تورکیا ئاماری دەستگیرکردنی سەدان هەزار پەنابەر ئاشکرا دەکات

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە وەزیری ناوخۆی تورکیا / عەلی یەرڵیکایە سەبارەت بەدەستگیرکردنی پەنابەران ئامارێکی بڵاو کردۆتەوە بەم شێوەیە یەرڵیکایە ڕایگەیاند وە کە لەماوەی 180 ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەکانی تورکیا لە سنورەکانی ووشکانی و ئاوی و ناو شارەکاندا 173 هەزارو 550 پەنابەری نایاساییان دەستگیرکردووە …”هەروەها ووتی” لە هەمان کاتدا ڕێگیریان کردووە لە هاتنە ناوەی 106 هەزار پەنابەری نایاسایی لە سنورەکان بۆ ناو خاکی تورکیا …، لەدریژەی قسەکانیدا ئاماژەیداوە کە لەهەمان کاتدا 3هەزارو 801 قاچاخچیان دەستگیر کردووە ….، “

وەزیری تورکیا ئەوەشی ووتوە” سەبارەت بەو کەسانەی کە ئیقامەو فیزاکانیان بەسەرچوبوو تورکیایان بەجێ نەهێشتبوو 187 هەزارو 479 کەسیشمان لەوانە دەستگیرکردووەو دیپۆرتی ووڵاتەکانیان کراونەتەوە ..”

سەبارەت بە پەنابەرانی یاسایی عەلی یەرڵیکایە: ووتی لە ووڵاتەکەماندا لە ئێستادا ژمارەی پەنابەرانی یاسایی و کۆچبەران بریتیە لە 4 ملیۆن و 613 هەزارو 984 کەس لەو ژمارەیەش/ 3 ملیۆن و 237 هەزارو 585 کەسیان پەنابەرانی سورین لەژێریاسایی پاڕێزگاری کاتی الحمايةةالمؤقتة دایە. پاشان ئەوەشی ووت” یەک ملیۆن و 113 هەزارو 761 کەس خاوەنی جۆرەکانی ئیقامەن ،و 262 هەزار و 638 کەسیش پەنابەری سەر بەڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوورکانن UNHCR لەژێر یاسایی پارێزگاری نێودەوڵەتی الحماية الدولي..”

هاوکات بەپێی ڕاگەیاندنی پێشوی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەی پەنابەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان لەژێری یاسایی پارێزگاری نێودەوڵەتی زیاتر لە 147 هەزار پەنابەرە واتا زیاتر لە نیوەی پەنابەرانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوورکان UNHCR پەنابەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانن ساڵانەش ڕێژەکە زیاد دەبێت .

هەروەك ئاشکراشە هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا بەردەوامە لەدەستگیرکردنودیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ولاتەکانیان.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئاستەنگیەکانی بەردەم ئازادی رۆژنامەگەریی لەکوردستانو گرنگی هاوپشتی جیهانی

ناونیشانی ئیوارەکۆرێکە لە لەندەن بۆ دیاری محمد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەمافەکانی رۆژنامەنوسان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *