4
Urgent: For the attention of the Italian Authorities
RE: Mr Rishwan Usman Mohammad,
I am writing from the International Federation of Iraqi Refugees about Mr Rishwan Usman Mohamad who died due to an accident when he jumped from a lorry on the 29/30 October 2017 and his body was found. He is currently held at this address: (Tolmezzo,Friuli-Venezia Giulia.Italy).
له‌نامه‌یه‌کدا بۆ حکومه‌تی ئیتالیا داوا ده‌کرێت”لاشه‌ی ڕیشوان له ئیتالیا نه‌نیژرێت وڕێگا بده‌ن به‌که‌سوکاری جه‌سته‌ی ڕێشوان ببینن”
دوایی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن که‌سوکاری (ڕیشوان عوسمان محمد ) وهسکرتارێتی فیدراسیۆن ئاگادارکرایه‌وه که ڕیشوانی کوریان شه‌وی 29/30 ئۆکتۆبه‌ر له‌روداوی خۆفڕێدانی له‌سه‌یاره‌یه‌کی شاحنه دا له‌ولاتی ئیتالیا گیان له‌ده‌ست ده‌دات، ده‌شتی جه‌مال سکرتیری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی حکومه‌تی ئیتالیا وده‌زگا پهیوهندیدارهکانکرد که ئاسنکاری بکه‌ن بۆ گێرانه‌وه‌ی ته‌رمی ڕیشوان.
له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ل سکرتێری فیدراسیۆندا ووتی” ئێمه ئه‌وپه‌ری پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی کهسوکاروهاوریان و دۆستانی کاکه ڕیشوان ده‌که‌ین له‌م خه‌مه‌دا له‌پاڵیاندا راده‌وه‌ستین “
ئه‌وه‌شی ووت” به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌که‌مین روداوی په‌نابه‌ری نیه دڵمان رادهچلهکێنێ ژیان و گوزهرانو خه‌ونی لاوانی به‌شێوه‌یه‌ک تێکدراوه که به‌شێک له‌خه‌ڵکی کوردستان بڵێن :جێهیشتن باشتره له مانه‌وه له‌ژیر سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته تالانچی وموجهبروگهندهڵکارانهدا”
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت”سه‌فیری ئیتالیا له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا پێ ڕاگه‌یاندم:به‌دوادا چوون ده‌که ین له‌سه‌ر که‌یسی ریشوان وداوکاریهکانتان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م حکومه‌تی ئیتالیا و ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه”
ده‌قی نامه‌که‌ی سکهتیری فیدراسیۆن به ئینگلیزی: