داواکاریەکانمان داخستنی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئیرانەلەلەندەن،

قسەکانی جۆن ماکدۆنێل، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لە پارتی کرێکارانی بەریتانیا و سەرۆکی “کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاری ئێران” لە ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان، لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژێمی ئێران لە لەندەن.

هەرچەندە کەش و هەوای ئەمڕۆ سارد و باراناوییە، بەڵام ئەمە دووهەمین پیکێتی ناڕەزایەتی کۆمیتەی هاوپشتی لەگەڵ بزووتنەوەی کرێکاری لە ئێرانە. چەند مانگێک دوای پێکهێنانی ئەم کۆمیتە، چەند سەندیکایەکی کرێکاری و ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی پارتی کرێکاران پشتیوانیمان دەکەن. هۆکاری پێکهێنانی ئەم کومیتەیە بۆ ئەوە بوو کە ڕژێمی ئێران بزانێت کە هاودەنگییەکی جەماوەری لەگەڵ ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە و شۆڕشی خەڵکی ئێران هەیە.
ئێمە ڕایدەگەیەنین کە زیندانیکردن، ئەشکەنجەدان، کوشتن و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی ئێران قبوڵکراو نییە. ئێمە لەبیرمان نەچووە و لەبیرمان ناچێت ئەم (دەسەڵاتە) چ جۆرە ڕەفتارێکی بەسەر کەسانی لە جۆری ئێمەدا سەپاندووە و چ جۆرە ئازار و مەینەتییەکی بەسەردا سەپاندوون. چارەسەری (ئەم دۆخە) لە دەستی خەڵکی ئێراندایە. ڕاپەڕینی خەڵک لە شەقامەکان بەردەوامە و فراوانتر بووە. ژنان و کرێکاران پێکەوە خەبات دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئازادی.
ئەمڕۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانە. ئێمە وڵاتێکی نوێمان لە (ئێران) دەوێت کە دان بە یەکسانی نیوەکەی تری خۆیدا بنێت. پەیامی ئێمە سادەیە کە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانە و شۆڕشی ئێستای ئێران لە جیهاندا بەرەوڕووی هاوپشتی نێودەوڵەتییە. ئێمە دڵنیای دەکەینەوە کە هەر پشتیوانی و هاودەنگییەک کە لە تواناماندا بێت پێشکەشی دەکەین.
یەکێک لە داواکارییەکانمان داخستنی باڵوێزخانەی ڕژێمە لە لەندەن. ڕژێمی ئێران مافی ئەوەی نییە لێرە بێت. مافی ئەوەی نییە لەم وڵاتە دێموکراتیکەدا بێت. باڵوێزخانەی ڕژێم یارمەتی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە وڵاتەکەمان نادات. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​دەمانەوێت دابخرێت. هەروەها جەخت لەوە دەکەینەوە کە وردبینی لە سەرجەم سەرانی ڕژێم و لایەنگرانی دەکەین. بەبێ لێپرسینەوە ناتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن. ئێمە یەک بە یەک سزایان دەدەین. ئێمە دڵنیای دەکەینەوە کە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین لەسەر ئەو کارانەی کە دەبنە هۆی ئازار و ناخۆشی بۆ خەڵک لە ئێران. پەیامی من هاودەنگییە لە ڕۆژی جیهانی ژنان لەگەڵ ژنانی ئێرانی کە بناغەکانی شۆڕشیان داناوە.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا

“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *