2 ئێمه ئه‌م داواکاریانه‌ی خواره‌وه ئیمزا ده‌که‌ین به مه‌به‌ستی گرتنه به‌ری ڕێگا چاره‌یه‌کی مرۆڤ دۆستانه بۆ چاره‌سه‌ری کیشه‌کانی په‌نابه‌ران له هه‌نده‌ران که ماوه‌یه‌ک که‌وتونه‌ته به‌رده‌م هه‌لمه‌تی گرتن وڕاگرتن له نیو زیندانه‌کانی په‌نابه‌ران وبه‌زۆر ناردنه‌وه‌یان. ئه‌و دۆخه تووشی قەلەقی کۆمەڵایەتی و دوو دڵی و پەشێوی دەروونی کردونهتهو ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان به‌وهۆیه‌وه کۆتای‌یان به‌ژیانی خۆیان هێناوه ..له کاتێکدا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و هاولاتیانه ماوه‌یه‌کی زۆره له ولاتی به‌ریتانیا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا ژیانیان دامهزراندو و خێزان ومناڵیان هه‌یه . ئێمه له هه‌ڵویستێکی به‌رپرسیارانه‌وه و مرۆڤدۆستانهوداوا له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین: 1-حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیچ په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نێراوه له فرۆکه‌خانه‌کانی کوردستان وهرنهگرێتهوهو به‌ڕه‌سمی ڕایبگه‌یه‌نێت که ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران پێچه‌وانه‌ی یاساکانی نیو ده‌وڵه‌تی ودژبه مافه‌کانی مرۆڤه . 2- داواش لە حکومەتی به‌ریتانیا و وولاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا بکات مافه گه‌ردونیه‌کانی جیهان له‌باره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ ومافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌رامبه‌ر به هاولاتیانی عێراقی په‌یڕه‌وی پێ بکرێت و زهختو زۆر له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی عێراقی هه‌ڵگیرێت وئه‌وانه‌ی گرتوخانه‌کان ئازاد بکات. 3-داوا له‌حکومه‌تی عێراقی بکات ڕێکه‌وتننامه‌کانیان به‌ژیان و چاره‌نوسی په‌نابه‌ران ههڵبوهشێننهو و ڕێگه‌نه‌دات هیچ په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نێراوه له فرۆکه‌خانه‌ی به‌غدا وه‌ربگیرێته‌وه. نا پیشه ناوی ڕێکخراو ئیمزا