەر بەرێت بەلام بەداخەو زەخت وگوشاری پەنابەری و سەرلەنۆێ هەرەشە دیپۆرتکردنەوە دەبێتە مەترسیەک بۆ سەر ژیانی کاکە ئارام، کە بەداخەوە کاکە ئارام لە بەرواری ٤ ئەم مانگە  بەهۆی نائۆمێدیەوە لەو دۆخە  لە یەکێک لە هۆستیلەکانی شاری بەرمنگهام لە ولاتی بەریتانیا دەست بۆ خۆکوژی دەباتوکۆتایی بە ژیانی خۆی دینێت.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە کوردستان

١٠/٢/٢٠١٩

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *