جیرمی کۆربن سەرۆکی پیشوی لیبەر پارتی داوادەکات چاوپخشێننەوە بە دیپۆرتی پەنابەران

 لەدرێژەی کەمپەینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دژ بەدیپۆرتی پەنابەرانی کورد جیرمی کۆربن سەرۆکی پیشوی لیبەر پارتی ئەمرۆ ۳٠_٥_۲٠۲۲ سەبارەت بەبریاری دیپۆرتی پەنابەران نامەیەکی نارەزایەتی ئاڕاستەی وەزیری ناوخۆی بەرتانیاکرد زۆر بەتوندی دژی ئەم بڕیارە کتوپڕانەیە کە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لەسەر ئامادەکردنی بەتایبەتیش پرۆسەکە بەشێوەیەکی دڵڕەق بەڕێوەدەچێ.

داوا دەکات کە پەنابەرێک دەبێ پێشتر بە چ جەهەنەمێکدا تێپەڕیبێت پێش ئەوەی دەست بە پرۆسەی پەنابەری بکات. زۆر گرنگە بە شێوەیەکی ئینسانی بەرامبەر بە پەنابەران و پەناخوازان مامەڵە بکەین و بەردەوام نەبین لەسەرئەوەی بەزۆر پەنابەران بنێرینەوە گوایە لە کۆمەڵگایەکی خەمخۆر بۆ کۆمەڵگەیەکی تا ڕادەیەکی زۆر زبر.

دەقی نامەکە لەخوارەوە هاتووە:

بەڕێز پریتی پەتێڵ وەزیری ناوخۆ، لەندەن

بەڕێز وەزیری ناوخۆ نامەی هاوپێچ لەلایەن IFIR (فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی) زۆر باشتر لەوەی من بتوانم سەبارەت بە پلانی دیپۆرتکردنەوەی پەناهەندە بۆ هەولێر سبەی 31ی ئایار باسبکەم. ئەو ڕاستیانەی کە تێیان دەگەم ئەوەیە کە هەندێک لەو کەسانەی لەو دیپۆرتکردنەوەدا دەبن بەم شێوەیەی خوارەوەیە: •

هێشتا خەریکی پرۆسەی یاساییە و کێشەکەشی یەکلایی نەکراوەتەوە کەچی دەستگیرکراوە و هەورەها لەلایەن ستافی بنکەی دەستبەسەرکردن بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە (دڵنیام بابەتێکە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتری تیابکرێ). • پێویستی پزیشکی جدییان هەیە کە تا ئێستا پشتگوێخراون. • خەڵکی هەولێر نین و لەوێ بەجێبهێڵرێن بێ هیچ پەیوەندی خێزانی و هاوڕێیەتی. • لێرە جێگیر بووە، پەیوەندی نزیک و فراوانیان بە خەڵک و خێزانەکانەوە هەیە و تیایاندایە هاوسەر، باوک و باپیر. • لە هەندێک حاڵەتدا لێرە لە دایک بوون و بە ناپێویستی لە ڕەگ ڕیشەوە هەلئەکەنرێن. جگە لەوەش، عێراق لە دۆخێکی ئاڵۆزی بەردەوامدایە بەهۆی شەڕی عێراقەوە و ئێمە بەرپرسیارێتییەکی بەرچاو لە ئەستۆماندایە لە بەرامبەر زەبر و زەنگی پەیوەندیدار بە هەر کەسێک لەوێ یا لە ناوچەکە دەژی. وەک گەلێکی چەوساوە، بە تایبەتی کۆمەڵگای کوردی تووشی تەنگانەیەکی بەردەوام و ترسناک بووە، ئێمەش قەرزاری ئەوانین کە دۆخی چارەسەرنەکراوەکەیان خراپتر نەکەین، زۆرێکیان بە درێژایی ژیانیان نەک جارێک بەڵکو دوو سێ جار هەڵاتوون. من بە توندی دژی ئەم گەشتە کتوپڕانەیەم کە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لەسەر ئامادەکردنی بەتایبەتیش پرۆسەکە بەشێوەیەکی دڵڕەق بەڕێوەدەچێ. داواتان لێدەکەم هەوڵ بدەن و بیخەنە بەرچاوتان کە پەنابەرێک دەبێ پێشتر بە چ جەهەنەمێکدا تێپەڕیبێت پێش ئەوەی دەست بە پرۆسەی پەنابەری بکات. زۆر گرنگە ئێمە بە شێوەیەکی ئینسانی بەرامبەر بە پەنابەران و پەناخوازان مامەڵە بکەین و بەردەوام نەبین لەسەرئەوەی بەزۆر پەنابەران بنێرینەوە گوایە لە کۆمەڵگایەکی خەمخۆر بۆ کۆمەڵگەیەکی تا ڕادەیەکی زۆر زبر.

هیوادارم ببیستم کە تۆ ئامادەیت چاو بە پلانەکانتدا بخشێنیتەوە.

لەگەڵ ڕێزم! جیرێمی کۆربن ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *